راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان

‏‎مامۆستایانی سه‌نگه‌ری په‌روه‌رده‌

‏‎ ٢٢ی ره‌زبه‌ری ١٣٩٧ی هه‌تاوی مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قوتابخانه‌كان له‌ به‌شێكی زۆری شاره‌كانی ئێران وكوردستان به‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ به‌رێوه‌چوو . مامۆستایان ئەو توێژە کاریگەرەی کۆمەڵگان کە زۆرترین خزمەت بە ڕۆلەکانی گەل دەکەن.ئەوان شیاوی ژیانێکی زۆر باشن ولە سەرجەم کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان دا مامۆستایان وەک نموونەو پێشرەوی کۆمەڵگا سەیر دەکرێن ، نەک هەر مافیان پێشیل ناکرێ بەڵکوو فرسەتی باشترین ژیانیان بۆ فەراهەم دەکرێ بەڵام لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نەک پلەی ماموستا رێزی لێ ناگیرێ بەڵکوو مافە سەرەتایەکانیشی کە دابین کردنی ژیانێکی سەردەمیانەیە لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە بە هیند ناگیرێ ولە ژیانێکی کۆڵەمەرگی دا رایاندەگرن و ئەوە لە حاڵێک دایە کە مامۆستایان خزمەتی منداڵانی وڵاتەکەیان دەکەن وبۆ دوارۆژ وئایندەی وڵات ئامادەیان دەکەن ، مانگرتنی گشتی مامۆستایان به‌ نێشانه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌ لایه‌ك به‌‌ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ و شه‌رخوازانه و ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری وڵاتان و یارمه‌تی گه‌یاندنی مالی و لوجیستێكی به‌ تاقم و گروپه‌ تیرۆوریستییه‌كانی ناوچه‌‌، له‌ لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ هه‌مبه‌ر هه‌لومه‌رجی ناله‌باری ئابووری مامۆستایان و كه‌می مووچه‌، چوونه‌سه‌ری قیمه‌ته‌كان، بێ به‌ها بوونی پوولی میللی، سه‌ركوت و خه‌فه‌قان و نه‌بوونی ئازادی به‌یان و نەبوونی پلانێک بۆ خوێندن بە زمانی زگماکی ،له‌ سه‌ر ویست و داخوازیی كۆمه‌ڵیك مامۆستای پێشره‌و، مانگرتنی گشتی له‌ ئاستێكی بەربه‌ریندا به‌رێوه‌چوو. ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران وێرای پێشێوانی له‌ ویست و داخوازییه‌ ره‌واكانی مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی سه‌نگه‌ری په‌روه‌رده‌ و زانست له‌ ئێران و كوردستان، داوا له‌ گه‌لانی ئێران و به‌ تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كەین با هه‌موومان بە یەکگرتوویی ویەک دەنگییەوە پشتێوانی له‌ داوا ره‌واكانی مامۆستایان بكه‌ن . لە هەمان کاتدا داوا له‌ خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و خه‌باتگیری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌ هەر شێوەیەک بۆیان دەکرێ پشتیوانی له‌ داوا ره‌واكانی مامۆستایان کوردستان بكه‌ن.

‏‎ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران
٢٣ی ره‌زبه‌ری ١٣٩٧ی هه‌تاوی

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت