کوردێکی نەناسراو. نووسینی: ڕەحیم قادری
به کوردی زێرۆ، به فارسی زریاب و به ئیسپانی، Ziryab ابولحسن علی ابن نافی له ساڵی ٧٨٩ له بنەماڵەیەکی کورد له موسل له دایکبووه و له ٨٥٧ زائینی له شاری کوردبا (قرطبه به عربی) ئیسپانیا کۆچی دوایی کردوه. فارسەکان دەڵێن ئێرانیه و له ئوستانی فارس له باشووری ئێران له دایکبووه.
مێژوونووسانی عه‌ره‌ب دەڵێن که ناوی زێڕۆ ابو ذریقه که باڵندەیەکی ره‌شه و ده‌نگی زۆر خوشه و چون زێڕۆ ڕەشتاڵ بووه ئه‌و ناوه‌یان له سه‌ر داناوه. مێژوونووسانی فارس و ئه‌وانه‌ی زۆر ناسیونالیستن دەڵێن هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌وتۆ له به‌ینی ابو ذریق و زریاب دا نیه و سه‌رچاوه‌کان بێ ده‌لیل ئه‌وەی ئیدعایه ده‌که‌ن.
زۆر له مێژوونووسانی عه‌ره‌ب و به تایبه‌ت ابن خلدون دەڵێن که زێڕۆ به مانای ( طلای مایع) و ده‌بێته هه‌مان زێڕۆ به مانای زێری ئاو نه زریاب (یابنده زر) که شجاع ا‌لدین شفا له کتێبی ایران و اسپانیا دا دیفاعی لێده‌کا.
زێڕۆ به گه‌نجی موسڵ به جێ دێڵێ و ده‌چێته به‌غداو له رێگه‌ی اسحاق الموصلی که مامۆستای موسیقیه و له ده‌رباری هارون الرشید دا کار ده‌کا پێی ده‌که‌وێته ده‌ربار. به هۆی لێهاتوویی و هۆش و زه‌کاوەتێکی زۆر که له خۆی نیشان دەدا زۆر زوو جێگای خۆی له ده‌ربار ده‌کاته‌وه تا ئه‌و راده‌یه که مامۆستاکه‌ی ئیره‌یی پێده‌با و ده‌بینێ که جێگه‌وپێگه‌ی له لایه‌ن قوتابیه‌که‌یه‌وه ده‌که‌وێته مه‌ترسی.
اسحاق الموصلی ڕۆژێک بانگی ده‌کا و دوو رێگای له پێش داده‌نێ، یا ده‌بێ بڕۆی یا هه‌ر له ئێستاوه وه‌ک دوژمن سه‌یرت ده‌که‌م و هه‌رچی له ده‌ستم بێ دژی تۆ ده‌یکه‌م.
زێڕۆ بریار ده‌دا به‌غدا به‌جێ بێڵێ و به‌ره‌و ئافریقا وه‌رێ بکه‌وێ.
به‌یانی‌یەکی زوو به‌غدا به‌جێ دێڵێ و پێش ئه‌وه‌ی ته‌واوی شاری له به‌ر چاو وون بێ سووکه ئاوڕێک ده‌داته‌وه و به چاوی پڕ ئه‌سرین و دڵێکی پڕ له خه‌مه‌وه دەڵێ ،” هیوادارم ڕۆژ‌ک بتبینمه‌وه”.
ماوه‌ی چەند ساڵ له میسر و تونس ده‌مێنێته‌وه به موسیقا و ده‌نگی خۆشی له شایی و به‌زم و خۆشی‌دا ناوبانگێکی زۆر ده‌ر ده‌کا و ساتێکیش له فێربوونی موسیقا و شێعر ڕاناوه‌ستێ. هه‌ر له‌و ماوه‌یه دا بوو ، یانی دووری له به‌غدا و پ‌ش گه‌یشتن به ئیسپانیا، ده‌بێته خاوه‌نی دوو ژن و چوار منداڵ.
ده‌رباری الحکیم یه‌که‌م ، ناوبانگی زێڕۆ ده‌بیسێ و له نامه‌یه‌کدا بۆ (Córdoba قرطبه به عه‌ره‌بی) پێته‌ختی ئیسپانیای موسڵمان بانگهێشتنی ده‌کا. ( به هینانی ناوی Córdobaپێمخۆشه یادێک له نه‌مر کاک ئه‌بوو که‌ریمی بکه‌م که هه‌ر یه‌کترمان ده‌دی یا به ته‌له‌فون قسه‌مان ده‌کرد ده‌یگوت پێمخۆشه بۆ ئیسپانیا سه‌فه‌ر بکه‌م ئه‌و شاره ببینم چۆن له ئه‌سڵدا ناوی کوردوبا، کووردئاوا بووه ناوبراو له بواری ئیتیمۆلۆژی، واته ووشه ناسیدا کاری ده کرد ).
زێڕۆ بارگه و بنه تێکده‌نێ و ئه‌و نامه‌یه وه‌ک گه‌یشتن به خه‌ون و خه‌یاڵەکانی سه‌یر ده‌کا.
له ئافریقاوه ده‌ریای مدیترانه تێده‌په‌رێنێ و خۆ ده‌گه‌ینێته شاری Algeciras ئیسپانیا و پاشان شاری کوردوبا. له سه‌فه‌ری دوور و درێژ له به‌غدا بۆ ئیسپانیا که چوارده ساڵی خایاند زۆر تووشی نه‌هامه‌تی هاتو زۆر گوریسی لێبوون به ریس.
موسیقیدانێکی جووله‌که به ناوی ابولناصر منصور هه‌واڵی مردنی الحکیم پێده‌دات و جارێکی‌تر ئاواته‌کانی ده‌بنه خه‌ون و خه‌یاڵ. ابولناصر دڵخۆشی ده‌داته‌وه. زۆری پێناچێ عبدالرحمن دووهه‌م که جێی بابی گرتبۆوه زێڕۆ بۆ ده‌ربار بانگهێشتن ده‌کا و ڕێز و حورمه‌تێکی زۆری لێدەگرێ و ئیمکاناتێکی چاوه‌روان نه‌کراوی ماددی و مه‌عنه وی له ئێختیار ده‌نێ.
له یه‌که‌مین به‌زمی شه‌وانه دا و به به‌شداری حاکم و وه‌زیر و ده‌سه‌ڵاتداران ئەمەویه به موسیقا و ده‌نگیخوش و شێعر سرنجی هه‌موویانی بۆ لای خۆی راکێشا. شێعرێکی خوینده‌وه که وه‌رگێراوه‌که‌ی ئاوایه:
ئه‌و شه‌رابه ئاڵه مه‌ستم ده‌کا
تامه‌زرۆی خواردنه‌وه‌ی له ناو لیوانت ده‌که‌م
هاوکات پێمخۆشه ده‌ست به سه‌ر کوڵمانی ئاوریشمت دا بێنم و.
له دوو پیاڵه‌ی چاوه‌کانتدا رووخساری خۆم ببینم
به‌شداران و شه‌خسی عبدالرحمن چه‌پڵه‌یه‌کی زۆریان بۆ لێدا.
زێڕۆ به شاهیدی هه‌موو مێژوونووسانی عه‌ره‌ب و ئێرانی و بیانی مووسیقیدان، شاعیر، مونه‌جیم، جوغرافیزان و هه‌روه‌ها شاره‌زایه‌کی زۆری له هونه‌ری ئاشپه‌زی و چۆنیه‌تی پۆشینی جل‌وبه‌رگ (مدل ) دا هه‌بووه.
یه‌کێک له‌و کارانه‌ی که به زوویی له ده‌ربار کردی دانانی سفره بوو، کەڵک وه‌رگرتن له چه‌رمی ناسک. که‌وچک و چه‌نگاڵ که‌وته سه‌ر سفره‌ی ده‌ربار. بۆ شه‌راب له جێگای پیاڵه‌ی زێڕ و زێو پیاڵه‌ی شووشه‌ی دانا. به عبدالرحمانی گووت شه‌راب ته‌نیا به تامه‌که‌ی خۆش نیه به‌ڵکوو ره‌نگه‌که‌شی له‌زه‌تێکی تایبه‌تی ده‌دا به خواردنه‌وه.
ده‌بێ به‌وه ئاماژه بکرێ که عبدالرحمان دووهه‌م مرۆڤێکی دوگم نه‌بوو و بۆ ئاڵ‌وگۆره‌کان کۆسپی بۆ زێڕۆ دا نه‌ده‌نا. عه‌ره‌به‌کانی ده‌رباری ئەمەویه هه‌ر به سه‌بکی بیابانی و پاشکه‌وتووانه نانیان ده‌خوارد. ئه‌وه‌ی که ئێستاشی ده‌گه‌ڵ بێ که خەڵکی ئیسپانیا له کاتی خواردنی نیوەڕۆدا ٣ جۆر خوارده‌مه‌نی ( پێشه‌کی، غه‌زای ئه‌سڵی و پاشان دسر ) ده‌خۆن هه‌ر میراتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه.
له شاری کوردوبا ساڵۆنی جوانی (زیبایی) دانان که تێیدا ژن و پیاو خۆیان ده‌رازانده‌وه ،مووی سه‌ریان کورت و روخساری خۆیان جوان ده‌کرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ر مێژووی زێڕۆیان نووسیوه له سه‌ر ئه‌وه یه‌کده‌نگن که ناوبراو له دونیای شێعر، مووسیقی ، ئاشپه‌زی، چۆنیه‌تی جل و به‌رگ و هه‌ڵسووکه‌وتدا شؤرشی پێکهێنا.
پاش مردنی دوو کچ و هه‌شت کوڕی له پاش به‌جێ ماوون که هه‌موویان تێکەڵاوی کاری هونه‌ری و موسیقا بوون.
جێگای سرنجه کاتێک سه‌یری ووشه‌ی Ziryabله ویکیپیدیا ئیسپانیای ده‌که‌ی دەڵێ کورده بەڵام له به‌شی فارسی‌دا هیچ ئاماژه به کورد بوونی ناوبراو ناکاو دەڵێ فارسه.
له شاری کوردوبا بینایه‌ک(monumento ) که بریتیه له ستوونێکی بلیند گیتارێکی گه‌وره ی له سه‌ر دانراوه و له سه‌ر گیتاره‌که‌ش باڵنده‌یه‌کی ره‌ش ( ابو ذریق ناز ناوی عه‌ره‌ب بو زێڕۆ) هه‌ڵنیشتوه.
گیتاریستی هه‌ره به ناوبانگی ئیسپانیای Paco de Lucía به‌رهه‌مێکی پر له سه‌رکه‌وتوی خۆی پێشکه‌ش به زێڕۆ کردوه.
رستورانێکی به پرستیژی کوردوبا له ناو لیستی خوارده‌مه‌نیه‌کانیدا غه‌زایه‌کی به ناوی Ziryab هه‌یه که گۆشتی که‌وه.
بو نووسینی ئه‌و بابه‌ته له‌و سه‌ر چاوانه کەڵکم وه‌رگرتوه:
کتێبی Ziryab له نووسینی Jesús Greus
کتێبی ایران و اسپانیا ئی شجاع ا‌لدین شفا. لێره دا پێویسته سوپاسی دۆستی به نرخ کاک مەولود سواره بکه‌م که کاتێک ئه‌و په‌رتووکه له ساڵی ٢٠٠٦ ، بڵاو بۆوه داوام کرد که بۆم بنێرێ و ئه‌ویش به‌و په‌ری سه‌خاوه‌تمه‌ندیه‌وه به دیاری بۆی ناردم.
نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس و مێژووناس Manuel Martorell
هیوادارم ئه‌و بابه‌ته بۆ خۆێنه‌ری به‌رێز به‌که‌ڵک بێ.
مادرید ٢٨ ئاوریل ٢٠٢٠