جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێێ ٢٧٢٠ی کوردیتان لێ پیرۆز بێ
له بهرهبهری دهسپێکی ساڵی نوێدا، زۆر به گهرمی پیرۆزبایی نهورۆز لە ئێوە خۆشەویستان، خەڵکی کوردستان، لە هاورێ و دۆستان و خزمان بە گشتی دەکەم، جوانترین و رازاوەترین گوڵی بەهاریتان پێشکەش دەکەم و هیوادارم کە ساڵی نوێ ساڵی بەگژداچوونەوەی دیکتاتۆری ئێران وڕەواندنەوەی هەموو نەهامەتییەکانی ژیانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ و بە گشتی کوردستان بگاتە ڕزگاری و سەربەخۆێی یەکجاری.
نەورۆزی ئەمساڵ بە هۆی پەتا و ویروسی کۆرۆنا ڕەنگ و بۆن و بەرامی ساڵانی پێشووی نییە، بەڵام بۆ ئەوەی هەموومان ڕەنگ و بۆن و بەرامی نەورۆزێکی دیکە ببینین، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا لە ئاست ئەم هەرەشە نادیار و پڕ مەترسییە ڕزگاری بێ، پێویستە هەموومان بە یەکەوە لە ماڵەوە بمێنینەوە، بە مانەوە لە ماڵەکاندا دەتوانین خۆمان و دەوروبەرمان لە پەتای ویروسی کۆرۆنا بپارێزین، بێشک دوای پاک بوونەوەی ئەم ویروسە، هەموومان چاکتر دەتوانین بە ئەرکەکانی دیکەمان ڕابگەین.
![]()
بۆ ئێمه خهباتگێڕانی رێگای ئازادی کوردستان، نهورۆزو بەهار بە تهنیا جێژنی نوێبوونهوهی ساڵ نییه، بەڵکووکاتی جوڵان و دارشتنی پلان و بهرنامهی تێکۆشان بۆ ساڵێ نوێیە و لە هەمانکاتدا کاتی بەڵێن نوێکردنەوەیە بۆ ئەوەی بە یەکەوە هەوڵ بدەین کارە ناتەواوەکانی ساڵی پێشوومان بە باشترین شێوە بەرێوەبەرین.
جێگای خۆیەتی لێرەدا پیرۆزبایی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و خەڵکی بە ئەمەگ و تێکۆشەرانی کوردستان و بە تایبەت پێشمەرگەکانی کوردستان بکەین و یادی سەروەرییەکانی ئەو توێژە لە شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان دا بکەینە کە لە هەموو بارودۆخێک دا و لە ژێر هەموو قەیرانەکان دا خۆیان ڕاگرتووە و هەنووکەش بوێرانە لە سەفی پێشەوەی ئەم خەباتەدا تێکۆشانیان هەیە.
سوپاس و پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم لە ماوەی ساڵی ڕابردوو دا لەگەڵ خۆشی و ناخۆشییەکانی گەلەکەمان بوون، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا خەمخۆرانە و دڵسۆزانە کاریان بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەیان کردووە .
سوپاس بۆ ئەوانەی کە بابەت و نووسراوەیان بۆ ماڵپەری گیارەنگ ناردووە و هاوکات بە ڕێنوێنی و تێبینی و پێشنیارەکانیان بە پشتیوانی ماددی و مەعنەویان ماڵپەری گیارەنگیان لە سەر پێ ڕاگرتووە.
ساڵی نوێتان لێ پیرۆز بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی
ماڵپەری گیارەنگ
٢٩ ـ ١٢ ـ ١٣٩٨ ی هەتاوی
١٩ ـ ٠٣ ـ ٢٠٢٠ی زائینی