شەڕی ناوخۆ ماڵوێرانیە..!! لە فەیسبووک وەرگیراوە

ئەمەی ئەیخوێنیتەوە نە ڕۆمانە و نە ئەفسانەیە، ئەمە چیرۆکێکی ڕاستەقینەی ماڵوێرانی کوردە بەڵام بەناوێکی خوازراوەوە و نووسراوەتەوە. برادەرێکم گووتی لای بەرپرسێکی عەسکەری دانیشتبووم . هەر لەخۆوە هات بەخەیاڵمدا کە پرسیارێکی لێبکەم پێم وت کاک (سەردار) چ ڕوداوێک هەیە لەژیانتا ئازارت دەدات ،
وتی لەشەڕی ناوخۆدا بانگ کرابووین بۆ کۆبوونەوە کە بچین و بەشداری کۆبوونەوەکە بکەین لەبەرامبەر مقەڕەکە کەپرێکی بەدار دروستکراوی لێبوو منداڵێک تەپەدۆرێکی دانابوو ساردی دەفرۆشت ئێمەش تینومان بوو لاماندا سەرو ساردیەک بخۆین .
پێم وت : کوڕی بچوک هەریەکەو ساردیەکمان بۆ هەڵپچڕە ! منداڵەکە خەریکی هەڵپچڕینی ساردیەکان بوو چونکە زۆر منداڵ بوو فریای ئەو تینوێتیەی ئێمە نەدەکەوت منیش دەستم خستەسەر شانی و وتم : باوکە خوێڕیەکەت لەبەر موبەریدە دانیشتووەو تۆی بەم گەرما ناردووە بۆ ساردی فرۆشتن , بەڵام منداڵەکە بە حەسرەت و داخێکی قوڵەوە سەری بەرزکردەوە و وتی : خاڵۆ باوکم نەماوە ،
منیش زۆر ناڕەحەت بووم بۆچی ئەو پرسیارەم کرد بۆیە خۆم پێ نەگیرا وتم : بەساقە نەمزانی باوکت نەماوە قسەیەکیشم پێ وت بمبورە ، ئەی باوکت بەچی تیاچوو ؟ بەدەم قسەکردنیشەوە 50 دینارم کرد بە گیرفانیا .
منداڵەکە بەدەم ساردی هەڵپچڕینەوە وتی : (سەردار) کوشتی !!!
ئیتر هەزار ئەوەندەی تر ڕوخام چونکە (سەردار) خۆمم بیرم دەکردەوە ئەبێ چەند منداڵی ترم ئاوا بێ باوک کردبێت ئەژنۆم شکا توانای بەپێوە وەستانم نەما بەڵام نەمهێشت جەماعەت پێم بزانن دانیشتمە سەر بەردێک کە بۆ دانیشتن لەبن کەپرەکەدا دانرابوو پێشمەرگە و حیمایەکان مەشغوڵی ساردی خواردن و سوعبەت و پێکەنین بوون، منیش ئاگام لەخۆم نەمابوو لەتاو ئەو منداڵە حەزیشم دەکرد بزانم ڕاست دەکات یان نا لەدڵی خۆمدا دەموت بەڵکو وانەبێت خۆمن خەڵکم زۆر کوشتووە بەڵکو باوکی ئەو مناڵە من نەمکوشتبێت هیچ نەبێ کەمێک خەمەکەم سوک دەبێت چونکە تا ئەوکاتە نەمدەزانی کەمن کەسێک دەکوژم ئاوا خەڵک ماڵوێران دەبێت بۆیە پرسیارێکی ترم لێکرد.

وتم: کوڕی بچوک لەکوێ کوژرا باوکت ؟

وتی: لە ئەشکەوتی …. لەگەڵ هاوڕێکانیا (سەردار) هەر سێکیانی گرت و کوشتنی لەگەڵ فڵان کەس وتی ئیتر گومان نەما کە من کوشتومە پرسیارێکی‌تر هاتە پێشەوە ئەویش ئەوەبوو .
کاکەچکۆل گەورەبوویت بەتەمای سەردار بکوژیت وتی بەخوا گەورە بم نایەڵم بژی وەک سەگ ئەیتۆپێنم ، منیش دەستم کرد بە پێکەنینێکی دەسکرد لەبەر دڵی ئەو و 100 دیناری تریشم پێداو وتم ئافەرم گەورە بوویت وەک سەک بیتۆپێنە وەک سەگ
تا ئێستاش هەموو شەوێک کە دەخەوم ئەومنداڵە دێتە بەرچاوم چاوە حەسرەتاوی و پڕ لە ڕقەجوانەکانی نایەڵێ بخەوم جگەلەوەش ئەبێ چەند کەسی ترم ئاوا بێ باوک کردووە بەڵام داخی گەورە ئەوەیە ئەوشتانە قەرەبوو ناکرێنەوە ئەگینا هەرچی سەروەت و سامانم هەیە ئەمدا کە هەم دڵی ئەوانم ئاسایی بکردایەتەوەو هەم خۆشم لەو عەزابی ویژدانە نەجاتم بوایە.

تێبینی
ئەمە چیرۆک نیە ڕاستەقینەیە وە (سەردار) ناوی خوازراوەو ئێستا لەژیاندا نەماوە.

لە فەیسبووک وەرگیراوە.