یەکیەتی ئوروپا دەبێ هەوڵی ئەوە بێ، کە لە ئێران دا ڕێژیم بگۆڕدرێ!

دوکتۆر ئاسۆ حەسەنزادە: “ئێمەی کورد هێزی سەرەکی مەیدانی دژایەتی و خۆبەدەستەوەنەدانین لە ئێران دا، بۆیە ڕێژیم حیسابمان بۆ دەکا”.
ئامادەکردنی: ئالفرێد هاکنبێرگەر ١٢/٨/٢٠١٩
لە ئاڵمانیەوە بۆ کوردی: محەممەدی فەقێ عەلی
**********************************************
یەکیەتی ئوروپا دەبێ هەوڵی ئەوە بێ، کە لە ئێران دا ڕێژیم بگۆڕدرێ!
ئەوە وتەی دوکتۆر ئاسۆ حەسەن زادە یە،
ئاسۆ حەسەنزادە وتەبێژی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتی ئەو حیزبە، لە بارەگای ناوەندی لە کۆیەی کوردستانی ئێراق، کە هەروا ٥٠ کیلۆمیترێک لە سنوری ئێران دوورە و دانیشتوانەکانی ٤٥ هەزار کەس دەبن، دانیشتوە وکەواوپانتۆڵی کوردی لە بەر و پشێند بەستوو، لە گەڵمان دەدوێ و دڵێ:
مەبەستی سەرەکیان لێدانی ناوەندەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بوو. چوون ئێمە بۆ مافی چارەنوسی لە سەریەک ١٠ ملیۆن کورد لە ئێران دا خەبات دەکەین و لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیەوە، حیزبی دیمۆکرات وەک حیزبێکی یاساغکراو لە لایەن ئەو ڕێژیمەوە ڕاگەیەندراوە. مەبەستی ئێران لەو هێرشانە بۆ سەر کوردەکان لە ناو خاکی ئێراق دا، مانۆڕدانی هێز و تواناکانی سیاسی وسەربازی، بە هێزە دژبەرەکانی لە ناو خۆ و دەرەوەی وڵات و بە تایبەتی بە خەڵکانی ناوخۆی ئێرانە، کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ بڵێ من هێز و توانام هەیە و هیچ کەسێک ناتوانێ بە دژی من لە ناوچەکە هەڵوێست بگڕێ. لە کاتێک دا بە پێچەوانەکەی دەبیندرێ. شتێکیدیکەشی کەوا ڕێژیمی تەنگەتاو کردوە و لە هێزەکوردیەکان و دژبەرەکانی دیکە زیاتر بە ڕق داچوەئەوەیە، کە هێزە سیاسیەکانی نەیاری و هەروەها خەڵکانی ژێر دەستی ئەم ڕیژیمە، لە هەمو کات زیاتر هیوایان بە لە ناوچوونی کۆماری ئیسلامی بەستوە. هۆکارەکانیشی ئەوانەن:
ڕێژیم لە دژایەتی لە گەڵ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لە سەر ئاستی نێونەتەوەی، لە هەمو کاتێک زیاتر کەوتۆتە ژێرفشار، تەریک کەوتنەوە.
لە نێوخۆی بەڕیوەبەرایەتی ئەو ڕێژیمەدا ، ئێستا مەودای دوباڵی ناو ڕێژیم هەر دێتو زیاتر دەبێ و لە یەک دوور دەکەونەوە و دژبەرایەتیەکی ئاشکرایان لەناودا هەیە، کە شاردنەوە زۆر زەحمەتە.
خەڵک لە ناوخۆ وەزاڵە هاتوە، کەم ڕۆژ هەیە خۆپێشاندان و مانگرتن لە ئێران دا ڕوونەدات، کە بەداخەوە زۆر بە شێوەیەکی دڕندانە و بە دوور لە هەر چەشنە شێوەبەرخوردێکی مرۆڤانە و سەردەمیان هێرشیان دکرێتە سەر وهەوڵی بێ دەنگ کردنیان دەدرێ. مانگرتنەکان ئێستا زیاتر بۆ پێداویستیەکانی سەرەتایین بۆ نمونە: خواردەمەنی یان بەنزین نرخەکەیان وا چۆتە سەرێ، بە هەرکەسێک لە کرێن نایەن.
کۆمەڵگای ئێران تا دێت ناڕازیتر دەبێ، بە تایبەتی ئەو ئابلۆقە ئابوریانەی دوای کە ئەمریکا خستیە سەر ئێران، ئەو ناڕەزایەتیەی لە ناو کۆمەڵگای ئێران دا چەند بەرابەر کردوە، خەڵکێکی زۆر لە ئێران دا ئێستا بۆ بژیوی ڕۆژانەیان لە مەزیقە دان.
ژنان لە ناو کۆمەڵگادا، ئێستا لە هەمو کات ئازایانەترهاتونەتە مەیدان و زیاتر لە پێشو بە دژی ڕووپۆش و جلوبەرگی زۆرەملی و هەروەها سیاسەتەکانی هەڵەی ئەم ڕێژیمە لە بەرابەر ژنان لە کۆمەڵگای ئێراندا خەبات دەکەن.
کوردەکان لە ئێرانی ئەمڕۆ دا کە دانیشتوانەکانی دەگات ٨٣ ملیۆن، راستە کەمینەیەکن، بەڵام تارانیش باش دەزانێ، کە کوردەکان یەکەمن لە دژایەتی و تەسلیم نەبوندا لە هەر دەرفەتێک کەڵک وەردەگرن بۆ لە سەرکار لابردنی ئەو ڕێژیمە، ترسیشیان لەوە هەیە کە گەلانی دیکەی ناو ئێران، کە ساڵانێکە بە دەستی ئەم ڕێژیمەوە دەناڵن، چاو لە کوردەکان بکەن و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوترس و خۆفەی حاکمانی تاران لە ئێمەی کورد.
بەڵێ، دەبێ ئێستا ئەوە قەبوڵ بکەین، کە هیوا بە لەناوچوونی ڕێژیم لە هەمو کاتەکان زیاترە، لە ناوچوونیش گەورەترین ئاڵوگٶر لە ئێران دا دێنێتە ئاراوە. هەمو فاکتەرە دیار و شاردراوەکانیش وا نیشان دەدەن، کە ئەو ڕێژیمە بەرەو هەڵدێری نەمان هەنگاوەکانی خێراتر کردوە. بەڵام بە داخەوە ناتوانین کاتێک دیاری بکەین و بڵێن لەو مەودا زەمانیەدا ئەو ڕێژیمە نامێنێ.
ئێمە وەک حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، چالاکیەکانمان لە ناو خۆی ئێران دا زۆر زیاتر کردوە و ئامادەیی ئەوەمان هەیە، لە ئەگەری هەر ڕووداوێک دا بتوانین ناوچە کوردنشینەکان بخەینە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆمانەوە. هەروەها لە دەرەوەی وڵاتیش ئێستا ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی چالاکیەکانی زیاتر کردوە و لە “شورای دمکراسی خواهان” دا ئێستا لە هەموکات هاوکاری و پشتیوانی گۆڕینەوەی بیرو ڕا دەکرێ. دەبێ هەمو هێزی دژبەری کۆماری ئیسلامی یەک دەست بێن و بۆ داهاتووی ئێران، بەرنامەیەک دابنێن، ئەو بەرنامەیەش دەبێ، ئێران بەرەوە وڵاتێکی دیمۆکراتی بەرێ و لەودا ماف و ئازادیەکانی هەمو خەڵکانی ئێران دەستەبەر بکرێن.
حەسەنزادە لەوبەینەدا دەڵێ: بە ڕوخانی ڕێژیم بێجگە لە باشتر بوون، هیچ شتێ خراپتر نابێ، وەک نموونە باسی میلیشا کانی سەربە ئێران دەکات لە وڵاتانی ئێراق و سوریە و لوبنان و یەمەن و لیبی و دەڵێ بێ پشتیوانی ماڵی و نیزامی و بێ چەک وچۆڵی کۆماری ئیسلامی ئەوانە هەمویان لە ناودەچن. بە لەناوچونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، گەورەترین بەربەست لە سەر ڕێگای ئاشتی و بەیەکەوە ژیان لە ناوچەکە دا لادەبردرێ و ترسێک لە سەر کۆمەڵگای جیهانی کەم دەبێتەوە، بۆیە من ئەو خۆ گنخاندنەی ئەمریکا و ئوروپا بە باش نازانم.
بۆیە، ئەگەر ئەوان دەیانهەوێت، ڕێژیمێکی ئاوا مەترسی دا و دژە مرۆڤ و ترۆریست پەروەر لە ناو ببەن، دەتوانن بە دڵنیایەوە باشترین پشتیوانی هێزە دژبەرەکانی ئێرانیان لە پشت بێ. بەڵام ئەو کایەی ئەوان دەیکەن، هێزە دژبەرەکانیش دەخاتە گومانەوە.
سەرچاوەی بابەت بە زمانی ئاڵمانی: