بڕیارنامەی خۆپێشاندەرانی بەردەم پارلەمانی ئوتریش
کۆبۆنەوەێ ئیحترازی رۆژی٢٠١٩-٠٧-١٢ کاتژمیر ١٤.٠٠
کردەوەی تیروریستی لە ناوەراستی وییه‌ندا
خانمان و ئاغایانی بەرێز، دووستانی خۆشەویست،
تەواو سی ساڵ لەمەو بەر لە گەرەگی سێ شاری وین، سێ سیاسەتمەداری کورد ، دووکتور عەبدولرەحمانی قاسملو، عەبدولا قادری ئازه ر و دوکتور فازل رەسوڵ، لە سەر میزی وتووێژ لە گه‌ڵ نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامیکه‌وتنه به‌ر دەسترێژی گۆلەی به ناو نوێنه‌ر و له ڕاستی دا تیروریستانه‌ی رژیمی ئیسلامی ئێران و گێانیان لە دەست دا.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و جینایه‌ته‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی نه یه‌که‌م جینایه‌ت و نه دوایین جینایه‌تیشیان بو. تەواوی مێژووی چل ساڵەی حاکمیێەتیرژیمی ئیسلامی ئێران پرە لە جنایەت و کوشتن و برین. لە لای زۆربەی خەڵک ئاشکرایە کە لە و ماوەیەدا به سه‌دان هه‌زار ئیسان یا ئیعدام کراون و یا بەشێوەیەکی دڕندانه‌ی دیکە لە ناو براون. لەنێوان ساڵەکانی ١٩٩١ تا ١٩٩٧ تەنیا لە کوردستانی عێراق پتر لە ٤٠٠ کەس لە ئەندامانی حیزبە کوردیه‌کانی کوردستانی ئێران لە ئاکتسیونەکانی تیروریستی رژیمی ئیسلامی ئێران دا لە ناوچوون. لە ژیانی رۆژانەی ئێران دا کردەوەی وەکی سەنگەسار کردن و شەلاق لێدان و موجازات کردن بە شێوەەکانی دیکە و حەتا هەڵاوەسینی خەڵک لە مەیدانە گشتیه‌کان دا و لە بەر چاوی خەڵک، شتێکی ئاسایین.
دەبێ بڵێین کە شێوەی حاکمیەت لە ئێران دا سیستمی خەلافەتی تەواو عەیاره که رێبەریه‌که‌ی لە دەستی مەلایەکی ئاینی دایە کە بە “وەلی فەقیە” دەناسرێ و خۆی به وه‌کیلی خوا له سه‌ر ئه‌رز ده‌زانێ و به ده‌سه‌ڵاتێکی بێ سنوره‌وه لە لۆتکەی ئەو سیستیمە دا جێگیر بووه. قانونی موجازاتی ئه‌و سیستمه سەرچاوە لە ئیده‌ئۆلۆژیه‌کی وشکی مه‌زهه‌بی به ناوی شەرع دەگرێ که پابه‌ندی هیچ قانونێکی مرۆفدۆستانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی نییه و لە رادە بەدەر وحشیانەیە. لە قانونی سەزایی دا حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی سەزای بەدەنی وەکی قامچی لێدان و سەنگاساری ژنان و کوشتنی ژن و پییاوان بە خاتری لادانی جنسی و برینەوەی دەست و پێی مروڤەکان وەک سەزادان له سه‌ر دزی و ئیجراکردنی عەمەلی قەساس، بە شێوەیەکی ئاسایی لە ئێران‌دا بەرێەوە دەچن. پێویستە بگۆتری کە جنایەتەکانی داعەش کۆپیه‌کی سەد دەرسەدی له کردەوەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانن.
سزادانی دژبه‌رانی سیاسی جمهوری ئیسلامی ئێران زۆر سەختتر و وەحشێانەترە. ئەندامانی ئەحزابی کوردی لە لایەن ئێرانەوە بە “موفسید و فیل ئەرز و دژبەری خودا” دەناسرێن. بە پێی قانونی سەزایی ئێران ئەوانە دەتواندرێ بە چوار شێوە مجازات بکرێن: کۆشتن بە گۆللە، هەڵاوەسین بە دارەوە، قەتعی قۆڵی چەپ و رانی راست و یا تەبعیت بۆ جێگایەکی دوور. سێ شێوەی ئەوەڵ زۆرجار لە ئێران بەرەێوە چوون. ئەو ئەعمالە جناێەتکارانە وەکی دەزانن ڕێکاری سازمانی تیروریستی داعەشیشە، کە لە دنیادا دەنگی داوەتەوە.
ئه‌ورۆ ئێمه لێره کۆبوینه وه بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی یه‌کێک له سامناکترین جینایه‌ته‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی . لە ١٣.٠٧.١٩٨٩ دا گروپێک لە تیروریستەکانی ریژیمی ئیسلامی ئێران دوکتور عەبدولرحمانی قاسملو و عەبدولای قادری ئازه‌ر و دوکتور فازل ره‌سولیان له سه‌ر میزی ووت و وێژ تیڕۆڕ کرد. ئەو سێ دیپڵۆماتکاره کورده به‌و هیوایەوه له گه‌ڵ به ناو نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی دانیشتبون که‌چاره‌سه‌رێکی سیاسی و ئاشتیخوازانە بۆ مەسه‌لەی کورد له ئێران دا ببیننه‌وه. به‌ڵام مخابن به‌رنامه‌ی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی که شتێک نه‌بو جگه له گروهێکی کۆماندۆیی تیڕۆر، ته‌نیا و ته‌نیا له دا‌و خستن و تیڕۆڕ کردنی دوکتور قاسملو و هاوڕێکانی بو.
له هه‌موی ناخۆشتر و دوور له چاوه‌ڕوانیتر کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئوتریش بو له به‌رامبه‌ر ئه‌و جینایه‌ته سامناکه دا. هه‌رچه‌ند لە رۆژی ئەوەڵ دا تیڕۆڕستانی بکوژلە لایەن پولیسی ئوتریشەوە دەستبەسەر کران و بردرانبۆ لێپرسینەوە. که‌چی دە دوایی دا بێ ئه‌وه‌ی بدرێن به دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی قانونیان له گه‌ڵ بکرێ، ناردرانەوە بۆ سەفارەتخانەی رژیمی ئیسلامی ئێران. پاش چەند رۆژانیش به‌داخه‌وه تیروریستەکان له نێوه‌ڕاستی دنیای ئازاد و دێموکڕاتیکه‌وه لە لایەن پولیسی ئوتریشەوە بەرەو فرۆکەخانە ئیسکۆرت کران و ناردرانەوە بۆ ئێران. کردەوەی نه‌شیاوو دوور له قانونیی حکومەتی ئوتریش و وەزارەتی دادگوستەریه‌کەی بوو بە هۆی هاندرانی سەرانی ریژیمی ئیسلامی کە لە دەرەوەی وڵات درێژه بە کردوە تیروریستیه‌کانی خۆیان بدەن. که تیروری دووکتور سادقی شەرفکەندی وهاوڕێیانی لە شاری بێرلینی ئاڵمان ده‌کرێ وه‌ک به‌رئه‌نجامی ئەوه ببینرێ کە رژیم بۆ کاری تیروریستی دەستی ئاوەڵا کرابوو.
ئێستاش ڕژیم به شێوه‌ی جۆراوجۆر له سه‌ر تیڕۆڕ و کوشت و کوشتاری موخالیفانی به‌رده‌وامه. دوای هاتنە سەرکاری حەسەنی روحانیش وەکی سەرۆک کۆمار که زۆر به‌ڵێنی به‌درۆی داب‌و، هەل و مەرجی مافی مروڤ له ئێران دا بەرەو خراپتریش رۆیشتوه. رادەی زیندانیانی سیاسی به‌ندکراو و ئێعدام کردنیان چۆتە سەرێ. پشتیوانی کردن له ڕێکخراوه تیڕۆڕیستیه‌کان هه‌ر له عێڕاقه‌وه تا یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه. کرده‌وه‌ی تیڕۆڕیستی دژی کورد به گشتی و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌تایبه‌تی به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ک دانانه‌وه‌ی بۆم له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی که 5 که‌س بونه قوربانی، موشه‌کبارانی کۆبونه‌وه‌ی کومیته‌ی ناوه‌ندییی حیزب له کۆیه‌ی کوردستانی عێڕاق که 16 کوشته‌ی له ڕێبه‌ران و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی لێ که‌وته‌وه و چه‌ندین تیڕۆڕی دیکه. کاربه‌ده‌ستانی ئێران رووی خۆش بە وڵاتانی غەربی نیشان دەدەن و دەگەڵ ئەوان دەوتووێژ دان، بەڵام لە ژێرەوە خەریکی دروستکردنی چەکی قورس و به‌رنامەی ئەتومی خۆیانن. ماوەێ ساڵێکە کە وڵاتی ئەمریکا لە قەراردادی بەرجام هاتوتە دەر و ئێرانی لە باری ئابوریه‌وە بە توندی ئابڵوقە داوە، سوپای پاسدارانی وەکی هێزێکی جنایەتکار خستوتە ناو لیستی تیرۆڕه‌وه. سوپای پاسداران دەراستیدا دەستی لە هەمووی ئەو کردەوە تیروریستێانەی کە لە ناو خۆ و لە دەرەوە وڵات کراوە هەیە و فاکتورێکی زۆر سەرەکی لە ئاژاوەگێری لە ناوچە و لە هەموو دنیادایه.
نه‌ته‌وه‌ی کورد بە کردەوە نیشانی داوە کە لایه‌نگری ئاشتی، پێکه‌وه‌ژیان و دێموکڕاسی و دژبەری تیڕۆڕ وناعەداڵەتیوجینایەتە. حه‌قوایه هه‌ر به‌م پێیه‌ش وڵاتانی ئازاد و دێموکڕات و نه‌ته‌وه پێشکه‌وتوو و قانونمه‌نده‌کان پشتیوانی بن و به وه‌گه‌ر خستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تیڕۆڕی ڕێبه‌ری کوردان دوکتور عه‌بدولڕره‌حمانی قاسملو و هاوڕێیانی یارمه‌تی بکه‌ن به ئیجڕای عه‌داڵه‌ت له که‌یسی شه‌هیدانی وییه‌ن دا، که له ڕاستی دا که‌یسی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چل میلیۆنیی بێ به ش له هه‌مو مافێکی ئینسانیه.
هەر لەبەر ئەوەش ئەو حیزب و ریکخراو و کەساێەتێانە وەبیر حکومەتی ئوتریش دهێننەوە کە ئه‌رکی قانونیی خۆی لە بەرابەر ئەو نه‌ته‌وه زوڵم لێکراوه دا بە باشی راپەرێنی. ئێمە داوا لە وەزارەتی دادگوستەری ئوتریش دەکەێن کە په‌روەندەی تیروری کوردەکان لە شاری وییه‌ن وه‌گه‌ڕ بخاته‌وه‌و پێداچونەوەی جیددی بۆبکا،تا رژیمی ئێران لە تاران مه‌جبور بکرێ کەجینایەتکارەکان بۆ موحاکمە تەحویلی وەڵاتی ئوتریش بدا. ده‌با عه‌داڵه‌ت ئیجڕا بکرێ و ئه‌و په‌ڵه ڕه‌شه بێعه‌داڵه‌تیه له‌سه‌ر ئاسمانی وییه‌ن لاچێ.
بۆ ئەو ئامانجە ئێمە کۆبونەوەیەکی ئیحترازی لە رۆژی ١٢.٠٧.١٩ لە هیلدن پلاتس کاتژمێر ١٤ بەرێوە دەبه‌ین و داوای بەشداری هەمەلایەن دەکەین.
ناوی ئەحزابی بەشدار لە ئەو ئاکسیۆنە و هەروەها پشتوانانی ئەو نوسراوەیە:
١. حیزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران (حدک)
٢. پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق (ئۆتریش)
٣. پارتی دیموکراتی پێشرەوی کوردی سوریە
٤. بزوتنەوەی گۆران
٥. کۆمەڵەی کوردی ێەزیدی
٦. لالەش، ریکخراوی کوردانی یەزیدی بۆ بە ئێکەوە کارکردن و تێکەڵاو بوون
٧. پ.یە.د ، پارتی یەکێتی دیموکراتی (سوریە)
٨. پارتی دیموکراسی و دادپەروەر
٩. مەلبەندی کوردی لە ئوتریش
١٠. پارتی ئازادی کوردستان
١١. پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریە
١٢. حیزبی سوسیالیستی دیموکراتی سوریە
١٣. پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریە
١٤. ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سورییە (وەک هەویی)
١٥. حیزبی یەکێتی کوردستانی سوریە
١٦. حیزبی شیوعی کوردستان
١٧. کۆمەڵەی فێکوم (رێکخراوی چەتری کوردستان تورکیە)
١٨. حیزب مردم بلوچستان
١٩. یەکێتی ژنانی دیموکرتی کوردستان
٢٠. شارەوانی کورد لە تاراوگە
٢١. ریکخراوی کورد، بوو کولتور، ئەدەبیات و تێکەڵاو بوون
٢٢. حیزبی کومونیستی ئوتریش
٢٣. ستوپ بومب (ئوتریش)
٢٤. بنێادی پەنابری دە بوحراندا (ئوتریش)
٢٥. حیزبی ئێستا (ئوتریش)
٢٦. سەوزەکانی (ئوتریش)
ئەو کەسایەتیانەش پشتوانی ئێمەیان کرد‌و:
دوکتور پێتیر پیلتس (سیاسەتمەدار)
خانمی دوکتور بێریوان ئەسڵان (سیاسەتمەدار)
دوکتور ئێوا شۆرک هوبیر (نوسەر)
ماجستیر ئاندریاس پاولیچ (نوسەر)
گیرهارد توشلەر (فیلمساز)
ماجستر دیدی تساخ (سیاسەتمەدار)
دوکتور شتیفان گیرگات (ئوستادی زانکۆ و برپرسی بنیادی “ستۆپ دی بومب”
میکائیل گێنەر (فەعالی کۆمەڵایەتی و برپرسی بنیادی “پەنابەری دە قەێران دا”، نیکۆلاوز کۆنرات (سیاسەتمەدار، فەعالی کۆمەڵایەتی) حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دەرەوەی وڵات
Österreich , Heldenplatz, 1010 Wien
………………………………………………….