وتووێژێكی دڵته‌زێن له باره‌ی خودموختاریی كوردستانی ئێرانه‌وه. قادر وریا
زۆر كه‌س هه‌ن كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بزانن ئه‌و قسانه‌ی له چاوپێكه‌وتنی دوكتور قاسملوو‌و دیپڵۆمات ـ تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی له دانیشتنی ڤییه‌ن دا كران، چ بوون.
دوكتور قاسملوو بۆ باس له‌سه‌ر داخوازه‌كانی گه‌لی كورد له گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌و دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی ئاشتیخوازانه بۆ كێشه‌ی كورد له كوردستانی ئێران، چووبووه ڤییەن. ئه‌و قسانه‌ش كه له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كردبوونی، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بوون. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به ناوی نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامییه‌وه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو و هاوڕێیانی هاتبوون، نیازێكی دیكه‌یان هه‌بوو. ئه‌وان بۆ كوشتنی “پێغه‌مبه‌ری ئاشتی” هاتبوون.
رۆژنامه‌ی فه‌رانسه‌یی لۆمۆند رۆژی 1ی ژانویه‌ی 1998 وتارێكی به قه‌ڵه‌می كریس كۆچرا له باره‌ی نێوه‌رۆكی نه‌واری قسه‌كانی دوكتور قاسملوو‌و ناردراوانی رێژیمی ئێران له چاوپێكه‌وتنی ڤییەن دا، بڵاو كرده‌وه. گۆڤاری “آرش”یش له ژماره 65ی خۆیدا وهگێڕدراوی فارسیی ئه‌م وتاره‌ی بڵاوكردۆته‌وه. به‌م هۆیه‌وه كه زۆر له خوێنه‌رانی “تێكۆشه‌ر” ئه‌م وتاره‌یان نه‌دیوه، به پێویستمان زانی وهریبگێڕینهوه سه‌ر زمانی كوردی‌و به بۆنه‌ی نۆیه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی رێبه‌ری مه‌زنمان، له” تێكۆشه‌ر”دا بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
***
13ی ژووئیه‌ی 1989، عه‌بدوڵره‌حمان قاسملوو سكرتێری [گشتی] ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، به هۆی دوو گولله كه وه‌سه‌ری كه‌وتبوو، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه له هاوڕێیانی، له ئاپارتومانێكی شاری ڤییەن دا، كوژرا. ئه‌و كاته، ده ساڵ بوو كه شه‌ڕ له نێوان ئه‌رته‌شی تاران‌و پێشمه‌رگه كورده‌كان دا درێژه‌ی هه‌بوو. به دوای یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتن له دیسامبری 1988و ژانویه‌ی 1989دا، قاسملوو سه‌ر له‌نوێ ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی [رێژیمی] ئێران ده‌ست پێكرده‌وه. یه‌كێك له‌م نوێنه‌رانه محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر سه‌حراروودی، جێگری سه‌رۆكی ئیتلاعاتی (نێوخۆیی) پاسدارانی شۆرش له كوردستان بوو، كه له ته‌قه كردنه‌كه‌دا بۆخۆشی بریندار بوو.
سه‌حراروودی كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان خستبوویان، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئوتریشه‌وه ئیجازه‌ی چوونه ده‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی پێدراو توانی په‌نا بۆ سه‌فاره‌تی ئێران ببا. ناوبراو له 22ی ژووئیه‌دا له ئوتریش وه‌ده‌ركه‌وت. پارێزه‌ر( ئیسكۆرت)ێكی دیكه‌ی ئێرانی به ناوی “بوزورگیان” بۆ ماوه‌یه‌ك له ئیداره‌ی پۆلیس راگیرا، پاشان بڕیاری گرتنی ئه‌و كه‌سه كه پێشتر درابوو، ههڵوهشێندراو ئه‌ویش توانی بگه‌ڕێته‌وه ئێران. سێهه‌م كه‌س حاجی مسته‌فه‌وی لاجه‌وه‌ردی سه‌رۆكی به‌شی ئیتلاعات (ی نێوخۆیی)له كوردستان، به ئازادییه‌كی ته‌واوه‌وه توانی له ئوتریش بچێته ده‌ر.
وتووێژه‌كانی ناردراوانی تاران‌و رێبه‌رانی كورد به‌هۆی به‌شدارانی وتووێژهكهوه له‌سه‌ر كاسێت تۆمار كراوه. ئهونهوارانه كه له ده‌ستی پۆلیس دابوون، سه‌رئه‌نجام درانه‌وه به به‌رپرسانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران. عه‌بدوڵره‌حمان قاسملوو قه‌ت به‌م وردبینییه دهروونناسییانهوه بۆچوونه‌كانی خۆی له‌باره‌ی خودموختاری بۆ كوردستانی ئێران شی نه‌كردبۆوه:
پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كانی لایه‌نه ئێرانییه‌كان [نوێنه‌رانی رێژیمی ئێران] كه پێیان وانه‌بوو رۆژێك له رۆژان قسه‌كانیان ئاشكرا ده‌بن، زۆر به باشی ناته‌با بوونی بۆچوونه‌كانیان‌و روحیاتی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له نێوان بڕوا هه‌بوون به روانگه‌و دیارده سیاسییه مۆدێرنهكانو بیروبۆچوونه‌كانی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌لیدا ، نیشان ده‌ده‌ن.
ئایا بكوژانی قاسملوو پاش بیستنی بۆچوونه‌كانی، بڕیاریان دا بیكوژن؟ یان ته‌نانه‌ت به‌رله ده‌ست پێكردنی قسه‌كانی، بڕیاری كوشتن‌یان دابوو؟ گوێڕاگرتن بۆ نهوارهكان ،ئه‌م سیناریۆیه‌ی خواره‌وه‌مان دێنێته به‌رچاو:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كه ده‌یانزانی بزووتنه‌وه‌ی قاسملوو له ئاكامی زه‌بره نیزامییه‌كانی [رێژیمی] ئێران‌و له‌ت بوونێك كه ساڵی 1988 [ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه] به‌خۆیه‌وه‌ی دیت، زۆر لاواز بووه‌و هه‌روه‌ها ده‌یانزانی قاسملوو پێی خۆشه كێشه‌كه له رێگای وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر ببێ، هه‌ر بۆیه هومێدی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه له‌وانه‌یه به نیوه‌ی داخوازه‌كانی، واته تێكۆشانی قانوونیی حیزبه‌كه‌ی رازی بێ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی قاسملوو له‌سه‌ر ئه‌وه پێداده‌گرێ كه رێبه‌رانی تازه‌ی ئێران (خومه‌ینی ماوه‌یه‌ك پێشتر له 4ی ژوئه‌نی 1989دا مردبوو) ده‌بێ رابگه‌یه‌نن كه داخوازی خودموختارییان قه‌بووڵه، ناردراوانی تاران به دوای یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتن دا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خۆیان پێوه‌ندی ده‌گرن كه دیاره ده‌ستووریان پێده‌درێ: “بیكوژن”.
سه‌حراروودی راده‌گه‌یه‌نێ كه “ئێمه پێكه‌وه رێك كه‌وتووین كه ئه‌م چاوپێكهوتنانهمان به ته‌واوی نهێنی بمێننه‌وه”. چونكه “دوژمنانێك هه‌ن كه نایانه‌وێ ئه‌و گیروگرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێن”. ئه‌و، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ” “ته‌نانه‌ت له‌نێو حكوومه‌تی ئێرانیش دا، كه‌سانێك هه‌ن كه دژی هه‌ر جۆره چاوپێكه‌وتن‌و پێوهندییهكن. له ئاستی هه‌ڵسووڕێنه‌رانی وڵات دا ته‌نانه‌ت قسه‌كردنی راشكاوانه‌ش له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه مومكین نیه”.
عهبدهڵرهحمان قاسملوو دێته‌سه‌ر كاكڵه‌ی مه‌سه‌له‌كه: “له دوو چاوپێكه‌وتنی پێشوومان دا، ئێمه له‌باره‌ی دوو خاڵی ئه‌سڵییه‌وه قسه‌مان كرد: قبووڵ كردنی ئه‌سڵی خودموختاری‌و ئه‌سڵی تێكۆشانی ئازادانه‌ی حیزبی ئێمه له‌نێوخۆی وڵات دا. ئێوه وڵامتان دایه‌وه كه هه‌ڵسووڕێنه‌رانی رێژیم له‌گه‌ڵ قبووڵ كردنی ئه‌سڵی خودموختاری‌دا نین. له‌باره‌ی خاڵی دووهه‌مه‌وه، ئێمه له ده‌فته‌ری سیاسی‌دا باسێكی زۆر دوور‌و درێژمان هه‌بوو كه ئایا پێشمه‌رگه‌كان چه‌كه‌كانیان ته‌حویل بده‌نه‌وه یان نا؟ ده‌فته‌ری سیاسی وا بیر ده‌كاته‌وه كه مومكین نیه چه‌ك ته‌حویل بدرێته‌وه. ئێوه ده‌بێ له‌ومه‌سه‌له‌یه بگه‌ن كه پاش ده ساڵ شه‌ڕو ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه، خودموختاری بووه به سه‌مبولی داخوازه‌كانی ئێمه. ئێوه ده‌تانه‌وێ ئێمه وشه‌یه‌كی دیكه به‌كار بێنین؟ ئه‌گه‌ر نیوه‌رۆكی خودموختاری قبووڵ ده‌كه‌ن، چلۆنه كه له وشه‌ی خودموختاری ده‌ترسن؟” قاسملوو هه‌ر له‌و كاته‌دا كه خۆی وك پیاوی خودموختاری ناو ده‌با، ده‌ڵێ: “نه‌سڵی من، نه‌سڵی دێمۆكراسی‌و خودموختارییه”. پاشان وێڕای داوای درێژه‌ی وتووێژ، وریایان ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ: “دڵنیا بن ئه‌گه‌ر گیروگرفتی كورد چاره‌سه‌ر نه‌بێ، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بێته هۆی دوور بوونه‌وه له مه‌ركه‌زو جیاییخوازی”…
سه‌حراروودی: “ئه‌وه یه‌كه‌م جاره كه له نێومان دا له‌سه‌ر ئه‌و شته كه ئیسلام بۆ میلله‌ته‌كانی ده‌كا، باس ده‌كه‌ین. ئێمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانمان گوێ به قسه‌ی كه‌س ناده‌ین، نه رۆژههڵاتو نه رۆژئاوا، ئێمه ئاماده‌ین خۆمان بكه‌ین به قوربانیی بیروباوه‌ڕمان”.
قاسملوو . . . ” من ده‌مه‌وێ شتێكتان عه‌رز بكه‌م، من له‌و هه‌موو كۆسپانه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی خودموختاری‌دا، ناوتان بردن، قانیع نه‌بووم . . . له ههلو مه‌رجی ئێستادا ئه‌وه ئاغایان خامهنهییو رهفسهنجانین كه نوێژی هه‌ینیی تاران به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌وان ده‌توانن له باره‌ی خودموختاریی كوردستانه‌وه بیروڕای خۆیان رابگه‌یه‌نن”. قاسملوو پاشان روانگه‌و بووچوونی خۆی له باره‌ی خودموختارییهوه به درێژی شی ده‌كاته‌وه: “بۆ ئێمه چوار خاڵی بنه‌ڕه‌تی له‌گۆڕێدان: خودموختاری، به مانای كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند، دووهه‌م خاڵی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئێمه زمانی كوردییه. كوردی ده‌بێ ببێته زمانی ره‌سمیی ناوچه كوردنشینه‌كان. سێهه‌م خاڵ دیاریكردنی سنووره‌كانی ناوچه‌ی خودموختاره. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ فاكتۆره‌كانی جوغرافیایی، ئابووری‌و به‌تایبه‌تی ویستی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ناوچه كوردنشینه‌كان دا ده‌ژین، سه‌رنجیان بدرێتێ. چواره‌م خاڵی گرنگ بۆ میلله‌تی كورد، ده‌بێ ئه‌منییه‌تی نێوخۆیی ناوچه كوردنشینه‌كان به هۆی كورده‌كانه‌وه به‌ڕێوه بچێ. . . ئێمه شتێكی له‌وانه زیاترمان ناوێ. ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به وهدیهاتنو جێبه‌جێ بوونی ئه‌م داخوازانهوه هه‌یه، ئێمه واقیع بینین. بۆ وێنه له‌سه‌ر دیاریكردنی سنووری ناوچه‌ی خودموختار ناكۆكی‌و كێشه‌ی چووكه ده‌بن. به‌ڵام كورده‌كان ئاماده‌ن نین له‌سه‌ر ئه‌م شته چكۆلانه به‌شه‌ڕ بێن، به مه‌رجێك كه ئه‌سڵه‌كه قبووڵ بكرێ.”
قاسملوو به‌م جۆره ئاكام له باسه‌كان وه‌رده‌گرێ:
“ئه‌وه‌یان مومكین نیه كه وشه‌ی خودموختاری چاوپۆشی لێ بكرێ. ئه‌م وشه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد واتایه‌كی عاتیفی‌و مێژوویی هه‌یه. ئه‌م وشه‌یه سه‌مبولێكه. من وا هه‌ست ده‌كه‌م كه ئێوه نێوهرۆكهكه قبووڵ بكه‌ن به‌ڵام ده‌تانه‌وێ ئێمه واز له وشه‌كه بێنین. له ئیسلام دا هه‌ركاتێك ده‌قێكی پیرۆز ده‌خوێننه‌وه، ناكرێ بێ گوتنی “بسم الله الرحمن الرحیم” ده‌ست پێ بكرێ. ئه‌وه‌ش راست وایه. ئێوه نیوه‌رۆكی خودموختاریتان قبووڵه به‌ڵام به بێ بسم الله الرحمن الرحیم”.
ئێرانییه‌كان (ناردراوانی رێژیم) ده‌ڵێن بۆ درێژه‌ی باسه‌كان كه هومێدێكی زۆریان خوڵقاندوه ده‌بێ له‌گه‌ڵ تاران پێوه‌ندی بگرین. بۆ سبه‌ینێ رۆژی 13ی ژوئیه سه‌حراروودی ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ براده‌ران پێوه‌ندیی گرتوه: “ئێوه دوێنێ گوتتان كه به‌رپرسانی ئێرانی ده‌توانن له نوێژی هه‌ینی دا له باره‌ی خودموختارییهوه قسان بكه‌ن . . . هێندێك مه‌سه‌له هه‌ن كه بهرپرسانو ئیمام جومعه‌كان ده‌توانن له‌باره‌یانه‌وه قسه بكه‌ن. به‌ڵام ده‌بێ بزانن كه له‌سه‌ر هێندێك مه‌سه‌له بۆچوونی جیاوازمان هه‌ن.”
سه‌حراروودی باسێكی دوور‌و درێژ ده‌ست پێده‌كا كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به مه‌سه‌له‌كه‌وه نیه . . .”ئێستا دێینه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خودموختاری. له‌م باره‌یه‌وه دوو فكر هه‌ن. یه‌كێك له‌م فكرانه ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می حه‌زره‌تی عهلیو ئه‌ویش ئه‌مه‌یه كه حه‌زره‌تی عه‌لی له ناوه‌ندی خه‌لافه‌ت دانیشتبوو‌و حكوومه‌تی ده‌كرد. به‌ڵام هێندێك ناوچه هه‌بوون به ناوی “ولایت” (ئوستان) كه حاكمه‌كان (والییهكان) ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وێیان به‌ده‌سته‌وه بوو‌و، له چاو ناوچه خودموختارهكان ده‌سه‌ڵاتێكی به‌ربڵاوتریان هه‌بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌سانی ئه‌وتۆ هه‌ن كه ئه‌م فكره به هی سه‌رده‌می عه‌لی دهزاننو له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕن كه هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ جیاوازه، دوژمن چوار ده‌وری ئێمه‌ی گرتوه. واته وڵاتانێك كه ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆ (اوتان)ن، رێژیمه كۆنه‌په‌رسته‌كان، كه ناهێڵن خودموختاری هه‌ر له چوارچێوه‌ی خۆی دا وه‌مێنێ. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه چوارچێوه‌كه‌ی به‌رین بكه‌نه‌وه تا سه‌رئه‌نجام ده‌گا به سه‌ربه‌خۆیی. كه وا بوو خودموختاری مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه كه ئێمه بتوانین به یه‌ك دوو به‌یاننامه له نوێژی هه‌ینیدا چاره‌سه‌ری بكه‌ین. مه‌سه‌له‌ی دووهه‌م: حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ده‌یه‌وێ هه‌م هه‌لومه‌رجی پێشوو بپارێزێ‌و هه‌م له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی وتووێژ بكا، به‌ڵام من دڵنیام كه ئه‌وه‌ی لـێقبووڵ ناكرێ”.
سه‌حراروودی درێژه‌دانی قسه‌كانی به حاجی مسته‌فه‌وی ده‌سپێرێ. ناوبراو ده‌ڵێ: “بسم الله الرحمن الرحیم”… حیزبه كومونیسته‌كان له باره‌ی میلله‌ته‌كانه‌وه په‌یڕه‌وی له تیئۆریی ئیستالین ده‌كه‌ن. عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن ئه‌وه نه‌زه‌ری ئێمه‌یه. حیزبه سوسیال دێمۆكراته‌كان رێگا چاره‌سه‌ری خۆیان هه‌یه‌و ئه‌ویش كه پێوه‌ندیی به هێزه ئیسلامییه‌كان‌و كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌یه تا ئێستا له‌م باره‌وه شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ك نه‌بووه. ئه‌گه‌ر بتوانین كارێك بكه‌ین كه كۆماری ئیسلامی به جیددی به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه خه‌ریك بێ‌و تیئۆریزه‌ی بكا، ئه‌وه بۆخۆی سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره ده‌بێ. له ئیسلام دا، گومانی تێدا نیه كه پێغه‌مبه‌ر، محهممهدو جێنشینانی رێوشوێنی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه. هیوادارم كه رێژیم مل بۆ ئه‌م جۆره مه‌سه‌لانه رابكێشێ‌و له نێوان رێوشوێنه سوننهتییهكانو ئه‌وه‌ی ئێوه داوای ده‌كه‌ن، بتوانێ شتێك له نێو ئه‌و دووانه‌دا بدۆزێته‌وه”.
قاسملوو:”ئێوه ده‌ڵێن كه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی خودموختاری نیه، به‌ڵكوو چاره‌سه‌ری پێوه‌ندیی نێوان حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌به‌ستی ئه‌سڵییه. ئێمه هاتووینه ئێره كه داواتان لێ بكه‌ین مه‌سه‌له‌ی خودموختاری چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
دوكتور قاسملوو هه‌وڵ ده‌دا كــه مـــافی دیاریكردنی چاره‌نووس شی بكاته‌وه كه به چه‌ندین شێوه جێبه‌جێ ده‌بێ: سه‌ربه‌خۆیی، فیدرالیزم یا خودموختاری.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ: “ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه كه ئایا كۆماری ئیسلامی به راستی ده‌یه‌وێ كێشه‌ی میللییه‌ته‌كان له ئێران دا چاره‌سه‌ر بكا؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی كۆماری ئیسلامی به‌ڵێیه، ئێمه ده‌مانه‌وێ بزانین كه ده‌یه‌وێ چۆنی چاره‌سه‌ر بكا؟ ئایا به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیی، فیدرالیزم یا خودموختاری؟ ئێمه كورده‌كان لانیكهمی داخوازه‌كانمان هێناوه‌ته گۆڕێ. ئێمه فیدرالیزمیشمان قبووڵه، به دڵنیایییه‌وه ده‌ڵێم به بڕوای من به‌و هۆیه‌وه كه‌كاتی خۆی له ئیسلام دا جۆره فیدرالیزمێك هه‌بووه واباشتره كه فیدرالیزم ههڵببژێردرێو بۆ وێنه یه‌كیه‌تیی كۆماره فیدراڵه‌كانی ئێران پێك بهێنرێ. كه‌وابوو ئێوه ئه‌گه‌ر نه سه‌ربه‌خۆییتان قبووڵ بێ، نه فیدرالیزم‌و نه خودموختاری، ئه‌و به‌و مانایه‌یه كهناتانهوێ مه‌سه‌له‌ی میللییه‌ته‌كان له ئێران دا چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
قاسملوو ئه‌و ئاكامه وه‌رده‌گرێ كه : “له‌وانه‌یه سبه‌ینێ به‌شێكی دیكه‌ی ئێران خوازیاری خودموختاری بێ. ده‌بێ ئه‌و ئازایه‌تییه ههبێو به ئوسوول‌و پرینسیپی ئه‌وتۆ، مه‌سه‌له نێوخۆیییهكانی ئێران چاره‌سه‌ر بكرێن كه هه‌موو لا قبووڵیان بێ. هه‌م عه‌ربه‌كان، هه‌م به‌لووچه‌كان، هه‌م توركمه‌نه‌كان‌و هه‌م كورده‌كان ئه‌گه‌ر له‌مڕۆوه نه‌توانین ئه‌و مه‌سه‌لانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین ده‌بن به موسیبه‌تێكی گشتی بۆ وڵاته‌كه‌مان”.
پاش چه‌ند قسه‌یه‌كی دیكه، ئه‌وان رۆژی داهاتوو بۆ درێژه‌ی وتووێژه‌كان دیاری ده‌كه‌ن. فازڵ ره‌سووڵ، كوردی عێراقی كه نه‌خشی نێوبژیوانی هه‌یه له قسه‌كانی هه‌ر دوو لا ئه‌م ئاكامه وه‌رده‌گرێ: “یان ئێوه ده‌گه‌نه هێندێك رێككهوتنو درێژه به وتووێژ ده‌ده‌ن به‌و مه‌رجه‌ی شه‌ڕ رابوه‌ستێ، یان بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بوه‌ستێ، وتووێژه‌كان درێژه پێده‌ده‌ن. به‌ڵام له هه‌ر حاڵ‌دا باشتره ئه‌مڕۆ كه هه‌لومه‌رج له‌باره، بگه‌نه رێككهوتنو ئاكام، 3 ساڵی دیكه، له‌وانه‌یه وه‌زع بگۆڕێ‌و موعادیلهكانو هاوسه‌نگیی هێزه‌كان به‌مجۆره نهمێنێو هه‌لومه‌رجی ئه‌وكات شتێكی دیكه ببێ”.
ئه‌وه دوا وشه‌كانن. ده‌نگی جووڵانی كورسی‌و مێزه‌كان ده‌بیسرێ، پاشان ده‌نگی چوار ته‌قه‌ی كپ كه دیاره به چه‌كی ته‌یار به ئامێری ده‌نگ گر كراون، دێته گۆڕێ. ئینجا بێده‌نگیی ته‌واو.
**
له “تێكۆشه‌ر” نامیلكه‌ی نێوخۆیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران ژماره 62، ده‌وره‌ی 2 هاوینی 1377دا بڵاو بۆته‌وه.
هەر وەها لە توێی کتێبی”قاسملوو، لە ڕێبازی دا زیندووە” بڵاو بووەتەوە.
بابەتێکە ساڵی ١٩٩٨ئامادە و بڵاوم کردووەتەوە!!