سیاسەتی حدکا وەك گومی مەند وایە و بە کەس شلوێ ناکرێت.

محەممەد سلێمانی: لەو ماوەیەدا پیلان بە دوای پیلاندا، بەرۆکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران دەگرن و تاوانی ئەو کارەش، بێگوومان حکوومەتی ئاخوندی ئێرانە کە هەوڵی لە نێوبردنی ئەو هێزەکاری گەرەی ڕۆژهەڵات دەدات.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وەك هێزێکی تێکۆشەری سیاسی و نەتەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە قووتابخانەی مۆدێڕنی ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان ناسراوە، لە رەوتی خەباتی ئازادیخوازانەید،ابەردەوام پشتیووانی لە هەر هەنگاوێك دەکات کە یەکرێزی و یەکیەتی سیاسی نەتەوەیی لە نێوان هێزەکانی کوردستاندا دەستەبەربکات و دژی ژاوە ژاوی سیاسی بووە.
ڕێژیمی ئاخوندی ئێران بە ڕێگای هاو بەشە سیاسی و بازرگانە نێوخۆیە کوردیەکاندا٫ فایلی دەنگێك سەبارەت بە شەڕی نێوان دوولایەنی کوردستان بڵاو دەکاتەوە کە مێژووی روودانەکەی بۆ ۳۹ ساڵ لەمەوەبەر دەگەڕێتەوە و بەداخەوە ئەو کات شەڕێکی ماڵوێرانکەر لە نێوان حیزب دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عیڕاق، بە پیلان گێڕی ڕێژیمی ئەو کاتی خومێنی سەریهەڵدا و چەند سالێكی خایاندتا کۆتای پێهات.
بێگوومان ئەو کارە بە پیلان و بەمەبەستی ئاژاو و بەقەولی خۆیان بەگژیەکداکردنەوەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردتان کراوە و داگیرکەرانی کوردستان هەرگیز چاوی دیتنی یەکڕیزی و هاوپشتی خەباتی گەلی کوردیان نیە و بەردەوام هەوڵی تێکدانی ئەو کۆدەنگیە دەدەن.
بەداخەوە ئەو کات شەڕێکی توند و خوێناوی بە پیلانی حکوومەتی ئاخوندی لە نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و ( قیادەی مووەقەتە) پارتی دێمۆکراتی کوردستان ڕوویدا و قسەی زۆریشمان پێک گووت و لە کاتی شەڕ و بارگرژیدا هەموو شتێك دەگووترێ و هەرلایەك هەوڵدەدات بەسەر بەرامبەرەکەیدا براوەبێت۰ لە کاتێكدا کەس لە شەڕی خۆکۆژیدا بەراوە نیە و هەموو لایەك وەك یەك زیانی بەردەکەوێت، چوونکی گەل و جووڵانەوەکەی تێیدا زەرەرمەند دەبێت.
کاتێک ئاڵۆزی و گرژی دەکەوێتە نێوان دوو لایەنی سیاسی، شێتکی زۆر سروشتیە کە بە زمانی زبر و توند بە دژی یەك قسە بکرێ و لێدوان لە ڕاگەیاندنەکانیدا بڵاو بکەنەوە بەدژی بەرامبەرەکەیان و ئەوەی ئەمڕٶ هەوڵی بە ڕٶژەڤ بوونی دەرێت، نزێك بە چوار دەیەی بەسەردا تێپەڕبووە و ئەو کات ئەو شتانە لە کاتی شەڕ و بارگژیدا پێك گووتراون. ئیدی باسکردنەوەیان بە فلسێك ناچێ و بەو رێگایەدا بێگوومان بە ئامانج و خواستە مەترسیدارەکانیان ناگەن.
کاتێك باشوور ڕزگارکرا٫ رێزدار مەسعوود بارزانی سەردانی دەفتەری سیاسی حدکا ی کرد لە ئەستێرۆکە و بۆڵی و لەو کاتەوە لاپەڕەیەکی بەتەواوی نوێ لە پەیوەندی ئەو دوو هێزەی کوردستان هەڵدرایەوە و هەوڵی باش داروە بۆ ئەوەی ئاسەوارەکانی ئەو شەرە کاوڵ کاریە کاڵبکرێتەوە و بە خۆشیەوە ئەو ئیرادەیە سەرکەوتووە کە ئاشتی سیاسی و نەتەوەیی دەوێت۰
ئەو کەس و گروپانەی بیان هەوێت بە ڕێگای کومەڵێک بەڵگەی مێژوویدا زیان بە پەیوەندی ئەو دوو هێزە گەورە و نەتەوەیە بگەیەنن٫ بەتەواوی هەڵەن۰

ئەندام و لایەنگران و دڵسۆزانی حیزب و بزووتنەوەکەش بێگوومان بەو ئەسڵە گرینگ و هەستیارە پەبەند بوونە و زۆر بە ژیری و هەستی بەرزی نەتەوەیی پشتیووانیان لە هەنگاوە سیاسی و نەتەوەیەکانی حیزبەکەیان کردووە و خۆیان لە زمانی زبرو و توندئاژۆی پاراستووە و کارێکیان نەکردوە بە دەربڕینی ڕوانینی خۆیان زیان بە ئاستی پەیوەندیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بەگەیەنن و هەرگیز بەشێك لە سیاسەتی هەڵگریساندنی شەڕ و تێکچوونی هەوسەنگی سیاسی و نەتەوەی نە بوونە لە کوردستان.
خۆیان لە شەڕ و پێك هەڵپڕژان پاراستووە و بەڵام غەدریشیان لە کەس قبووڵ نەکردووە.
زۆر کەس و سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات نیگەرانن کە بێ هۆکار و دەلیل ئەو ڕووداوەانە بە شێوەی بەرنامە بۆ دارێژراو بە ڕێوەدەچن و بە گشتی گوومانەکەئەوەیە کە حدکا بخرێتە نێو جەوێکی ئەوتۆی سیاسی کە بە سوودی حکوومەتی ئاخوندی ئێران بێت. هەربۆیە ئەرکی هەموو لایەکە بەوپەڕی ژیری و هەستکردن بە بەرپرسیارەتی سیاسی و حیزبی لە گەڵ دۆخەکەدا هەڵ بکەن.
بارودۆخی سیاسی و ژینگەی حیزب بە جۆرێك نیە کە بتوانێت لە بەرامبەر ئەگەری پیلان گێڕی گەورە و ناچەیدا خۆی بپارێزێت و ئامانجی تاران ڕێك ئەوەیە کە زیان بە پێگە ونفووزی حیزب بگەیەنێ و بکێشێتە نێو شەڕێکی نێوخۆیەوە.
پیلانەکان بە ئارامی و یەك بەدوای یەكدا بەڕۆکی حیزب دەگرن و ئەگەر بە شێوەی کرچ و کاڵ و هەرزەکارانە لە گەڵ دۆخەکەدا بڕۆینە بەرەوە، بێگوومان مەترسیەکان لە سەر ئاسایشی ڕێبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر دەبن.
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بەدرێژایی مێژووی خۆی لایەنگری سەرخەستی تەبای و یەك هەڵوێستی بزووتنەوەی سیاسی کوردی ویستووە و دژی بارگرژی و کەش و هەوایی ناسالمبووە لە گەڵ هێزەکانی تری کوردستاندا و زۆر جاران و بە ئێستاشەوە گەلێك لۆمەی سیاسی کراوە کە سیاسەتێکی زۆر هێور بەڕێووە دەبات.
حیزبی دێمۆکڕات وەك قوتابخانەیەکی مۆدێڕنی سیاسی و نەتەوەیی، پشتیووانی لە هەنگاوەکانی پێکەوەکارکردن و خەباتکردن کردووە بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجی ڕزگاری نەتەوەیی هەموو هەولێکی خۆیداوە و لە مەوە بەدواش بە شانازییەوە لە سەر ئەو ڕێچە نەتەوەیە خەباتی خۆی درێژە پێدەدات.
ئەندامان و لایەنگرانی حدکا بە جۆریك پەروەردەی سیاسی و تەشکیلاتی کراون کە لە ئاستی هەر کێشە و گرفتێك کە بۆ حیزبەکەیان بێتە بەرەوە، بە هەستی بەرپرسیاری و هێوری و زمانێکی سەلیم و دۆستانە هەڵسەنگاندن بۆ بابەت و مەسەلەکان بکرێت و هۆکاری بارگژی و تێکدانی کۆدەنگی نەتەوەیی نین و پشتیووانی سیاسەتی دروستی حیزبەکەمان دەکەین.
هەربۆیەش نابێت ڕێگا بە کەسانێك بدرێت سنووری خۆیان لە سایەی هێزی تردا ببەزێن و تیرو توانج و پلار بگرنە حیزب و ڕابردووی پڕشەنداری و، بەخەیاڵی ئەوەی حدکا بکێشنە نێو ئەو ژاوە ژاوە گووماناویەی کە ماوەیەکە دەستی پێکردوە و سەرچاوەی ئەو بارگرژی و شڵژانە ڕێکخراوەیە بە دڵنیایەوە دەستی ڕێژێمی تیرۆریستی ئاخوندی لەپشتە و بە ڕێگای هاوبەشەکانیەوە خەریکە بە ئامانجەکانی دەگات.
سیاسەتی حەکیمانەی حیزبی دێمۆکڕات هۆکاری گەشەکردن و وشیاری سیاسی و نەتەوەیی بووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و بۆتە پردی متمانەی سیاسی و نەتەوەی لە نێوان هێزەکانی تری کوردستاندا. ئەو بابەتە شتێك نیە هەر لە خۆوە بگووترێت، مێژووی سیاسی و جووڵانەوەی کورد شاهیدی ئەو سەربەرزییەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە.
دیارە زمانی سەلیم و پابەندبوون بە ئوسووڵ و پرینسیپەکان، دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتی ڕاست و دروستی حیزب. لە حیزبدا هەر کەسێك ئازادە بیروڕایی خۆی دەربڕێت و لە کۆڕوکۆبوونەوەی سیاسی و تەشکیلاتیدا باسی لەسەر بکات و پەرەی پێبدات. بەڵام هەر بیرو تێڕامانێك کە زیان بە بەرژەوەندی نەتەوەیی و یەکیەتی سیاسی کورد بگەیەنێت، باسکردن و قسەکردن لە سەری بەهێڵی سوور دانراوە.
کەوابوو حدکا لە رەوتی خەبات و تێکۆشانیدا بەدوایی بەهانەدا نەگەڕاوە و هەرگیز هۆکاری شەڕ و ئاشووپ نەبووە لە گەڵ هێزە کوردیەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشەکانی تری کوردستاندا. بە پێچەوانەی نەیاران و ناحەزانی حیزب کە هەوڵی شێواندنی ڕووداوە سیاسی و مێژوویەکانی ڕۆژهەڵاتیان دەستپێکردوە و بە هەڵدانەوەی ئەو لاپەڕانەی کە ٣٩ ساڵ بە سەر ڕوودانیان دا تێپەڕ بووە، جگە لە ویست و ئامانجێکی دوژمنکارانە، هیج وەسفێکی تر هەڵناگرێت.
هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ڕابروو هیچ خزمەتێك بە لێك نزیکبوونەوە و پێکەوەکارکردنی حیزبەکانی کوردستان ناکات و بەڵکوو زەمینەی لێكترازانی زیاتر پێك دێنێت و بەو ڕێگایەشدا سوودی باش بە داگیرکەرانی کوردستان دەگەیەنین.
مەبەست لە هەڵدانەوە و شۆڕبوونەوە بە نێو ڕووداوە مێژوویەکاندا، بێگوومان بۆ ئەوەی نیە کە خوێ بکەینە برینەکان و زیان بە یەکڕیزی سیاسی و نەتەوەیی گەلی کورد بگەیەنین.
هەر وەك ئاماژەمان پێداوە، شەرێکی ماڵوێرانکەرو خوێناوی بە هۆی پیلان گێڕی حکوومەتی ئاخوندی کەوتە نێوان حدکا و پارتی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێراق کە ئەو ڕووداوە نزێك بە چواردەیەی بە سەردا تێپەڕبووە.
کاتێك باس دێتە سەر کۆدەنگی نەتەوەیی و یەکیەتی سیاسی گەلی کورد، هەموومان خۆمان بە ئەندازیاری ئەو فیکرە دەزانین، بەڵام وەختێك لە ڕوانیگەیەکی سیاسی و نەتەوەیی هەوڵی تیمارکردنی برینە قووڵەکانی سەر جەستەی مێژووی سیاسی مان دەدەین، بە ناڕەوا هێرش دەکرێتەسەرمان و شتی نامۆ و پێچەوانەی تەنانەت بێرکردنەوەی بەقەوڵ خۆیان، نەتەوەیان دەر دەبڕن.
سیاسەتی حیزبی دێمٶکرات ئەوەیە پەرە بە یەکیەتی سیاسی و نەتەوەی بدات و لە دڕدۆنگی سیاسی خۆی بەدوور بگرێ و بەردەوام هەوڵیداوە پیلانەکانی ڕێژیمی تاران بە باشترین شێوە لە سەر جووڵانەوەی سیاسی گەلی کورد پووچەڵ بکاتەوە و خۆی لە شەڕی خۆکوژی و براکوژی بەدوور بگرێت.
محەممەد سلێمانی
20.04.2020