سه‌ركرده‌ی حزبه شیعه‌كانی عێراق له ئێران كۆبوونه‌وه ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
به هۆی گه‌نده‌ڵی و بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وهه‌لی كار‌و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌و بێ كاره‌بایی نزیكه‌ی چوار مانگه خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو شاره‌كانی ناوه‌راست وخوارووی عێراق درێژه‌یان هه‌یه و رۆژ له دوای رۆژ فراوانتر ئه‌بێت و هه‌روا ژماره‌ی كوژراو شه‌هیدو برینداران له هه‌ڵكشانه.
له یه‌كی ئوكتۆبه‌ره‌وه ( تشری نی یه‌كه‌م) ی ساڵی 2019 خۆپیشاندان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق و شاره‌كانی باشوور ده‌ستیپێكردووه و درێژه‌ی هه‌یه و كۆمه‌ڵگا دووچاری نه‌خۆشی كوشنده بووه‌ته‌وه وه‌ك : دزی و تاڵان و چه‌ته‌یی و بێ كاری و هه‌ژاری و گرانی و له‌شفرۆشی و بارودۆخی ئه‌و وڵاته ئاڵۆز‌و مه‌ترسیداره‌و به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به تایبه‌ت ئێران دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ئاسان نییه.
له پاش كوشتنی قاسم سلێمانی به ناوی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی سه‌ركرده‌ی حزبه شیعه‌كان روویان له تاران و ق‌م كردوو له‌وێ به‌سه‌رپه‌رشتی ئاغاكانیان كۆبوونه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی به‌شداریانكرد بریتی بوون له : موقته‌دا سه‌در ـ ره‌وتی سائرون هادی عامری ـ فه‌تح ئه‌كره‌م كه‌عبی ـ بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با ئه‌بو ئالا‌ء ئه‌لولائی ـ تاقمی سه‌ید الشهداء لیس خزعه‌لی عه‌سائبی ئه‌هلی حق و ئه‌بو زه‌ینه‌ب اللامی له حه‌شدی شه‌عبی و كه‌سانی تر.
ئه‌وانه‌ی له ئێران كۆبوونه‌وه به( سه‌ركرده‌ی به‌رنگاربوونه‌وه) خۆیان دانا‌و له كۆبوونه‌وه‌كه باسی هێزی ئه‌مریكایان له عێراق كرد‌و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن بۆ ده‌ركردنیان و باسی بارۆدۆخی ئه‌من و ئاسایشی وڵاتیان كرد‌و جه‌ختیان له سه‌ر یه‌كریزی ویه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانیان وچۆنێتی كاركردنیان له ناو په‌له‌كانی په‌رنگاربوونه‌وه و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه یه‌ك ده‌نگ بوون له سه‌ر: موقته‌دا سه‌در ببێت به سه‌رۆكی سه‌رانی به‌رنگاربوونه‌وه‌و له جێی فالح فه‌یاز هادی عامری ببێت به سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به بریاردانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ر هه‌موویان جارێكی تر جه‌ختیان كرده‌وه كه پێویسته ئه‌مریكا ده‌ربكه‌ن و قه‌ت له‌م بریاره‌یان پاشگه‌ز نابنه‌وه و داوا ئه‌كه‌ن خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌رپا بكرێت بو ده‌ركردنی هێزی بێگانه به‌تایبه‌ت هێزی ئه‌مریكا كه 5000 پێنج هه‌زار سه‌ربازه.
ئه‌مرۆ ئێران به ئاشكرا تراتێن له ناو خاكی عێراق ئه‌كات و بانگهێشتی سه‌ركرده‌ی حزبه شیعه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ ئێران ئه‌كات به‌ڵام ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ی ئێران هه‌ستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌رز ئه‌كاته‌وه‌و نارازین به كرده‌وه‌كانی و دروشمی دژایه‌تی ئێران به ده‌نگی دلێر ئه‌ڵێنه‌وه‌و به هۆی راپه‌رینی خه‌ڵك ئێران ترسی لێنێشتووه‌و واهه‌ست ئه‌كات ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه‌كه‌دا كه‌مبێته‌وه‌و ئاگری راپه‌رێنه‌كه‌ی به‌غداو شاره‌كانی تر ناو خۆی ئێران بگرێته‌وه‌و له‌ویش به ته‌واوه‌تی گر بگرێت و كه‌م نییه له‌م رۆژانه له ناو خۆپیشاندنه‌كانی شاره‌كانی تاران و ئه‌سفه‌هان وته‌ورێزو شاره‌كانی تر دروشمی : مردن بۆ خامنه‌یی دیكتاتۆر به‌رز بكرێته‌وه‌و شایانی باسه شاره‌كانی كر‌ماشان و سنه وشاره‌كانی تری كوردستان به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كردووه.
حزبه شیعه‌كانی ده‌سه‌ڵات تا ئێستا نه‌یانتوانی كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ن هه‌رچه‌نده تاقمه‌كه‌ی عامری ناوی دوو سێ كه‌سی خسته به‌رده‌م سه‌رۆك كۆمار به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه به دڵ و خواستی خۆپیشانده‌ران نه‌بوون بۆیه له لایه‌ن سه‌رؤك كۆماره‌وه ره‌ت كرانه‌وه‌و له بێ ئومێدی و كه‌ساسی سه‌رۆكی ئه‌و حزبانه كه له سه‌ره‌مه‌رگدان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان رووی له روخان و نه‌مانه نیازیان وایه له په‌رله‌مانه‌كه‌یان په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ بده‌ن به مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆگ وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌رو موقته‌دا سه‌در پێش چوونی بۆ ئێران وتی : به مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی خوێنی زیاتر ئه‌رژێت و له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران به خوێنرێژ ناوی ئه‌برێت و تاوانی زۆری ئه‌نجامداوه.
جێی ئاماژه‌یه شیعه‌كانی عێراق له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكن دژ به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كاروبار‌و دۆخی عێراق و سوور ئه‌زانن به فیتی ئه‌وانه‌وه سه‌ركرده شیعه‌كان بێده‌سه‌ڵات و ملكه‌چن و هه‌ر ئێرانه نایه‌ڵێت خواست و ئاره‌زووی خۆپیشانده‌ران بێته‌دی و داخوازییه‌كانیان جێ به‌جێ بكرێن و كۆتایی به خۆپیشاندان بهێنن به‌ڵام هاوپه‌یمانی شیعه‌كان له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زۆرینه‌ن و ئه‌توانن درێژه به مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بده‌ن و بۆ فرسه‌ت و هه‌ل ئه‌گه‌رێن له‌و ته‌نگژه‌یه رزگاریان بێت.
كه‌سانێكی زۆر باوه‌ر ناكه‌ن شیعه به‌و جۆره وه‌ڵامی حزبه شیعه‌كان وئێرانی به‌ناو ئێسلامی بده‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ی له گۆره‌پانی ته‌حریر { ئازادی} و وه‌سبه { راپه‌رین} له به‌غداو گۆره‌پانه‌كانی شاره‌كان كۆبوونه‌ته‌وه كێبركێ ئه‌كه‌ن بۆ دارشتنی درۆشمی ورووژێنه‌رو زه‌ق دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و ئێران وه‌ك : نا بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی نا بۆ په‌رله‌مانی عێراق،په‌رله‌مانی فرت و فێڵ ( ته‌زویر) ئێران بۆ ده‌ره‌وه بۆ ده‌ره‌وه و ئێرانییه‌كان له وڵاته‌كه‌مان ده‌رچن و زۆربه‌ی ئه‌و دروشمانه له سه‌ر دیوار‌و شوێنه به‌ناوبانگه‌كان نووسراون و جه‌ماوه‌ر به گه‌رموگوری و حه‌ماسه‌وه ئه‌یڵیننه‌وه‌و له شاری نه‌جه‌ف خۆپیشانده‌ران ناوی شه‌قامی ( ئیمام خومه‌ین ) یان گۆری بۆ { شه‌قامی شۆرشی ئو‌كتۆبه‌ر} و داموده‌زگای ئه‌من و پۆلیس و سوپای عێراق به سه‌رپه‌رشتی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ستیان له كوشتنی خۆپیشانده‌ران نه‌پاراست و دریغیان له خوێنرشتن نه‌كرد.
له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كان تا ئه‌مرۆ ئێران پێی باش نییه سه‌رانی حزبه‌كانی شیعه داخوازی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی راپه‌ریو جێ به‌جێ بكه‌ن و داخوازییه‌كان ئاسایین و یه‌كه‌میان نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه‌و دووه‌میان چاكسازییه‌و دانانی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه تا ئه‌گاته ده‌ركردنی سوپای پاسداران و هه‌رچی ئه‌فسه‌رو و موسته‌شاری سه‌ربازی و قه‌ناس به ده‌سته كه بوونه هۆی شه‌هید كردن و بریندار كردنی نزیكه‌ی سی ــ 30 هه‌زار كه‌س و عێراقییه‌كان نایانه‌وێت له ژێر چه‌ترو هه‌یمه‌نه‌ی ئێرانییه‌كان بن.
خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی راپه‌ریو ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه لایان گرنگه :
پێویسته عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌و تاوانباره به خوێنرشتن و ئه‌بێ بدرێته دادگا‌و فایه‌ل و دوسییه‌ی هه‌موو تاوانباران بخاته‌روو و بیاندات به دادگا.
نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و دژی گه‌نده‌ڵكارانن و دژی تایفه‌گه‌ری و پشكپشكێنه‌ن.
ئێران به ته‌واوه‌تی ده‌ست له عێراق هه‌ڵگری و بچێته ده‌ره‌وه‌و چیتر نه‌خشه دانه‌نات بۆ كوشتنی خه‌ڵك.
ئابووری ئێران به هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه تێكچووه‌و بێهێزه بۆیه ئه‌بێت عێراق خوێ نه‌به‌ستیته‌وه به ئێران چونكه ئێرانییه‌كان هه‌وڵئه‌ده‌ن یاخه‌ی عێراق به‌رنه‌ده‌ن و ئێران خاك و سامانی عێراقی ئه‌وێت و ئه‌وه‌ی دژایه‌تی سیاسه‌تیان بكات ئه‌بێ بكوژرێت.
حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و میلشیاكانیان واز له درۆ‌و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی بێنن و چیتر خۆڵ نه‌كه‌نه چاوی خه‌ڵكه‌وه.
ئه‌بی موقته‌دا سه‌درو ره‌وتی سائرون بزانن چێتر جێی متمانه نین و موقته‌دا بووه‌ته به‌شێك له مالكی و عامری و خه‌زعه‌لی و ئێران و كردوویانه به “” سه‌رۆكی سه‌رانی به‌رنگاربوونه‌وه”” و فشه‌فش نه‌كات خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌كات و هه‌رچه‌نده هه‌موو لایه‌ك ئه‌زانێت موقته‌داو حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌توانن خۆپیشاندانی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌وه‌ش بۆ تێكدان و زاڵبوونه به سه‌ر خۆپیشانده‌رانی گۆره‌پانی ته‌حریرو وه‌سبه‌و نابێت موقته‌دا به‌ناوی خه‌ڵكی راپه‌ریو قسه بكات.
16/1/2020