دیموكراسی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین! (به‌شی 11) ئاریتما محه‌ممه‌دی
[ هاتنی ماركسیسم بۆ كوردستان به سه‌ره‌تای ئاڵۆزبوونی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزی نێوان حیزب و لایه‌نه كوردییه‌كان پێناسه ده‌كرێت، ڕاسته پێش هاتنی ماركسیسم و كوموونیسم بۆ كوردستان كێشه‌ی سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی له‌نێوان هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا بوونی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه پاش هاتنی ماركسیسم بوو كه نه‌ته‌وه‌ی كورد تووشی شه‌ڕی براكووژی بوو و به‌كرده‌وه ده‌ستی چووه خوێنی یه‌كتر. ئاریتما محه‌ممه‌دی]
كوردستانی گه‌وره وه‌ك لانكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن كه‌له‌مانگی شارستانییه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌م ناوچه‌یه هه‌میشه له‌ڕێڕه‌وی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زانست له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا سه‌رترۆپ بووه، به‌ڵام شه‌ڕی ئیدۆلۆژییه جیاوازه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌م ناوچه‌یه په‌ره‌ی به قه‌یرانی سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا، نه‌ته‌وه‌ی كورد به هۆی خۆهه‌ڵواسین به كۆمه‌ڵێك ئیدۆلۆژی نوێ كه زاده‌ی بیر و هزری مرۆڤی ئه‌ورووپیی سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده‌ی زایینی بوو خۆی خسته‌نێو قه‌یرانی ئه‌و ئیدۆلۆژییانه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌كه ڕێخراوه كوردییه‌كان له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م خۆ له‌نێو شه‌ڕی سارددا ببیننه‌وه و ببنه لایه‌نگی بیری چه‌پ له كوردستان دا.
ئه‌مه‌ش كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی پتر ئاڵۆز كرد و له ڕاستیدا كورد به خۆهه‌ڵواسین به‌و ئیدۆلۆژییه به‌سه‌رچووانه‌دا بووه به‌شێك له شه‌ڕی ئیدۆلۆژیك، ئه‌م شه‌ڕه‌ش له كوردستان له‌نێوان حیزبه كوردییه‌كاندا به‌ڕێوه چووه و به‌داخه‌وه حیزبی كوردیی نییه كه له‌ژێر كاریگه‌ریی بیری چه‌پی كوموونیستی، ماركسیستیی و بیری سه‌رمایه‌خوازیی كاپیتالیستیی شه‌ڕی یه‌كتری نه‌كردبێت و ڕۆڵه‌ی كوردی له‌پێناو پرس و بابه‌تی بێبنه‌ما نه‌كووشتبێت، واتا هاتنی ماركسیسم بۆ كوردستان به سه‌ره‌تای ئاڵۆزبوونی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزی نێوان حیزب و لایه‌نه كوردییه‌كان پێناسه ده‌كرێت، ڕاسته پێش هاتنی ماركسیسم و كوموونیسم بۆ كوردستان كێشه‌ی سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی له‌نێوان هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا بوونی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه پاش هاتنی ماركسیسم بوو كه نه‌ته‌وه‌ی كورد تووشی شه‌ڕی براكووژی بوو و به‌كرده‌وه ده‌ستی چووه خوێنی یه‌كتر.
ئه‌گه‌ر ئاورێك له ماركسیسته‌كانی كوردستان بده‌ینه‌وه، ده‌بینین كه چه‌په كوموونیسته ماركسیسته‌كانی كورد له باشووری كوردستان كه كاتێ ده‌رفه‌تی گه‌ییشتن به ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست هێنا، نه‌ك هه‌ر كوموونیسمیان له‌بیر نه‌ما به‌ڵكوو بوونه سه‌رمایه‌دار و له ڕێگای گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی سه‌مایه كرد و جمگه گرینگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا، ده‌سه‌ڵات و حوكوومه‌تیان قورخ كرد و ئه‌وه‌ی كه له بیریان چوو، تیئۆرییه‌كانی ماركس، ئینگلیس، مائۆ و بۆچوونه‌كانی دیكه‌ی فیلسووفانی بوواری ئه‌و چه‌مكه بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌شێكی زۆر له هێزه ماركسیست و كوموونیسته‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه ئه‌میان پتر له‌ویان چه‌پتر و ماركسیستتره شه‌ڕی براكووژیان ده‌سپێكرد و یه‌كتریان شیتاڵ بڕیی و ڕێكخراوه‌كانیان لاواز و بێهێز كرد، واته ئیدۆلۆژییه‌كانی كاپیتالیسم و كوموونیسم نه‌ك ته‌نیا ماڵی كوردی وێران كردووه به‌ڵكوو یه‌كێتیی و یه‌كگرتوویی كوردیشی تێكشكاندووه و له‌ولاشه‌وه هێزه‌كانی كوردستانیی له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ر لاواز و كه‌مهێز كردووه.
بێگومان به‌شێكی زۆر له‌و هێزانه له‌ژێر ناوی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و مافی ڕه‌وای كورد شه‌ڕی ئیدۆلۆژیكیان له‌دژی یه‌كتر ده‌كرد و هه‌ر لایه‌نێك خۆی هه‌ڵواستبوو به یه‌كێ له‌و ئیدۆلۆژییانه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی كوردی پتر ئاڵۆز كردبوو. چونكه هێزه كوردییه‌كانی ماركسیست، چه‌پ و كاپیتالیست ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش یه‌كڕه‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست نه‌بوون، ڕێك وه‌ك ئیستا هه‌ر كام له‌و هێزانه سه‌ربه یه‌كێ له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر بوون.
هه‌نووكه ده‌بینین كه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی دابه‌شبوونی هێزه ناوچه‌ییه‌كان كه‌وتووه‌ته قه‌یرانی سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی، دابه‌شبوونی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاواز و دژبه‌یه‌ك، كاریگه‌ریی نه‌رێنیشی له‌سه‌ر كورد داناوه، به‌وپێیه كه به‌شێكی زۆر له هێزه‌كانی كورد سه‌ربه وڵاتانی دووبه‌ره جیاوازه‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش كوردی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاواز لێك ترازاندووه. بێگومان ئه‌وه ڕاسته كه ده‌ڵێن مێژوو تێپه‌ڕ ده‌بێت و ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ڕووداوه‌كانی مێژوو به‌یناوبه‌ین به شێوه و چه‌شنی جیاواز دووپات ده‌بنه‌وه و ئه‌و هێزانه‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بن كه خوێندنه‌وه‌ی زانستیی و دوورهاوێژیان بۆ كێشه‌كان و قه‌یرانه‌كان پێیه.
ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و درووشمانه‌ی كه چه‌په ماركسیسته‌كان جاڕیان بۆی ده‌كێشا هه‌ر هه‌موو هه‌لپه‌ره‌ست ده‌رچوون و ئامانجیان گه‌ییشتن به ده‌سه‌ڵات و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه بوو و هه‌موو هه‌وڵی خۆشیان له هه‌موو قوژبنه‌كانی جیهان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌كه كۆمه‌ڵگه بۆ مه‌به‌سته ئیدۆلۆژییه‌كانی خۆیان به‌كار بهێنن و ته‌نیا ئامانجیشیان گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و قورخكردنی جمگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بوو، چونكه گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وان له هه‌موو پرس و باسێكی دیكه پڕ باییختر و گرینگتر بوو، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش بوو كه ده‌یانهه‌ویست له ڕێگای شۆڕشی كوموونیستییه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن.
بێگومان بینیمان كه كاتێ كوومونیسته‌كان له وڵاته جیاوازه‌كانی جیهان گه‌ییشتنه ده‌سه‌ڵات چۆن جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان قورخ كرد و خۆیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا سه‌پاند و وڵاتیان له داخراوه‌یی و دووگماتیسمیدا چه‌قاند و به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاندیانه‌وه، هه‌روه‌ها كاپیتالیسته‌كانیش به‌هه‌مان چه‌شن كۆمه‌ڵیان خسته جووڵه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه كه هه‌مووی ده‌چووه باخه‌ڵی سه‌رمایه‌داران و خه‌ڵكی ئاساییش ته‌نیا ماندووبوونیان بۆ ده‌مایه‌وه. هه‌نووكه له وڵاتانی كاپیتالیستیی و به‌تاییبه‌ت له ئه‌مریكا و به‌شێك له ئه‌ورووپا ده‌بینین كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دووكه‌سیدا پێویسته هه‌ردوو كرێكار یانخود فه‌رمانبه‌ر بن تا ژیانێكی ئاسایی تێپه‌ڕ بكه‌ن، كه‌چی به‌خته‌وه‌ریش نین و باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سێبه‌ری سه‌رمایه‌دا ون بوونه و گرینگیی خۆیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌نووكه كاپیتالیسم ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كانی داگیر كردووه و هه‌موو چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ش به كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه سه‌رقاڵ كردووه و زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كانیش كه له سێبه‌ری سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ژیانی پێشكه‌وتوو تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن هه‌ست به به‌خته‌روه‌ریی و ئاسووده‌یی ناكه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیانی وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی له ژیان له وڵاتانی كوموونیستیی باشتره، هه‌رچه‌ند دۆخی ژیان و گووزه‌رانی هه‌ژاران و نه‌داران له‌هه‌ر دوو به‌شه‌كه‌ی وڵاتانی كاپیتالیستیی و كوموونیستیی وه‌ك یه‌كه و كاپیتالیستبوونی كۆمه‌ڵگا یانخود كوموونیستبوونی كۆمه‌ڵگا هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ژیانی هه‌ژاران نییه و هه‌ژار له هه‌ركوێ بێت هه‌ر هه‌ژار و نه‌داره. ئیتر بینای به‌رز و خواردنگه‌ی پێشكه‌وتوو و شه‌قامی ڕازاوه نه سكی برسیی تێر ده‌كات و نه چاوی هه‌ژار سه‌رمه‌ست ده‌كات.
تێكشكانی كوموونیسم و كه‌وتنه قیرانی كاپیتالیسم و چوون به‌ره‌و ڕۆخان، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه هه‌ردوو چه‌مكی كاپیتالیسم و كوموونیسم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابووریی، سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌هاتوونه‌ته كایه‌وه، به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كیی پشت ئه‌و چه‌مكانه به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كان و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌دان به بازاڕی سه‌رمایه له وڵاتان بوو، هه‌ركام له‌و چه‌مكانه‌ش له هه‌ر وڵاتێكدا گه‌شه‌ی بكردایه، ئه‌وا بازاڕی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌خستنه ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرت.
ئه‌مه‌ش قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی قووڵتر كرده‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیی پشت ڕۆخانی كوموونیسم و تێكشكانی كاپیتالیسم بوو. بێگومان وڵاتی ئه‌مریكا وڵاتێكی سه‌رمایه‌دارییه، كه‌چی به‌شێكی زۆر له دانیشتووانه‌كه‌ی له دۆخێكی ناله‌باری ئابوورییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. تاكوو ئه‌مڕۆش سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی ئه‌مریكا باییخی به ژیانی چینی هه‌ژارانی وڵاته‌كه‌ی نه‌داوه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای هیند به‌هۆی چه‌سپاندنی سیسته‌می كاپیتالیستییه‌وه شیرازه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه و ڕۆژانه هه‌ژاریی و نه‌داریی گیانی هه‌زاران كه‌س له‌و وڵاته‌دا ده‌ڕفێنێت.
له ڕاستیدا سه‌رمایه‌داریی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چه‌وساوه به‌رهه‌م دێنێت كه هه‌موو دانیشتووانی وڵات ده‌بێ كار بكه‌ن و قازانجه‌كه‌شی بچێته باخه‌ڵی سه‌رمایه‌داره‌كان و له‌ولاشه‌وه كوموونیزم كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوو و گه‌نده‌ڵ ساز ده‌كات كه چینێكی تاییبه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و له‌نێو ئه‌و چینه‌شدا پۆلێك ده‌سه‌ڵات قورخ ده‌كه‌ن و دیكتاتۆری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌پێنن و خۆیان ده‌بنه سه‌رمایه‌دار و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هه‌ژار و نه‌دار، ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێكی گه‌نده‌ڵ و دواكه‌وتوو به‌رهه‌م ده‌هێنن و هه‌موو شتێك بۆ خزمه‌ت به بیروبۆچوونی ئه‌و پۆل و چینه كه‌مه ته‌رخان ده‌كرێت.
هێمای كۆموونیسم كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هه‌ژار و دواكه‌وتووه كه ده‌بێ گه‌ل گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵات و ئیدۆلۆژی ماركسیسم بێ و هێمای كاپیتالیسمیش كۆمه‌ڵێكی ماندوو و نابه‌خته‌وه‌ره كه ژیانی هاوپێچی پیشه‌سازیی بووه و هه‌ست به ئاسووده‌یی ناكات و ده‌رفه‌تی پشوودانیشی نییه و به‌رده‌وام ده‌بێ له جووڵه‌دا بێ، جوڵه‌یه‌ك كه ماندووبوونه‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵ ده‌بێ و قازانج و خێره‌كه‌شی بۆ سه‌رمایه‌دار و ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێ، ئه‌م چه‌شنه له سیسته‌می سیاسیی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی ئاڵوێڵكردنی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات پێناسه ده‌كات و ته‌نیا ئه‌ركی گه‌رمكردنی كایه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵ و به‌رده‌وام له‌و ئاره‌ستانه‌دا پاڵ به كۆمه‌ڵگاوه ده‌نێن كه مه‌به‌ستیانه و قازانجی گرووپی و تاكه‌كه‌سییان مسۆگه‌ر ده‌كات.
درێژه‌ی هه‌یه…