بەهۆی وەرگەرانی ماشێن گەنجێکی خۆشناوی شاری سەردەشت گیانی لە دەستدا

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ ـ ١١ ـ ٢٠١٩ لە نزیک گوندی شێواوکانی ناوچەی سەردەشت لە سەر جادەی پیرانشار سەردەشت بە هۆی وەرگەرانی ماشێن لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی شیوەسەڵی سەردەشت بە ناوی ئیدریس حەسەن‌زادە کوڕی عەبدوڵڵای کاک عەلی شیوەسەڵ گیانی لە دەست دا.
ئیدریس حەسەن‌زادە لە ئامیزی بنەماڵەیەکی گەورەو کوردپەروەر و نیشتماندۆست، بنەماڵەی عەبدوڵڵای کاک عەلی یەکێک لە ناسراوان و خۆشناوانی گوندی شیوەسەڵ لە دایکبووە و ژیانی ئیدریس لێورێژ لە خۆشەویستی بە گەل و نیشتمان بوو، نەمر ئیدریس حەسەن‌زادە، لاوێکی بوێر و بە هەست و سۆز و خەڵک خۆشەویست بوو، ئەو لە ئامێزی بنەماڵەیەک دا گەورە ببوو کە بە گشتی لە ڕەوتی کارە سیاسی و کۆمەڵایەتی‌یەکان دا نەخش و ڕۆڵی تایبەتیان لە ناوچەکە دا هەبووە و بە تایبەت نەمر کاک عەلی و کوڕەکانی بەردەوام لە کاری خێرخوازی و ئاشتیخوازانە دا هەنگاوی گرینگیان لە کۆمەلگای دەوروبەری خۆیان هەڵێناوەتەوە.

b_300_220_16777215_00_images_HAWAL_idris_hassanzadeh.jpgبەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئیدریس حەسەن‌زادە لە کاتی گەرانەوە لە پیرانشار را بۆ شاری سەردەشت لە نزیک گوندی شێواوکان بە هۆی وەرگەرانی ماشێن دەکەوێتە نێو زێی بچووک و بەداخەوە گیان لە دەست دەدا و دواتر بە هۆی خەڵکی ناوچەکە تەرمی بێ گیانی ئیدریس لە ماشێنەکەی دێینە دەر و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ و دواتر لە نێو ئاپۆرای خەڵکی سەردەشت و دەوروبەری دا بە خاک دەسپێردرێ.
ساڵانە بە هۆی خەراپی ڕێگاوبانەکان بە سەدان ڕووداوی هاتووچۆ ڕوو دەدەن و بە هەزاران کەس گیانیان لە دەست دەدەن و یا بە تووندی بریندار دەبن، بە گشتی کەمتەرخەمی و گوێنەدانی بەرپرسان بۆ چاک کردنی ڕێگاوبانەکان بۆتە کێشەیەکی گەورە و ئەوانەی بە ماشێن هاتووچۆ دەکەن، بەردەوام گیانیان لە مەترسی دایە.


بە بۆنەی کۆچی دوایی و جوانەمەرگبوونی کاک ئیدریس حەسەن‌زادە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورە و بەرێزی کاک عەلی کوێخا حەسەنی شیوەسەڵی (حەسەن‌زادە) و بە تایبەتی بنەماڵەی کاک عەبدوڵڵا و کاک محەممەد و خوشکە ئامینە و کاک ڕەحمانی مەلا سوورە و کاک ڕەحمان و کاک فایەق و خزمانیان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمی لە دەستدانی ئەو ئازیزە خۆشەویستە دەزانم و هیوادارم کە کەس و کاری و ئەندامانی بنەماڵەکەیان تەمەنیان درێژ بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی