دۆخی ئابوری ئێران لاوازه ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ی گه‌مارۆكانی نوێی ئه‌مریكا ده‌ست پێبكه‌ن. نووسینی: پاتریك كڵاوسون به‌رێوه‌به‌ری ئینیستیتۆی لێكۆلینه‌وه‌ی واشنگتۆن
وەرگێرانی: محه‌ممه‌د خادمیانی
قه‌یرانی نوێی ئابوری ئێران به هۆی گه‌مارۆكانی تازه‌ی (ئه‌مریكا) گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه و سیاسیه‌تی خراپی ئابوری تاران گرفته‌كان قوڵتر ده‌كه‌نه‌وه.
دۆخی ئابوری ئێران له‌و په‌ری لاوازی دایه و ده‌سپێكرنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی نوێی ئه‌مریكا ده‌بێته هۆی ده‌سپێكی دارمانی زیاتر. له سه‌رتای به‌هاری ئه‌وساڵ را ئێران به‌روه قه‌یرانێكی نوێی ئابوری ده‌چێت و سیاسه‌تی حكومه‌تی ئێران بارودۆخه‌كه به‌روه خرابتر ده‌بات. ژیان له ئێران زه‌حمه‌ت تر ده‌بێت به‌ڵام گه‌وره‌ترین پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا كۆماری ئیسڵامی له‌وباوه‌ره دایه كه ئه‌و ئابووریه شێواوه‌ی ده‌توانێت تا رویشتنی ئیداره‌ی ترامپ خۆبگرێت
هه‌ڵئاوسانی دراو (ته‌وه‌روم)، هه‌لی كار و سه‌رمایه‌گوزاری
ماره‌كان به‌ڵگه‌یه‌كن كه گوزاشت له خرابترین باروخ ده‌ده‌ن. ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌ی مه‌جلیسی ئێران دابه‌زینیداهاتی به‌رهه‌می خۆماڵی (جی دی پی) له ساڵی ٢٠١٨ دا ٠.٨ له‌سه‌دا و له ساڵی ٢٠١٩ دا ٢.٥ له‌سه‌دا به‌راورد ده‌كات. له كاتێكدا پێشبێنی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ، به‌تایبه‌ت له به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی مارس، ئه‌ویه كه داهاتی به‌رهه‌می خۆماڵی ئێران ساڵانه له سه‌دا ٤.٠ ، ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی؛ له مانگی ئۆكتوبردابه‌زینی ١.٥ له‌سه‌دا بیندرا و تا كۆتایی ساڵ ٣.٦ له‌سه‌دا پێشینی ده‌كرێت. به پێی ئه‌و ئاڵوگۆرانه‌ی هاتونه پێش، سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له نوێترین به‌راوردی ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ باسی ئه‌وه‌ی كرد كه به هۆی دوباره گه‌راندنه‌وه‌ی گه‌ومارۆكانی ئه‌مریكا، ئابوری ئێران بۆ ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩زۆر دابه‌زیوه.
به پێی دو خشته‌ی نرخی كریار له ئێران، ئه‌وه ته‌نیا ده‌سپێكی گرفته‌كانه. ناوه‌ندی ئاماری ئێران رایگه‌یاند كه راده‌ی گرانی له مانگی سیپتامبر رێژه‌ی ٥.٦ له‌سه‌دا بووه و ئه‌گه‌ر به مانگانه‌دا دابه‌ش بكرێت رێژه‌ی له‌سه‌دا ٨٨ی به خۆوه ده‌گرێت. هه‌ر به‌و شێوه‌یه بانكی ناوه‌ندی ئێران راده‌ی گرانی له‌و مانگه دا رێژه‌ی ٦.١ له‌سه‌دا دیاری كردوه و ئه‌وه یانی رێژه‌ی ساڵانه‌ی ١٠٣ له‌سه‌دا تا ئه‌و دۆخه ئابوریه وابێ دروای نیشتمانی ئێران له به‌رمبه‌ر دراوی بیانی به‌تایبه‌ت دولاردا هه‌روا له دابه‌زیندا ده‌بێت.
له مانگی سیپتامبر، زه‌خت و گوشارێكی زۆر خرایه سه‌ر ده‌ڵالانی بازار و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش نرخی دولار دابه‌زی و بازار برێك ئارام بۆوه، هه‌رچه‌ند دیسان سێ به‌رابه‌ری نرخی پێش نه‌ورۆز و ساڵه‌ی نۆێ ئێرانه. دوابه‌دوای گیرانی به‌شێكی به‌رچاو له ده‌ڵاڵه‌كان بازاری تاران و دانی سزای له سێداره‌دان بۆ دو كه‌سی سه‌ركه‌ی كه ده‌ستی باڵایان له دابه‌شكردنی زێر و دراوی بیانی هه‌بوو، چاه‌وه‌روان ده‌كرا نرخی دراوه بیانیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌قامگیر بێت. به‌ڵام بناغه‌ی ئابوری ئێران نیشانی دا ناتوانێ ساقامگیر بێت و دوباره دراوی نیشتمانی داده‌به‌زی و هه‌ڵئاو‌سان وه‌ك هه‌میشه ده‌بێته به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی خۆماڵی. ده‌وڵه‌تی ئێران له جیاتی چاره‌سه‌ری سه‌ركی گرفته‌كانی ئابوری، ته‌نیا بۆ راگرتنی نرخی دراوی نیشتمانی(ریال) سه‌رچاوه و سامانی زۆری به فیرۆ دا.
نرخی نیشتمانی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار تاكو ئێستا نه‌گیشتۆته راده‌یه‌ك بتوانێت رێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی دراو یا ته‌وه‌روم كه‌مكاته‌وه. ئه‌و گرفته له ئاست خوێندكارانی باڵا له‌وپه‌ری خراپی دایه. به پێی هێندك سه‌رچاوه، یه‌ك له سێی كوران و نیوه‌ی كچانی ژێر ٣٠ ساڵ كه خاوه‌نی بروانامه‌ی كالێجن (دانشكه‌ده)، بیكارن. به پێی راپۆرتی رێكخراوی به‌رێوبه‌رایه‌تی و پلاندانان له سه‌دا ٤٤ی بیكارانی ئێران خاوه‌نی بروانامه‌ی كالێجن. هه‌روه‌ها، وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی ئێران رایگه‌یاند كه ساڵانه ٢٠،٠٠٠ خوێندار له به‌شی دوكتورا وه‌رده‌گیرێن به‌ڵام ته‌نیا ٤٠٠٠ تا ٥٠٠٠ كه‌س له‌وانه شانسی هه‌لی دۆزینه‌وه‌ی كاریان ده‌بێت. هه‌ر له‌و بواره‌دا گۆڤاری (دنیای اقتصاد) له راپۆرتێكدا باسی راپرسێك ده‌كات كه له نێوه‌ی مانگی ئۆكتۆبردا، له لایان ژوری بازه‌رگانی تاران راگه‌یاندراوه و ته‌یدا هاتووه كه له سه‌دا ٧٦ی كرێكاران له كه‌رته‌كانی پیشه سازی و كانزا و كشتوكاڵ ( وادیاره كه‌رتی تایبه‌تن) كاره‌كانیان له ده‌ستداوه و ئه‌و دۆخه له داهاتودا به‌ره خراب تر ده‌چێت.
سه‌ره‌تای ساڵی نوێ، ترسی خه‌ڵك له هه‌ڵكشانی زیاتری هه‌ڵئاوسانی دراو(تورم) و باوه‌ری نیسبی به بانكه‌كان بوو به هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی بورسی تاران، به‌ڵام دوای چه‌ند مانگ به‌رز بونه‌وه‌ی دولار و دراوه بیانیه‌كانی دیكه، دابه‌زینی بورسی تارانیشی لێكه‌وته‌وه. ئێستا ئێرانیه‌كان ته‌نیا له‌و به‌شانه‌دا كه نرخی دراوه‌كانیان وه‌ك خۆی ده‌پارێزرێت، سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن. بۆنمو‌نه، ماشێنی پراید كه له ئێران درو‌ست ده‌كرێت و بۆ نزم كوالیتی و چۆنیه‌تی به نێوبانگه، ته‌نیا له مانگی ئاگۆست هه‌ر هه‌موی پێش فرۆش كرا، هه‌رچه‌ند نرخه‌كه‌ی له سه‌دا په‌نجا، گرانتر ببوو. له به‌رمبه‌ردا، به هۆی ناساقمگیری دۆزی ئابوری، بازاری كرین و فروشتنی خانوو زۆرترین دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه.
بریار خراپه‌كان
به هۆی بریاره ئابوریه‌كانی تاران، داهاتوی ئێران به‌روه تاریكی و ناروونی ده‌چێت. به پێی ریپۆرتی هه‌واڵنێری (فرارو) رێكه‌وتی ١٥ی ئۆكتۆبر زیاتر له ٣٠ ئابوریناس سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئابوری ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ل حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ٢كاتژمێرونیو كۆبونه‌وه وله بریاره سیاسیه‌كانی ئابوری وڵات و رێگه چاره كورتخایه‌نه‌كان و ناشاره‌زابونی تیمی ئابوری ده‌وڵه‌ت ، ره‌خنه‌یان گرت. هه‌روه‌ها باسی گرانبونی له سه‌دا ١٤٥ی ته‌ماته و له سه‌دا ١٢ی یاره‌ماسی كرا كه ده‌وڵه‌ت ده‌یتوانی له هه‌نارده‌كردنی له‌راده‌به‌ده‌ریان رێگری بكات تا له درێژخایه‌ن دا جوتیاران زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.
ئابورناسان نیگه‌رانی خۆیان بۆ زیاد بوونی نرخی به‌شێكی به‌رچاو له كه‌ل و په‌ل و پێداویستی سه‌ركه‌ی خه‌ڵك كرد. بۆ نمونه، له كاتێكدایه كه له بازاری ئازاد دا نرخی ریال له سه‌دا ٧٥ دابه‌زیوه، به‌ڵام له مانگی پێنجی ساڵی ٢٠١٥وه نرخی به‌نزین هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه. له مانگی ئاگۆستی ئه‌وسالدا رێژه‌ی به‌كارهێنانی به‌نزین ١٠٠ میلیۆن لیتر به‌راوه‌رد كراوه و رێك نێزیك به ٢٥ میلیۆن لیتر زیاتر له ساڵی پیشوو. ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه ئێرانیه‌كان سه‌فه‌ری زیاتریان كردوه به‌ڵكو نرخی به‌نزین یه‌كجار زۆر هه‌رزانه. نرخی ده‌وڵه‌تی هه‌ر لیتری به‌نزین ١٠،٠٠ ریاله كه‌به دولاری ئه‌مریكایی ده‌كاته ٢٤ سێنت بۆ هه‌ر لیتره‌ی یا ٧ سێنت له بازاری ئازاد- له به‌رامبه‌ردا له توركیه ١ دولار و ٢٠ سێنته، له ئه‌فغانستان ٧٣ سێنته، له پاكستان ٦٥ سێنته و له عیراق ٦٣ سێنته. هه‌مو ساڵێك لانیكه‌م ٢٠ میلیۆن لیتر به‌نزین بۆ ده‌ره‌وه قاچاغ ده‌كرێت و ئێران ناچاره ئه‌و رێژه‌یه دوباره هاورده باكاته‌وه چون كێڵگه‌كانی ئێران ته‌نیا ده‌توانێت به پێی پێداویستی ناوخۆیی به‌رهه‌م بێنێت.
سیاسه‌تی گرینگی رێژه‌ی نرخی گۆرینه‌وه‌ی دراوه یه‌كێك له‌و بابه‌ته گرینگانه‌یه كه ده‌بێته هۆی به فیرۆدانی سامانی گشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری بژارده گه‌نده‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار. خرابترین به‌شی ئه‌و سیاسه‌ته له كه‌رتی دراو و بانك دایه. بانكی ناوه‌ندی ئێران به‌رده‌وام پوڵی نه‌غد ره‌وانه‌ی بازاری ئابوری ئێران ده‌كات؛ له كۆتایی مانگی ئاگۆست قه‌رزی بانكی ناوه‌ندی به ده‌وڵه‌ت و شیركه‌ته تایبه‌تیه‌كان له سه‌دا ٣٥ زیادی كردوه و كه ده‌كاته ١.٤٨كادریلیۆن ریال. ئه‌و پاره‌یه دراوه‌ته ده‌وڵه‌ت و ئه‌وشیركه‌ت یا شه‌ریكانه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تن و وه‌رشكه‌ست بوون تا بتوانن پوڵی كارمه‌ند و كارگه‌ره‌كانیان بده‌ن و به‌و شێوه‌یه رێگری له خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری بكه‌ن. تاكوو ئه‌ورۆ زۆر به‌كه‌می بۆ چاره‌سه‌ر بنچێنه‌یی بۆ قه‌یرانی قه‌رز و ده‌ستاوده‌ست كردنی پوڵی نه‌غد له سیستمی بانكی ئێران كار كراوه.
راستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له‌و كێشه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هێزێكی نیزامی و به ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك سپای پاسداران كاری ئابوری و دارای ده‌كات و روحانی له ئاستیاندا بی ده‌سه‌ڵاته. به پێی وته‌ی سازمانی ژینگه‌پارێزی ئێران كه له ژیر ده‌سه‌ڵاتی عیسی كه‌لانته‌ری وه‌زیری كشت و كاڵ دایه، ناوبراو له ژێر زه‌خت و زۆری نیزامیه‌كان ناچار كراوه زۆر پرۆژه‌ی بێ‌سود په‌سه‌ند بكات. درو‌ست كردنی له‌را‌ده به‌ده‌ری به‌نداو بۆته هۆی گۆرینی رێگه‌ی ئاو و روباره‌كان و له ناوبردنی پرۆژه كشت و كالیه‌كان و به‌گشتی بۆته هۆی سه‌ركی ترین كێشه‌ی ژینگه‌ی ئێران. سپای پاسدارنی ئێران له ٣٠ ساڵی رابردو دا تاكو ئه‌مرۆ ٦٠٠ به‌نداوی درو‌ست كردوه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه رژیمی پێشوی ئێران له ٢٠ ساڵی كۆتاییدا ته‌نیا ١٤ به‌نداوی درو‌ست كرد. ژینگه پارێزان خوازیاری وه‌ستاندی ئه‌و وێرانكاریانه‌ن و هه‌ربۆیه سپای پاسداران به‌شێكی به‌رچاوه‌ی له ژینگه‌پارێزان ده‌سبه‌سه‌ركردوه.
وادیاره ئێران ناتوانێت راستیه‌كان ببێنێت
ره‌نگه كۆماری ئێسلامی به هه‌ڵه وابیر بكاته‌وه كه مه‌ودای ئه‌و گۆشاره نوێیانی ئه‌مریكا كورتخایه‌ن بن و ئه‌و به‌ربه‌ستانه دوای رویشتنی ترامپ له كۆشكی سپی كۆتایان دێت. به‌ڵام واشینگتۆن گه‌مارۆكان له ژێرناوی به‌رنگاری له تیرۆ‌ریسم ده‌گه‌رێنێته‌وه و بۆیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆری سیاسیش له ئه‌مریكا بێته ئاراوه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان ئاسان نابێت.
یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌ره‌كی بریاری ١٣٢٢٤ بوو كه له ١٦ی مانگی ئۆكتوبر له ژێر ناوی (دیاری كردنی تایبه‌تی تیرۆریسته‌كانی جیهان) (ئێس دی جی تی) به مه‌به‌ستی بنبڕكردنی پشتیوانی ماڵی بۆ تیرۆریسته‌كان و پشتیوانانی تیرۆ‌ریسم، دیاری كرا. بانكی میله‌ت وه‌ك گه‌وره‌ترین بانكی دوڵه‌تی له ئێران كه پیش به‌رجام له ژێر ناوی به‌رنگاری ده‌گه‌ل پشتیوانی له په‌ره‌ساندنی چه‌كی ناوكی خسترابو لیستی گه‌مارۆكان و دوای رێكه‌تنی ناوه‌كی ناوی سڕدرایه‌وه، ئه‌وجار به پێی ئه‌و بریاره نوێیه دوباره ناوی خسترایه‌وه لیسته‌كه. ئه‌مجار ئه‌و لیسته به‌شێكی به‌رچاوی له‌و ئه‌كته‌ره گرینگه‌كانی ئابوری زیاد كرد كه تا ئێستا ناویان نه‌هاتبوو. وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئه‌مریكا ناوی هێندێك ناوه‌ندی خستنه ناو لیستی گه‌مارۆكان كه له مێژوی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا نه‌بیندراوه. (بنیاد تعاون بسیج ) وه‌ك شه‌بكه‌یه‌كی به‌رفراونی دارایی و سه‌رجه‌م له‌ق و شه‌ریكه و بانكه په‌یوه‌ندیداركانی خسترانه لیسته‌كه‌وه.
شیرکه‌ته‌كانی(تراکتورسازی ایران)،( صنایع فولاد مبارکه أصفهان)، ( مهراقتصاد نوین) كه‌وتنه ناوی لیستی تازه‌وه. هه‌روه‌ها موئه‌سه‌سات و شه‌ریكه و بانكی وه‌ك (بانک پارسیان)، (شرکت سرمایه‌گذاری مهر اقتصاد ایرانیان)، (شرکت سرمایه‌گذاری تدبیرگران آتیه)،(شرکت رویال ساحل نگین)، (گروه مالی مهر اقتصاد)، (شرکت مهندسی تکناتو)، (شرکت سرمایه‌گذاری تکتار)، (شرکت تراکتورسازی ایران)، (شرکت توسعه معادن زینک ایران) و(شرکت تولید زینک بندرعباس) ناویان زیاد كرا.
ده‌وڵه‌تی پێشوی ئه‌مریكا ته‌نیا به تاوانی پشتیوانی له په‌ره‌ساندنی چه‌كی ناوه‌كی به‌شێكی زۆری له‌و ناوه‌ند و بانك و شه‌ریكه‌ی ئێرانی خستبوو ناوی لیستی گه‌مارۆكان تا بتوانێت دوای رێكه‌وتن ناوه‌كانیان بسرێته‌وه. ده‌وڵه‌تی ترامپ له ١٦ی ئۆكتوبر ناوه‌نده‌كانی دارایی ئێرانی نه‌ك هه‌ربۆ پشتگیری له په‌ره‌ساندنی چه‌كی ناوه‌كی به‌ڵكوو بۆ پشگیری و په‌ره‌ساندنی تیرۆ‌ریسم خستۆته ناو لیستی گه‌مارۆكان.
له كاتێكدا وڵاتانی ئوروپایی جیاوازی زۆری بیرورایان له‌سه‌ر تاوانباركردنی ئێران به په‌ره‌ساندنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌گه‌ڵ ئێداره‌ی ترامپ هه‌یه، به‌ڵام ده‌وله‌تی ترامپ به زۆر به‌ڵگه‌ی باوه‌رپێكراو و به‌ئاسانی ده‌توانێت به ئۆروپایه‌كان بسه‌لمێنن كه ئێران پشتیوانی تیروریمسه. ئه‌وه روون و ئاشكرایه كه ئێران نه‌ك هه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ڵكو له ئوروپا و جیهاندا پشتیوانێ به‌رده‌وامی تیروریسمه. تاكو ئه‌و كاته‌ی ئێرانیه‌كان بگه‌نه ئه‌و باوه‌ره‌تا گه‌یشتن به رێكه‌ونێكی به‌رفراونتر كه هه‌ردوك به‌شی چه‌كی ناوه‌كی و چه‌كی بالستیك بگریێته‌وه، گه‌مارۆكان له‌سه‌ر جێی خۆیان ده‌مێنه‌وه، دۆخه‌كه هه‌روا مه‌ترسیدار ده‌بێت.
هه‌نگاوی دواتر
زۆركه س له‌وباوه‌ردایه كه گه‌مارۆكان خه‌ڵكی مام ناوه‌ند زیاتر ده‌گرێته‌وه تا ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێران. به‌ڵام ئه‌و گه‌مارۆیانه ده‌توانێ هه‌لێكی باش بێت بۆ واشینگتۆن كه باسی گه‌ندڵی و دزی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ژیانی شاهانه منداڵكانیان كه به (اقازاده) ناسروان، بكات. لوكس گرام ناوێكی تایبه‌تی توره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه كه گوزارشت له ژیانی تایبه‌تی منداڵانی ده‌سه‌ڵاتدرانی ئێران و هاورێ ده‌وڵه‌منده‌كانیان ده‌كات و ماڵپه‌رێكی تایبه‌تیان به نێوی منداڵه ده‌وڵه‌منده‌كانی تاران هه‌یه. سه‌رۆك كۆماری پێشوی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دینژاد به حه‌ق له تویتێكدا داوای كه دونالد ترامپ كرد كه لیست و حیسابی بانكی بنه‌ماڵه و خزمی ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێران كه له ئه‌مریكا گرین كارتیان هه‌یه بڵاوكاته‌وه.
ئه‌گه‌ر چی هێندێك له‌وباوه‌ره دان كه خه‌ڵكی ئێران زۆر متمانه به ئێداره‌ی ترامپ ناكات و ده‌توانێت ئه‌و كاره ئاكامی پێچه‌وانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه له كاتێكدا له ناوخۆی ئێران زانیاری یه‌كجار زۆر سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی و دزی ده‌سه‌ڵاتدارنی وه‌ده‌ست ده‌كه‌وێ. تی ڤی ئێران كه له ژێر كۆنترۆڵی تو‌ندره‌وه‌كان دایه، به‌رده‌وام هه‌وڵی ئاشكرا كردنی گه‌نده‌لی جیابیرانی سیاسی ده‌دات و گه‌ندڵی و دزی خۆیان ده‌شارێته‌وه. باشترین شوێن بۆ دیتنه‌وه‌ی راستیه‌كان، ئینستگرامی مه‌لایێكی گه‌نجه كه زۆر به باشی، باسی ژیانی شاهانه‌ی مه‌لاكان و (اقازاده‌كان) ده‌كات.
هه‌روه‌ها، رۆژی ١٨ی جوڵای ئه‌وساڵ، رۆژنامه‌ی ریفۆرمخوازی شه‌رق وتارێكی بڵاو كرده‌وه كه چۆن موئه‌سسه‌ی دارایی، سامن- الحوجه‌ج ٣٠ بیلیۆن پاره‌ی ٣ میلۆن كه‌س ون كردوه و چۆن قه‌رزی داوه به مشتریه به‌نێوبانگه‌كان و موچه‌ی خه‌یاڵی داوه به فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی حوكمی. له وڵامدا، ئه‌بولفه‌زلی میر عه‌لی، به‌رێبه‌ری گشتی شیركه‌ته‌كه شكایه‌تی له رۆژنامه‌كه كرد له كاتێك دا هه‌موو زانیاریه‌كه له مه‌حكه‌مه‌ی كراوه دا له لایان پارێزه‌ری گشتی (دادستان) بڵاوكرابۆوه. میر عه‌ڵی هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه به چه‌ك هێرشی كردبوو سه‌ر رئیسی بانكی مه‌ركه‌زی ئێران، وێنه‌ێكی خۆی كه له لای پارێزه‌ری گشتی راوه‌ستاوه، بڵاوكردۆته‌وه.
هاوكات ده‌گه‌ل گه‌مارۆ نوێكان، واشینگتۆن ده‌توانێ ئه‌و په‌روه‌نده ناسراوانه بۆ خه‌ڵی ئێران باس بكات تا بزان ده‌ه‌سه‌ڵاتدارانیان چۆن ئابوری وڵات به‌رێوه‌ده‌به‌ن.