دیموكراسیی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین! به‌شی ١٢ . ئاریتما محه‌ممه‌دی
(ستراتیژیی كاپیتالیسته‌كان؛ باشتره خواردنه‌كان فڕێ بدرێن تاكوو به هه‌رزان ده‌ستی خه‌ڵك بكه‌ون! ئاریتما محه‌ممه‌دی)
چه‌مكی سه‌رمایه‌داریی كه پێكهێنه‌ری سیسته‌می دیموكراسیی و لیبرالیسمی نوێیه، كۆمه‌ڵگه تووشی قه‌یرانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌كات و په‌ره به هه‌ژاریی ده‌دات و له‌و لاشه‌وه سه‌رمایه‌داره‌كان و خاوه‌ن كۆمپانیی و كارگه‌كان پتر سه‌رمایه كۆ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێگه بۆ لاوازكردنی ئاساییشیی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆش ده‌كات و به‌دیهاتنی به‌خته‌وه‌ریی و ئاسووده‌ییش په‌راوێز ده‌خات و درزیش ده‌خاته نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
دوایین قۆناغی لیبرالیسمی نوێ ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا لێك بئاژنێت و چینه‌كانی كۆمه‌ڵیش به‌سه‌ر دوو یانخود چه‌ند پێكهاته‌ی ئابووریی دوورلێك دابه‌ش بكات، ئاكامی ئه‌م ستراتیژییه ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر چینی جیاوازیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كه خۆی له چینی هه‌ژاران، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و مامناوه‌ندییه‌كان ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام ئه‌زموونی كۆمه‌ڵگاكانی دیكه‌ی جیهان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئاكامی ئه‌م چه‌مكه كه خۆی له ستراتیژییه‌كی ڕۆخێنه‌ر ده‌بینێته‌وه، كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی جیاوازی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار دابه‌ش ده‌كات. به‌و واتایه كاتێك كه به گه‌ڕه‌كێكی شاردا تێپه‌ر ده‌بیت زۆر به ئاسانیی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه له‌نێو كۆڵانێكی هه‌ژارنشین یانخود ده‌وڵه‌مه‌ندنشین دایت.
هه‌نووكه له سه‌رده‌می داگیركاریی چه‌مك و سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییدا ژیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین و كۆمپانیا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وڵاتانی كاپیتالیستیی ژیانی كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كانی جیهانیان به چه‌شنی جیاواز خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی خۆیان و به شێوازی جۆراجۆر یاریی به كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن و له ڕێگای سه‌رمایه وه‌گه‌ڕخستن بازاڕی وڵاتانیان قورخ كردووه. ئه‌مه هێمای هه‌ره پێشكه‌وتووی كاپیتالیسمه كه پێكهێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراسیی و لیبرالیسمی نوێیه.
له وڵاتانی ئه‌ورووپیی و به‌تاییبه‌ت وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی ڕۆژانه هه‌زاران ته‌ن خۆراك و خواردن فڕێ ده‌درێت، خوارده‌مه‌نییه‌ك كه شیاوی خواردنه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه له هه‌مان جۆری خۆراك، خۆراكی نوێتریان به‌ده‌ست گه‌ییشتووه، فڕێی ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌ك سیاسه‌تی كۆمپانیاكان پێناسه ده‌كرێت؛ كه ده‌ڵێن باشتره ئه‌م خوارده‌مه‌نییانه فڕه‌ی بدرێن تاكوو به هه‌رزان ده‌ستی خه‌ڵك بكه‌وێت، چونكه شتومه‌ك، جل و سیپاڵ، خۆراك و خواردنی هه‌رزان سه‌رمایه‌ی كه‌متر بۆ كۆمپانییه‌كان وه‌گه‌ڕ ده‌خات و ئاستی ئاڵوێڵكردنی سه‌رمایه له‌نێو بازاڕ و كۆمه‌ڵگه‌دا خاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه كه خۆ له خواردن، كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهێنان و جلوبه‌رگدا ده‌بینێته‌وه به هه‌رزان ده‌ستی خه‌ڵك بكه‌وێت، ڕۆڵی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ئاڵووێڵكردنی سه‌رمایه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گێڕێت و كاپیتالیسته‌كان سه‌رمایه‌ی زۆرتریان ده‌ست ناكه‌وێت. ئه‌گه‌ر خواردن زۆربێ، ئه‌و كات نرخه‌كه‌شی هه‌رزان ده‌بێ، ئه‌مه‌ش به قازانجی كۆمپانییه‌كان نییه. چونكه ئامانجی ئه‌وان كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی زۆرتره، نه‌ك تێركردنی مرۆڤی برسیی و خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگا.
له كۆمه‌ڵگا كاپیتالیستییهكان تا شتومه‌ك و خوارده‌مه‌نییه‌كان گرانتر بن تاكه‌كان پتر خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن و هه‌وڵی دابینكردنی بژێویی ژیان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به قازانجی چه‌مكی سه‌رمایه‌داریی ده‌شكێته‌وه، له ڕاستیدا سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی كه‌ره‌سته‌كان، خورد و خۆراك و جلوبه‌رگ به‌رهه‌م ده‌هێنن، تا زیاتر و گرانتر بیفرۆشن پتر قازانج ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه به فڕێدانی به‌شێك له‌و خۆراك و خواردنانه هاوسه‌نگیی نرخی خوارده‌مه‌نییه‌كان ده‌پارێزن و به‌م سیاسه‌ته‌ش ڕێ له هه‌رزانبوونی خواردنه‌كان ده‌گرن و له‌و لاشه‌وه به نرخێكی گرانتر پتری لێ ده‌فرۆشن، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی هه‌رزانبوونی خواردنه‌كان نابن و خۆنه‌ویستانه به‌و نرخه گرانانه ده‌یكڕن.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانییا گه‌وره‌كانه‌وه وه‌ك سیاسه‌تێكی ڕێكخراو ڕۆژانه فڕێ ده‌درێن، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی پتر له مانگێك له‌نێو ساردكه‌ره‌وه‌دا یانخود له‌ده‌ره‌وه‌ی ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵبگیرین شه‌ومه‌نه نابن و به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان و خواردن دێن. بێگومان له وڵاتانی ئه‌فریقا و له به‌شێكی زۆر له وڵاتانی دوونیا ڕۆژانه به ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌به‌ر برسێتیی ده‌مرن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و تووشی نه‌خۆشیی ده‌بن، كه‌چی له وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی ڕۆژانه به ملیارد ته‌ن خۆراك و خواردن فڕێ ده‌درێ یانخود له ده‌ریاكاندا نووقمی ده‌كه‌ن و ته‌نیا شتێك كه جێگای باییخه ئاڵووێڵ كردنی سه‌رمایه‌یه نه‌ك ئاساییشی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیی. واتا سه‌رمایه جێی به‌خته‌وه‌ریی كۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه‌ته‌وه و باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش له سێبه‌ری سه‌رمایه‌دا ئاسه‌واریان نه‌ماوه.
مێژووی پێنسه‌د ساڵی ڕابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه ئازادیی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و چه‌مكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیك له هه‌ناوی كۆموونیزم و كاپیتالیسمهوه به‌دی نایه‌ن و پێویسته كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كان به پێی پێناسه‌كانی ئایینیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان پێواژۆكانی وه‌ك ئازادیی، دادپه‌روه‌ریی و جڤاكیی شرۆڤه بكه‌ن و هه‌وڵی هێنانه‌دی بده‌ن. ناكرێ پێناسه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئازادیی وڵاتانی دیكه به‌سه‌ر وڵاتانی جیاواز و خاوه‌ن كولتووری جیاوازدا بسه‌پێنرێت. بێگومان پێناسه‌ی ئازادیی و دادپه‌ره‌وه‌ریی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك په‌یوه‌سته با ئاستی تێگه‌ییشتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی و پێناسه‌كردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه و دابینكردن و بره‌ودان به زانستی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشخستنی بوواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه.
به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و خاڵانه، ئیتر پێناسه‌كانی ئازادیی، به‌خته‌وه‌ریی و دادپه‌روه‌ریی مانای جیاواز ده‌دات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌كه پێناسه‌ی ئازادیی، دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌خته‌وه‌ریی چه‌واشه بكرێت و كه‌سانی خاوه‌ن سه‌رمایه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به ئاره‌سته‌ی جیاوازدا تاوی بده‌ن و له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان كه‌ڵكی لێوه‌رگرن. هه‌نووكه ئه‌م ئاماژانه بوونه‌ته به‌شێك له هێمای پێناسه‌ی ئه‌و چه‌مكانه له به‌شێك له وڵاتانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست.
له ڕاستیدا كرانه‌وه‌ی هه‌ركام له‌و چه‌مكانه په‌یوه‌سته به ئاستی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵ بۆ داهاتوو، پێویسته دۆخی ژیان و كولتووریی ئایینی كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان له‌به‌رچاو بگیردرێت تاكوو چه‌مكی ئاماژه‌پێكراو بتوانێ خۆی له‌گه‌ڵ كولتووری كۆمه‌ڵگه‌دا ڕێكبخات و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. ناكرێ چه‌مكی جیاواز كه زاده‌ی كولتوور و دۆخ و هه‌لومه‌رجی جیاوازی كۆمه‌ڵگه‌ی دیكه‌یه به‌سه‌ر كۆمهڵگهیتردا بسه‌پێنرێت و هه‌وڵی سڕكردنی كولتووریی خۆماڵی كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان بدات، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه كه ئه‌و چه‌مك و سیسته‌مه له كۆمه‌ڵگای تاییبه‌ت به‌خۆی سه‌ركه‌وتوو بووه یانخود تا ئاستێكی مامناوه‌ند توانیوێتی كه به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ڵام چه‌مكی سه‌رمایه‌داریی هاوكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌بووه، له ڕاستیدا هۆكاری ئاڵۆزبوونی كێشه‌كان و بهرفهراوانكردنی ئاڵۆزییه‌كان بووه، ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ڕۆژئاواییش لیبرالیزم كه پێناسه‌ی هاوپێچكراوی بهرفهراوانكردنی ئازادییه، نه‌یتوانیوه له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیی و ئابوورییه‌كان خۆڕاگر بێت و بێگومان بووه‌ته به‌شێك له ستراتیژیی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی وڵاتانی هاوپه‌یمان، له‌و سونگهشهوه ئازادیی و مافه‌كانی مرۆڤی ژێرپێ خستووه و له‌و وڵاتانه‌ش كه مافه‌كانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ڕێكخراو ژێرپێ ده‌خرێت بێ هه‌ڵوێست بووه و خاوه‌ن ستراتیژیی بهرفهراوانكردنی ئازادیی نه‌بووه و پشتیوانیی له دابینكردنی ئازادیی و مافه‌كانی مرۆڤیشی نه‌كردووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش پێكه‌وه گرێیداون.
كه‌واتا چه‌مكه جیاوازه‌كان له وڵاتانی جیاواز ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنیان جیاوازه و هه‌ركام له‌و چه‌مكانه‌ش مه‌رج نییه له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان سازگار بێ. چونكه ئه‌وه‌ی كه لیبرالیزم، كومۆنیسم -ماركسیسم، سوسیالیسم، گلۆبالیزم و هتد… باسی لێوه ده‌كه‌ن، مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسۆگه‌ر ناكات. كام له‌و چه‌مكانه له چوارچێوه‌ی كرداردا باس له مافی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان ده‌كات. ته‌نانه‌ت ئه‌وه وڵاتانی لیبرالیستیی، سه‌رمایه‌داریی و كومۆنیستیی بوون كه ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان ساز كرد، ڕێكخراوێك كه نێوهكهشی به‌هه‌ڵه دانراوه، چونكه له ڕاستیدا ڕێكخراوی ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه، نه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵ باوه‌ڕمه‌ندی ئایینی پیرۆزی ئیسلامن و هه‌ر چه‌مك و پێواژۆیهك كه به‌رهه‌ڵه‌ستیی ئه‌م ئایینه پیرۆزه بكات نه‌ك هه‌ر سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ناكات به‌ڵكوو تێكیش ده‌شكێت. سه‌رنه‌كه‌وتنی بزووتنه‌وه چه‌پییه‌كان له ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها هۆكاری شكستی سۆڤییه‌ت له ئه‌فغانستانیش له‌و ئاره‌سته‌دا بوون. به‌و واتایه كه هه‌ر چه‌مك و پێواژۆیهك، هه‌ر پڕۆسه و گۆڕانكارییه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو و له هه‌ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه تێپه‌ڕ نه‌بێ و له‌گه‌ڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا نه‌گونجێ و خۆی ڕێك نه‌خات بێگومان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت. چونكه ئه‌م ئایینه به‌شێكه له كولتووری بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و نه‌ته‌وانه كه خۆیان به مسوڵمان ده‌زانن. ئه‌و چه‌مكانه‌ش له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌توانن گه‌شه بكه‌ن كه بنه‌ماكانیان ببێته به‌شێك له كولتووری به‌رفه‌راوانی ئیسلام و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆی ڕێكبخات.
ئێمه ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ین كه ناكرێ له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی دیموكراسیی و لیبرالیزمدا كه كۆكراوه‌ی چه‌مكی كاپیتالیسم و سه‌رمایه‌داریین پێناسه‌ی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی وڵاتانی دیكه به‌سه‌ر خۆماندا بسه‌پێنین و خۆمان له كولتوور، ئایین و ناسنامهكانمان بێوه‌ریی بكه‌ین. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه كه ئه‌ورووپییه‌كان له ئه‌فریقا زمان و ناسنامه و ئایینی خۆیان به‌سه‌ر گه‌لانی هه‌ژار و داگیركراوی ئه‌فریقیدا ده‌سه‌پاند و له كولتوور و ناسنامه‌ی خۆیان بێگانه‌یان ده‌كردن. ئه‌و ئه‌زموونه‌شمان له وڵاتانی ئه‌فریقا بینیی كه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له زمان، كولتوور، ئایین، ناسنامه‌ی بنه‌ڕه‌تیی و چه‌مك و سیسته‌می خۆماڵیی خۆیان نه‌ك هه‌ر كێشه‌كانیانی بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرد، به‌ڵكوو بووه سه‌ره‌كیترین هۆكاری داگیركاریی، هه‌ژاریی و دواكه‌وتوویی گه‌لانی ئه‌فریقیی.
تێكڕای ئه‌و كێشه سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییانه‌ی كه هه‌نووكه گه‌لانی ئه‌فریقا پێوه‌ی ده‌ناڵێن له هه‌ناوی داگیركاریی ئهورووپیهكانهوه دێته‌ده‌ر، چونكه گه‌لانی ئه‌فریقایان له ناسنامه و سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان بێبه‌ریی كرد و ده‌روه‌ستی ناسنامه و كولتوورێكی دیكه‌یان كردن كه هیچیان لێ نه‌ده‌زانی و لێی تێ نهدهگهییشتن. ئه‌مه‌ش له كولتووری خۆیان دووری خستنه‌وه و نه‌شیانتوانی له‌گه‌ڵ كولتووری بێگانه و ئه‌ورووپیدا خۆڕێك بخه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه وڵاتانی ئه‌ورووپیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه وڵاتانی ئه‌فریقایان داگیركرد و سیسته‌می سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و وڵاتانه‌یان به‌دڵی خۆیان گۆڕیی، هاوكات له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و ئابووریی خۆیان په‌ره‌یان به گه‌نده‌ڵیی دا و تۆی ئاژاوه و دووبهرهكییشیان له‌نێواندا وه‌شاند و چاند.
درێژه‌ی هه‌یه…