سوڵتانی بەختەوەریی !!! بەشی ٢٧ و ٢٨
دەبێت خودامان خۆش بوێت نەک لێی بترسین ئەگەر لێی ترساین عەشقی نابین بۆیە دەبێت هەموو عەشقی خوادای تاقانەبین بۆ ئەوەی گەشبین و بە ئومێد بین .
لەم بەشەی سوڵتانی بەختەوەریی یەدا تۆزێکیش باسی خراپی دەسەڵات و نامیهرابانیی مرۆڤەکان و ڕەفتارە ڕەش و سپی یەکان دەکەین چونکوم ئەگەر دەسەڵات لەوڵاتدا باش بێت و خەڵکیش میهرەبان بێت ئەوا بەدڵنیایی یەوە بەختەوەریی مسۆگەرەو ئاسودەیی لەژیاندا دەبێتە هاوڕێی هەمیشەیی ئادەمیزاد . بۆیە کەمرۆڤەکان بەئازارەوە ژیانیان بەڕێکرد خەتای دەسەڵاتی خراپەو ئەگەر مرۆڤهای بەهەست و جوانت بینی بەدڵشکاوی و نائومێدیەوە ملی ڕێگای گرت ئەوە بەدڵنیایی یەوە خەتای نامیهرابانی و بێ هەستیی خەڵکانی خراپەوەیە .
بۆیە خەڵک و دەسەڵات تەواوکەری یەکترن و ئەو میری و سەرۆک و لێپرسراوەش هەڵقوڵاوی ئەو خەڵکەن بۆیە دەبێت خەڵک هۆشیاربێت لەهەڵبژاردن و کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو سیستمێکی باشەو وڵات بەرەو پێش دەبات .
لەوڵاتی خەم و دواکەوتوییدا زیاتر باری دەرونیی ئافرەتان خراپەو پەستان و ئەرکەکان زیاتر لەسەرشانی ئەواندایە بۆیە بەدڵنیایی یەوە کاتێک کەئافرەتان نیگەران بوون هەڵەی پیاوەکانە .. کەپیاوەکان دڵیان شکاو گریان هەڵەیەکی گەورە لەژیاندا هەیە یان هەتا سەرئێسقان دەسەڵاتێکی ناڕەواو دیکتاتۆرییان هەیە .. کە مرۆڤایەتی هەمووی تێکچوو خەتای بێ وەفایی و نامیهرەبانی مرۆڤەکان خۆیان و سەردەم و سیستمی جیهانگیریی و عەولەمەیە کەمرۆڤەکانی کردوە بەڕۆبۆت و هێدی هێدی ڕۆح و دڵ و هەستە جوانەکان کەم دەبنەوەو کەبەداخەوە لەکۆتاییدا هەموو دەبینە ئامێرێکی بێ هەست .
ئەگەر بەئازاری خەڵکەوە نیگەران بوویت دڵنیابە مرۆڤێکی بەویژدانیت .. ئەگەر لە کاتە سەختەکانی ژیان هاوڕێکەت بەجێ نەهێشت تۆ کەسێکی میهرەبانیت لەکۆتاییدا تۆ بەختەوەریت بۆیە لەسەرەتای ژیانتەوە دەبەخشیت و لەکۆتاییدا دەدوریتەوە .
بەهاودەمێکی نزیکم وت :
پێویستە هەموو یەکترمان خۆش بوێت بەوەفابین بۆ یەکترو میهرەبان بین بۆ ئەو ساتانەی کەدڵخۆشین بەیەکەوەو ژیان و چاکەمان هەیە بەسەریەکەوە نەک لەبەر هەڵەیەکی بچوک هەموو جوانی یەکانیتر بسڕینەوەو پشت لەیەکتر بکەین .
ئەویش وتی :
وشەکانت زۆر جوانن بەڵام ئەی ئەگەر دوای ئەم هەموو سۆز‌و جوانیی یە ئەو تۆی نەویست .؟.
منیش وتم :
ئاخر بۆیە ئاخرین قسەم ئەوە بوو کەبڵێم : ئەی ئەگەر ئەو میهرەبان بوایە من بۆ ئێستا بەتەنها دەژیام … !!! .
حەمید عەزیز
……………………………………………………….
سوڵتانی بەختەوەریی … !!! . بەشی بیست و هەشتەم
سوڵتانی بەختەوەریی سەرچاوەو پلەی عاشق بوونە هەرچەندە ئەم هەستە جوانەش ئازاری زۆرە بەڵام خودایا بۆ ئەوەندە جوانە . ؟ .
لەعەشقدا عەقڵ بوونی نی یە هۆش و ئیدراک کار ناکات بەڵکو دڵ و جوانیی ڕۆح هەموو هەست و کارەکان داگیر دەکەن بۆیە هەستێکی نازدارە دورە لەماتماتیک و بەرژەوەندیی و لێک ترازان .
سوڵتانی بەختەوەریی بەشێکی گەورەو گرنگە لەخۆشەویستیی و مرۆڤدۆستیی و عاشق بووندا بۆیە هەرچەندە ئەو هەستە مرۆیی یە کۆمەڵایەتی یە جوانە ئازاریشی هەیە بەڵام هەستێکی گەورەو جوانەو گریانێکی خۆش دەبەخشێتە ڕۆحی مرۆڤە جوانەکان کەزۆر پێویستن بۆ گەشەو بەردەوم بوون بەتایبەت بۆ مرۆڤە خاوەن هەستەکان .
لەلایەکی تریشەوە هەرچۆن دڵ و ڕۆح هەستە جوانەکان و بەختەوەریی دەبەخشنە مرۆڤەکان بەهەمان شێوەش عەقڵ و فەنتازیای هۆش بەختەوەریی و جێگیربوون و ژیان و بوونت دەست نیشان دەکات بۆیە ئەو کەسانەی کەخاوەن عەقڵ و دڵێکی باشن هەمیشە سەرکەوتوو بەختەوەرو جێگیرن .
ئه‌وه هه‌ستی تایبه‌ت و پڕجوانیی مرۆڤه‌کانه که‌جیاوازه له‌هه‌ستی هه‌موو گیاندارانی سەرگۆی ئه‌م گه‌ردونه ئه‌ویش دونیای جوانیی بیرکردنه‌وه‌یه که‌کەناڵی ڕۆشنفیکری و هزرو تێڕامانه بۆیه هه‌موو فه‌لسه‌فه‌کانی ژیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دوێن و شیکارییان بۆ ده‌کرێت چونکوم ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و ژیانی گه‌یاندوه به‌م ئاسته پەخشی بیر‌و هۆشە که‌به‌رنامه‌کانی هزر پێشکه‌ش ده‌کات بۆیە سەرچاوەی بەختەوەریی مرۆڤەکان هۆشمەندیی و زیرەکیی و بیر‌و هزریانەو بێجگە لەوەش میهرەبانی و هۆگربوون گەورەیی و خۆشبەختی ئادەمیزاد نیشان دەدات چونکوم ئەگەر مرۆڤەکان لەمیهرەبانی و سۆزەوە نزیک نەبن ئەوە گیاندارێکی زۆر میهرەبان و بەوەفا هەیە کە (سەگ) ی پێ دەڵێن جێگەی هەندێک لەمرۆڤەکان دەگرێتەوەو ئەتوانم بڵێم لەهەندێکمان باشتریشە چونکوم بێجگە لەدەریایەک میهرەبانی درۆ‌و خیانەت و بوختانیش ناکات .
ئه‌وه ده‌زانین که‌نازانین چونکه ئه‌گه‌ر بزانین که‌نازانین زاناین .. !! . به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌زانین که‌نازانین کێشه‌یه . ئه‌وه‌ش ده‌زانین که‌نازانین له‌کوێ وه هاتوین و بۆ کوێ ده‌چین ئەوەش هزرو هۆشە .؟. بۆیه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگه په‌یوه‌ندی به‌عه‌قڵ و تێڕامانه‌وه هه‌یه بۆ هه‌موو بابه‌ته ژیانی یه‌کانی ده‌وروبه‌رمان و بۆ دونیای بەختەوەریی و خۆشەویستیی و مرۆڤدۆستیی . بوونی مرۆڤیش نه‌بوون ده‌بوو سفرو بێ واتا ده‌بوو هیچ ده‌بوو ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه مرۆڤ خۆی نه‌ناسیایه ئه‌مه‌و بێجگه له‌وه‌ی من دڵنیام که‌ئێمه خۆمان نین و تۆ خۆت نیت و ئه‌و خۆی نی یه چونکه هه‌ناسه‌و گه‌وره‌بوون و هه‌زم کردن و دڵ لێدان و .. هتد ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ی تێدا نی یه ته‌نانه‌ت مێشکیش ده‌خه‌وێت تۆ هه‌ناسه ده‌ده‌یت تۆ دڵت کار ده‌کات تۆ خۆت نیت و منیش خۆم نیم له‌ڕاستیدا بچینه ناو ورده‌کاری ژیان و بوونه‌وه به‌دڵنیایی یه‌وه سروشتیی نابین و به‌ره‌و ڕاڕایی و دڵه ڕاوکێ و بارێکی ناجێگیرمان ده‌بات … !!! .
حەمید عەزیز