با ڕێ له په‌رته‌وازه‌یی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی بگرین! ئاریتما محه‌ممه‌دی
كوا ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌وانه‌ی باسی كوردستان، كورد و نیشتمان ده‌كه‌ن، بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌م دۆخه‌دا كه باكووری كوردستان جارێكی دیكه وه‌ك شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عید و سه‌ید ڕه‌زا سه‌ركووت ده‌كرێ، ژن و منداڵ و لاو له‌نێو خوێندا دهتلێن، ده‌نگیان لێوه نایه‌ت. كه‌واتا سیاسه‌ت و حیزبایه‌تیی هێنده چڵكن و ڕهزیوه كه ڕۆڵه‌ی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه لایه‌نێكی دیكه بێ، ده‌بێ بێ ده‌نگ بین و به ئاسانی بكوژرێین و كه‌سیش ده‌نگی لێوه نه‌یه‌ت.
خه‌ڵكی ئاسایی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه سه‌ربه هیچ حیزبێك نین هه‌ستانه‌وه و دژی توركی فاشیست ڕێپێوانیان ڕێكخست، كه‌چی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان به كوردپه‌روه‌ر ده‌زانن و له‌سه‌ر ناوی كوردبوون بوونه‌ته خاوه‌ن ژیان له‌م ئه‌ورووپا ته‌نانه‌ت له‌م چه‌ند ڕۆژه‌شدا كه ده‌وامی فه‌رمیی نییه، ناتوانن كۆ ببنه‌وه و دژی توركی فاشیست ڕێپێوان ساز بكه‌ن.
شه‌رمه بۆ ئه‌و ڕۆڵانه‌ی كورد له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی باكووری كوردستان له سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌وه نزیكن كوشتن‌یان تاسێنه‌ر و ئێشدار نه‌بێت. شه‌رمه بۆ حیزبه‌كانی كوردستان كه ته‌نیا به به‌یاننامه‌یه‌كی لاواز دژایه‌تیی كردنی كوشتاری خه‌ڵكی باكووری كوردستانیان له‌بیری خۆیان برده‌وه. خه‌ڵكی باكووری كوردستان له كاتی له‌دار دانی ڕۆڵه‌كانی كورد له ڕۆژهه‌ڵات ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و كرده‌وه‌كانی ڕژیمی ئێرانیان شه‌رمه‌زار كرد.
پێم سه‌یره كه هێز و لایه‌نه‌كانی سه‌ربه پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌ك ڕابردوو له وڵاتانی ئه‌ورووپیی ڕێپێوان ساز ناكه‌ن و ده‌نگی گه‌لی سه‌ركوتكراوی باكوور به گوێی نێوه‌نده‌كانی جیهانیی ناگه‌یه‌نن.
نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی هه‌میشه به‌وه ناسراوه كه یه‌كێتیی و یه‌كگرتوون، پێچه‌وانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كه هه‌میشه دژبه‌یه‌كن، با ئه‌و تاییبه‌تمه‌ندییه لاوازه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاودێو نه‌كاته نێو كۆمه‌ڵگاش و خه‌ڵكی ڕژههڵاتیش وه‌ك كۆمه‌ڵی باشووری كوردستان به‌سه‌ر حیزب و لایه‌نه‌كاندا دابه‌ش نه‌كرێت.
كورد كه‌ی له به‌رامبه‌ر داگیركهرهكهیدا بێ هیوا بووه و كز و مات، ملكه‌چ بووه، نابێ تۆی ملكه‌چبوون له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردستاندا جێی یه‌كێتیی و یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نیی بگرێته‌وه. پێویسته ئه‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییانه كه ده‌رهاوێشته‌ی هزریی حیزبیی و ڕێكخراوه‌یی نین چالاكتر بن و ئیزن به‌وه نه‌ده‌ن كه پارت و ڕێكخراوه‌كان كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش دابه‌ش بكه‌ن.
نابێ ئه‌زموونی باشووری كوردستان دووپات بكرێته‌وه و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا ڕه‌نگ بداته‌وه. ئه‌مڕۆ ئه‌زموونی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رده‌می ئووسمانییهكان له لێواری دوو هێزی ئووسمانی و سه‌فه‌وییدا كه خاوه‌ن دوو پێناسه‌ی نوێن گیری خواردووه و نه‌بوونی یه‌كێتی سیاسیی و ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی به ڕێگر له‌به‌رده‌م خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت.
بۆیه هه‌نووكه له كاته‌كانی دیكه زێتر مه‌ترسیی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی باشووری كوردستان هه‌یه، هاوكات ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌ی كه له باشوور هه‌یه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن و سه‌ركوت كردنی نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ر له باكوور و ڕۆژهه‌ڵات بێ ده‌نگیی هه‌ڵبژاردووه. ئه‌مه به سه‌ره‌تای ملكه‌چیی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ر پێناسه ده‌كرێت، بۆیه پێویسته هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان پێداچوونه‌وه بۆ سیاسه‌ته‌كانی خۆیان بكه‌ن.