ئاگاداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی نەمر کاک عەوڵا گەنجە

هەروەک پێشتر ڕامان‌گەیاندبوو، کاک عەبدوڵلا گەنجە، کەسایەتیی خۆشناو، ئەندامی دێرینی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و خەزووری من ئەبووبەکری ڕاد و بابی سوڕەییای خێزانم، ڕۆژی ٣٠ی مانگی مارسی ئەمساڵ لە شاری پیرانشار کۆچی‌دوایی کردوە.

بەم بۆنەیەوە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی ئاپریلی ٢٠١٨ ، کۆڕێکی پرسە وسەرەخۆشی، بۆ ئەو ئازیزانەی کە لە ستۆکهۆڵم ودەوروبەر دەژین و دەرفەتی ئەوەیان هەیە بەشداری ئەو پرسەیە بن، لە شاری ئوپلاندس وێسپی، لەم ئادرەسە کە لە خوارەوە نووسراوە، پێک‌دێ.
ئەو دۆست و ئاشنایانەی لە وڵاتانی دیکە، یان لە شارەکانی دیکەی سوێددەژین و ڕیگایان دوورە، دەتوانن بە تەلەفۆن، یان لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە هاوخەمیمان لە گەڵ بکەن و زەحمەت و ماندووبوونی ڕێگا وەبەر خۆیان نەدەن. دەربڕینی دڵسۆزی وهاوخەمیی ئێوە بە هەر شێوەیەک بێ، دەبێتەهۆی سوکنایی ئێمە و باری خەمەکەمان لەسەر سووک دەکا.
سوپاسی هەموو لایەکتان دەکەین.
سورەییا گەنجە ژمارە تەلەفۆن 0704492330
ئەبووبەکری ڕاد . ژمارەتەلەفۆن 0732430978
ئادرەسی شوێنی سەرەخۆشی:
Scandic infra city
Kanalvägen 10
Upplands Väsby
Lokal Ballroom
کات: ڕۆژی شەممە، ٧ی ئاپریل، کاتژمێر یەک تا چواری دوای نیوەڕۆ.


بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی خۆشناو و خۆشەویستی گەلەکەمان و تێکۆشەری دێرین و خەمخۆری دۆزی ڕەوای کورد و ئەندامی دێرینی ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک عەبدوڵلا گەنجە، باوکی خاتوو سورەییا هاوسەری کاک ئەبووبەکر راد ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە خاتوو سورەییا و کاک ئەبووبەکر و منداڵەکانی و هەروەها خزم و دۆست و ئاشنایان و بنەماڵەی بەریزی عەوڵا گەنجە دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم و ئاواتەخوازم گەلەکەمان مرۆڤی دڵفراوانی وەکی کاک عەوڵای لە داوێنی خۆیدا زیاتر پەروەردە بکا. ڕووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی