وتووێژ سەبارەت بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران
کامڕان باڵنوور: بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران ئەتککردنی ڕێژیمی ئێران بوو
دیمانە: شەونم هەمزەیی
[پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە قۆناغێکی تابڵێی هەستیاردا تێدەپەڕێ. ئەمریکای تڕا‌مپ یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتومی لەگەڵ ئێران (بەرجام) هاتۆتە دەرێ، یەکلایەنە گەمارۆ لاچووەکانی سەر ئێران لە سەردەمی باراک ئۆبامای بەسەر ئێران‌دا سەپاندۆتەوە، و دیسان یەکلایەنە سپای پاسداران، هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناساندوە. ملبەملەکانی ئێران و ئەمریکا دەگەنە کوێ؟ کێ براوەیە و خەڵکی ئێران و ئۆپۆزیسیونی ڕێژیمی ئیسلامی لە کوێی ئەم هاوکێشانەدا جێ دەگرن؟ ئەم بابەتانە و چەند پرس و پرسیارێکی دی تەوەری وتووێژی «کوردستان»ن لەگەڵ کامڕان باڵنوور، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]
تڕا‌مپ چی لە گیانی ئێران دەوێ؟
ڕه‌نگه بۆ ده‌سپێكی باسه‌كه‌مان باشترین پرسیار بێ، چون من وه‌ك خۆم پێموایه هیچ وڵاتێك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به قه‌ت ئێران له وتار و تویته‌كانی تڕامپدا ناوی نه‌هاتوه و هێرشی نه‌كراوه‌ته سه‌ر. بۆیه ئه‌وه زۆر گرینگه كه بزانین بۆچی فرێكانسی ناوی ئێران له ئه‌ده‌بیاتی دۆناڵد تڕامپدا ئه‌ونده زۆر و به‌رچاوه.
تڕا‌مپ هه‌ر له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری، زۆر به توندی ڕه‌خنه‌ی له كۆماری ئیسلامی گرت و به‌تایبه‌تی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه ڕێككه‌وتننامه‌ی وڵاتانی ٥+١ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی خراپترین ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك بووه كه تا ئێستا ئه‌م وڵاته به خۆی بینیوه و هه‌ڵی ده‌وه‌شێنێته‌وه و دواجاریش به‌كرده‌وه له‌م په‌یماننامه‌یه ناسراو به به‌رجام هاته ده‌ر. ئه‌گه‌ر بمه‌وێ ئه‌م چه‌ند ڕسته‌یه‌م به زمانێكی ساكار له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی تڕا‌مپ گرێ بده‌م ده‌بێ بڵێم كه تڕا‌مپ وه‌ك كابرایه‌كی بیزینێسمه‌ن هه‌موو هاوكێشه‌كان له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌یر ده‌كا واته به‌رژه‌وه‌ندی، بۆیه وه‌ك سیاسه‌تمه‌داره‌كانی به‌ر له خۆی نازانێ به پێچوپه‌نا بدوێ و به‌رژه‌وه‌ندی له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیدا قسه‌ی یه‌كه‌م ده‌كا.
له بیرمان نه‌چێ كاتێ تڕا‌مپ له وتاری ساڵانه‌ی خۆیدا له كۆنگره به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه گوتی كۆماری ئیسلامی “دیکتاتورییه‌كی گه‌نده‌ڵ و گه‌وره‌ترین پشتیوانی تێروریسم” له دنیایه“ ده‌بێ به‌م ئاكامه بگه‌ین كه مه‌به‌ستی ئیداره‌ی تڕا‌مپ ته‌نیا و ته‌نیا گۆڕینی ڕه‌فتاری ڕێژیم نییه و تڕا‌مپ به‌وه‌نده ڕازی نییه، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ نه‌دركێنێ، بۆیه تڕا‌مپ خه‌ریكی كۆنتڕۆڵی هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و ئیزۆله‌كردنی ئێرانه له ناوچه و ڕه‌نگه دواجار گۆڕینی ڕێژیمیشی مه‌به‌ست بێ!
بۆیه له كۆتایی وەڵامی ئه‌م پرسیاره جیاواز و ورده‌ی جه‌نابتدا ئیزنم بده منیش جیاوازتر وڵام بده‌مه‌وه ته‌نیا به هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌ك: ٢٣ی ئۆكتۆبری ١٩٨٣ كاتێ له به‌یرووت مه‌قه‌ڕی تفه‌نه‌گداره ئه‌مریكاییه‌كان به ماشێنی بۆمبڕێژاو هێرشی كرایه سه‌ر و زیاتر لە ٢٤٠ سه‌ربازی ئه‌م وڵاته كوژران و ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی كوژرانی ١١ ئه‌ندامی سیا هەبوو، ئەوە سه‌ره‌تای ئیعلانی شه‌ڕی كۆماری ئیسلامی بوو به دژی ئه‌مریكا و له‌و كاته‌وه ئه‌م دوژمنایه‌تییه تا هه‌نووكه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی پڕاكسی و نیابه‌تی به‌رده‌وامه و ئه‌مه یه‌كه‌م جاره سه‌ركۆمارێكی ئه‌م وڵاته كه‌وتبێته ئه‌ندێشه‌ی تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه.
باشە ئەوەی تڕا‌مپ بەدوویدا دەڕوا سیاسەتێکی نوێیە لە دژی ئێران، یان درێژەی ڕەوتێکە کە لەو قۆناغە و لەو بڕگەیەدا کەوتووەتە سەر شانی کابینەکەی ئەو؟
بێگومان ئه‌گه‌ر وه‌ك سیاسه‌تێكی نوێش سه‌یر نه‌كرێ ده‌بێ بڵێم كه سیاسه‌تێكی جیاوازتره به نیسبه‌ت ئیداره‌كانی تر بۆ وێنه ئیداره‌ی ئۆباما. به‌داخه‌وه سیاسه‌ته‌كانی ئۆباما و نه‌رمی كێشانی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌و بوو به هۆكاری سه‌ركێشیی زیاتری كۆماری ئیسلامی و له ناوچه و ڕه‌نگه به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و ناسه‌قامگیرییانه‌ی ئێستای ڕۆژهه‌ڵات نێوه‌ڕاست كه كۆماری ئیسلامی هۆكاری سه‌ره‌كییه‌تی زۆر له‌وه كه‌متر بوایه. بۆیه ده‌كرێ بڵێم تیمی ئه‌منییه‌تیی ئه‌مریكا كه كۆماریخوازه توندئاژۆكانی تێدایه هه‌روا به ئاسانی ده‌سه‌ر ئێرانه‌وه ناچن. دیاره تۆ ده‌توانی نوسخه‌ی ئه‌م سیاسه‌تانه له ئه‌مریكای باشوور بۆ وێنه ڤێنزووئێلا، بۆلیوی و نیكاراگوئه و… ببینیه‌وه واته به جۆرێ هاوپشتی و پاڵپشتی ئۆپۆزیسیۆن و خه‌ڵك. ڕێك ئه‌وه‌ی له ئێران دیتمان. بۆ زانیاریتان ئێستا تێرم یان ده‌سته‌واژه‌ی گوشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر (maximum pressure ) كه بۆته یه‌كێ له تێرمه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی تڕا‌مپ هه‌ر بۆ ئێران نییه و بۆ وڵاتانی ئه‌مریكای باشووریش ده‌كار ده‌كرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌م گوشارانه بۆ كۆرەی باكووریش ڕه‌چاو كرا تا پێملی كه‌ن به داماڵینی چه‌كه ناوكییه‌كانی. دیاره خستنی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیش بۆ نێو لیسته‌ی تیرۆری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ش ئیتر ئه‌وپه‌ڕی گوشار بوو بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی مه‌لایان، بۆ هه‌وساركردنی ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی كه ده‌مێكه ساڵه به هۆی ئێرانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ. واته ئه‌مه جگه له‌وه كه ده‌بێ به په‌ڵه‌یه‌كی شووره‌یی بۆ سپای سه‌ربازی وڵاتێك، له ڕوانگه‌ی سیستمی نێونه‌ته‌وه‌ییشه‌وه له‌نێوچوونی غروور و كه‌رامه‌تی وڵاتێكه.
بۆیه به‌ڵێ ڕاسته له‌م قۆناغه زه‌مه‌نییه‌دا ئه‌و كابینه‌ی تڕامپه كه به‌ته‌واوی ملی ده‌به‌ر ملی كۆماری ئیسلامی ناوه.
چەند کۆمەڵگەی ئەمریکا هاوڕایی تڕا‌مپ دەکەن، بە واتایەکی دی سیاسەتی تڕا‌مپ لەبەرامبەر ئێران چەندەی شەقامی ئەمریکا و بیروڕای گشتیی خەڵکی ئەم وڵاتەی لەگەڵە؟
پرسیارێكی زۆر چاكه، چون بۆ هه‌موو كێشه‌یه‌كی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه چینی مام نێوه‌نجی (Middle Class) ئه‌م وڵاته هه‌ڵوێستی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و شه‌قام ده‌ورووژێنن بۆ وێنه له شه‌ڕی ڤییه‌تنام به ده‌یان جار هه‌ڵوێستی خه‌ڵكمان بینی بۆ دژایه‌تی ئه‌م شه‌ڕه یان به شێوه‌یه‌كی كاڵتر له شه‌ڕی كه‌نداو و شه‌ڕی عێڕاق.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به كۆماری ئیسلامی ڕه‌نگه ئه‌و نالێکییە زۆر زۆر كه‌م بێ، خۆ دیاره له هاوكێشه سیاسیی نێو پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت و كۆنگره‌دا شه‌ڕی نێوان كۆماریخوازه‌كان و دێموكراته‌كانیش ڕه‌نگه جیاوازییان به نیسبه‌ت ئێرانه‌وه بۆ ساز بكا، به‌ڵام ئه‌م جیاوازییه ئه‌وه‌نده زۆر نییه كه له‌سه‌ر سیاسه‌ته گشتییه‌كان شوێندانه‌ر بێ، هه‌رچه‌ند ئێستا خه‌ڵكانێك له نێوخۆی ئه‌مریكا هه‌ن كه به تڕا‌مپ ده‌ڵێن divider not an uniter واته كه‌سێك كه هۆكاری له‌تكردنی كۆمه‌ڵگەی ئه‌مریكییه نه‌ك یه‌كیەتی، ئه‌مه ڕێك گوزاره له واقعییه‌ته‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌كا، به‌ڵام زیاتر بۆ كێشه نێوخۆییه‌كانی وه‌ك سیستمی ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا و په‌ره‌وه‌رده و هه‌ندێ جار سیاسه‌ته‌كانی كۆچبه‌رییه و زۆر خۆی له كێشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا مادام نه‌بۆته شه‌ڕ نابینێته‌وه.
پێتان وایە سیاسەتی ئەمریکا بە نیسبەت ئێران چەندە واقعبینانەیە؟
من وه‌ك خۆم ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره‌م لێ بكرێ ڕه‌نگه ڕه‌خنەی تایبه‌ت به خۆم هه‌بێ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی تڕا‌مپ به‌رامبه‌ر به زۆر دیارده كه پێشتر باسم كرد كه ڕه‌خنه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكه، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك كه‌سێك كه خۆی كورده به‌ڵكوو وه‌ك كه‌سێك كه به‌دوای ئه‌وه‌یه كه به‌ڕاستی بزانێ هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا وڵاتی ئێران و ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه چییه. بۆم ده‌ركه‌وتووه كه دۆخی كاره‌ساتباری خه‌ڵك له نێوخۆ سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی كۆماری ئیسلامییه و له هه‌موو شوێنێكی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ڕاسته‌وخۆ شوێنپه‌نجه‌ی سپای قودس وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری پڕۆژه‌ی هیلالی شیعه و ئه‌نجامده‌ری سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای تیرۆر، ئاژاوه‌نان و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی تر به ڕاشكاوی دیاره. خۆ تۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕابردوو بكه‌ی بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به هۆی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامییه‌وه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت ئورووپایی – كه ئێمه خۆمان وه‌ك كورد قوربانی سه‌ره‌كین – هه‌موو دنیا پێی زانیوه و به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی كه ده‌بێ كۆدنگی لێ ساز نه‌بووه، جگه له تیرۆری شه‌هید دوكتور سه‌عید كه به تیرۆری میكۆنووس به‌ناوبانگه، بۆیه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌م دواییه‌ی كابینه‌ی تڕا‌مپ به نیسبه‌ت ئێرانه‌وه، زۆر واقعبینانه‌تره له سه‌ركۆماره‌كانی پێش خۆی.
بەڵام ئەدی تڕا‌مپ و سیاسەتەکانی بەرامبەر ئێران چەندەی ئامانجەکان پێکاوە؟ بەو هەمووە گوشارە چیی لە ئێران و ڕەفتار و سیاسەتەکانی گۆڕیوە؟
ئه‌مه‌ش پرسیارێكی ورد و به جێیه، ئه‌گه‌ر له بیرمان بێ خامنه‌یی ١٣ی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٨ له تویتێكی خۆیدا پلانێكی هێناگۆڕێ كه به No war, no negotiations واته “نه شه‌ڕ نه وتووێژ” ده‌ناسرێ .ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو دۆخه‌كه‌ی ئێستای كۆماری ئیسلامی به هه‌ر جۆرێ بێ بپارێزێ و له‌گه‌ڵ تڕا‌مپ نه‌كه‌ونه كێشه‌وه، بۆیه هه‌ندێ چاودێری سیاسی ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت ئه‌وان چاوی هیوایان بڕیوه‌ته‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی دێموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌ركۆماری ئه‌مریكا، ڕێك ئه‌و سیاسه‌ته‌ی زه‌ریف و تیمه‌كه‌ی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رجام ڕه‌چاویان كردووه و پێیانوایه به‌پێی ئه‌وه كه به‌رجام به‌رهه‌می دانوستان له‌گه‌ڵ دێموكراته‌كان بوو ده‌بێ چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بن، بۆیه لانیكه‌م سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆ و گوشاره‌كانی ئه‌مریكا له پاش هاتنه‌ده‌ری ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتننامه‌ی ٥+١ تا ئێستا هه‌ر به كوشتی كات و خۆبواردن و تێوه‌گلانی جیددی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سیاسه‌تی نه شه‌ڕ نه وت‌ووێژیان ڕه‌چاو كردووه و ئاڵۆگۆڕێكی ئه‌وتۆ له سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌دی ناكرێ. به‌ڵام ڕه‌نگه ناساندنی سپای پاسدارانی كۆماری ئه‌سلامی وه‌ك گرووپێكی چه‌كداری تیرۆریستی، ئه‌م وڵاته تووشی قه‌یرانی جیددی‌تر بكا و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین.
ئایا ترامپ و سیاسەتەکانی وەک گەڕانەوەی گەمارۆکان و بەڕەسمی ناسینی تێرۆریست بوونی سپای پاسداران نەبووەتە هۆی ئەوەی حاکمییەت لە ئێران یەکدەست و یەکدەنگ بن؟ وە ئایا ئەوە بە قازانجی گۆڕانکارییەکان دەبینن لە نێوخۆی وڵات‌دا؟
دیاره له ئاستی كاربه‌ده‌ستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ڕه‌نگه هه‌ر به شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شیانه و فریوده‌رانه بۆ پڕۆپاگانداش بێ، هه‌ندێ قسه و قسه‌ڵۆك بكه‌ن، بۆ وێنه نوێنه‌رانی پارلمان جلی پاسدار ده‌به‌ر ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئێمه‌ش پاسدارین. به‌ڵام ئه‌مه قه‌ره‌بووی دۆخی كاره‌ساتباری ژیانی خه‌ڵك له هه‌موو بواره‌كاندا له نێوخۆدا ناكا. كۆماری ئیسلامی ده‌یان ساڵه ته‌واوی ئامار و داتاكانی ئه‌م وڵاته به پێچه‌وانه نیشانی خه‌ڵكی خۆی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌دا. ئاماره ده‌سكرده‌كان ده‌ڵێن ئه‌م وڵاته به‌هه‌شتی به‌رینه كه‌چی داتا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ڕاسته‌قینه‌كان گوزاره له جه‌هه‌ننه‌مێك ده‌كه‌ن كه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر بوون ده‌چێ. بۆیه وك گوتم حاكمییه‌ت وه‌ك كه‌مینه‌یه‌كی بچووكی نێو كۆمه‌ڵگە ئه‌گه‌ر به ڕواڵه‌تیش یه‌كده‌ست بێ و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كانیان ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگەی نێوخۆ بده‌ن دیسان هیچ له واقعییه‌ته تاڵه‌كانی ناخۆ ناگۆرێ.
خۆ له‌وه پێشتریش له خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له دیسامبری ٢٠١٧دا باڵه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆماری ئیسلامی به دژی ویست و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك ده‌نگیان هه‌ڵبڕێ، واته ده‌مه‌وێ بڵێم پاڵوێكدانی ڕیفۆرمخواز و بنه‌ماخوازه‌كان به‌لای منه‌وه سه‌یر نییه. بۆیه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر تڕا‌مپ له درێژه‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان و ئێستاش ئه‌تككردنی هێزی فه‌رمی وڵاتێك وه‌ك سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، ئاوڕێكی جددیتر بداته‌وه سه‌ر ئۆپۆزیسیۆن و خه‌ڵك به بێگومان گۆڕانکارییەکان به دژی كۆماری ئیسلامی ڕوو ده‌ده‌ن. واته یارمه‌تی ئۆپۆزیسیون بۆ به‌ره‌وسازدانی گوتارێكی له یه‌ك نیزیك و هه‌روه‌ها پشتیوانی كرده‌یی له خه‌ڵكی نێوخۆ به كرده‌وه نه‌ك به قسه! له بیرمان نه‌چێ ڕێك تیلێرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئێران به‌ڵێنی ئینتێرنێتی خێرای دابوو به خه‌ڵك كه دواجار نه‌كرا. بۆیه من پێموایه ئه‌مه شتێك نییه كه ببێته هۆی یه‌كڕیزییه‌كی نیشتیمانی، چون خه‌ڵك ده‌مێكه نیشانیان داوه له به‌ره‌ی دژ به ده‌سه‌ڵاتدان.
ئۆپۆزیسیونی ئێران، وە لە نێو ئەواندا ئۆپۆزیسیونی کورد لە کوێی ئەو هاوکێشەیە دان؟ لە کوێی بەرنامە و سیاسەتەکانی ترامپدا جێ دەگرن؟
به داخه‌وه تا ئێستا پلانێكی ئه‌وتۆ بۆ ده‌وری ئۆپۆزیسیونی ئێرانی به گشتی و به‌تایبه‌تی بۆ كورد دیاری نه‌كراوه، كه ڕه‌نگه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ش ئه‌وه بێ كه ئه‌مریكا متمانه‌ی به ئۆپۆزیسیونی ئێرانی نییه كه وه‌ك ئاڵترناتیو دواڕۆژی ئێران حیسابیان له‌سه‌ر بكا. پڕشوبڵاوی تا ئاستی دژایه‌تیی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیونی ئێرانی له‌گه‌ڵ یه‌ك، دیار نه‌بوونی قورساییان له سەر ساحه‌ی سیاسیی نێوخۆ و زۆر هۆکاری دی لەوەدا ڕۆڵیان بووە.
دیاره‌به نیسبه‌ت كورده‌وه، به‌داخه‌وه كورد نه‌یتوانیوه لێره لابییه‌كی به‌هێز دروست بكا و خۆی وه‌ك هێزێكی شوێندانه‌ر له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسیی ئێران به ده‌ره‌وه بناسێنێ. هه‌رچه‌ند له‌م دواییانه‌دا بۆ وێنه زستانی ڕابردوو كه من بۆخۆشم له یه‌كێ له ساڵۆنه‌كانی كۆنگرێس وتارم هه‌بوو، چاوم به دانا ڕۆهارباكێر، كۆنگرێسمه‌نی كۆماریخوازی كالیفۆرنیا كه‌وت و قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد و دواتر ئه‌وان بۆ یه‌كه‌م جار له بڕیارنامه‌كه‌یه‌كی كۆنگرێسدا زۆر به ڕاشكاوی باسیان له مافی كه‌مینه ئیتنیسییه‌كان كردبوو و ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورد وێڕای نه‌ته‌وه‌كانی تر ئاماژه‌ی پێ كرابوو. قسە‌كانی سێناتۆر جان كێنێدی له سێنای ئه‌مریكا بۆ پشتگیری و به‌رگری له كورد بۆ چوونه نێو پڕۆژه‌یاسای S.1(پڕۆژە یاسای بەهێزکردنی ئەمنیەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەراست) هه‌رچه‌ند مایه‌ی دڵگه‌رمی و خوشحاڵین به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا وه‌ك كورد نه‌بووین به لابی ته‌نانه‌ت له پارچه‌كانی تریش ئه‌و گرفته هه‌یه. جا سه‌یره‌كه له‌وه دایه هه‌ر له ئێستاوه تاقمێ له ئۆپۆزیسیونی ئێران دژایه‌تیی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌كا و یه‌ك له‌وان كورد. ده‌مه‌وێ بڵێم ته‌واوی حه‌وله‌كانی تڕا‌مپ و تیمه‌كه‌ی كاتێ ده‌توانێ وڵامده‌ر بێ كه بیر له ئاڵترناتیوێكی به‌هێز بكاته‌وه كه هه‌موو لایه‌نی سیاسییه‌كانی ئێرانی وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن تێدا كۆبێته‌وه.
لەبارەی خۆشمان من وه‌ك خۆم نه‌مدیوه كورد به یه‌ك گوتار و یه‌ك دیسكۆرس به‌ره‌وڕووی ئیداره‌ی تڕا‌مپ بووبێته‌وه و هه‌رچه‌ند حه‌ولی تاكه‌كه‌سی بۆ چاوپێكه‌وتنی به‌رپرسانی ئیداره‌ی تڕا‌مپ هه‌یه، به‌ڵام نه‌بوونی كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی كورد، بۆته هۆكاری كه‌وتنه په‌ڕاوێزی كورده‌وه. بۆیه به كورتی من لانیكه‌م تا ئێره ده‌ورێك بۆ كورد نابینم، هه‌رچه‌ند خستنی ناوی سپای پاسداران بۆ لیستی تیرۆر ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕی جیددی بۆ كورد و به‌گشتی ئۆپۆزیسیۆن سازكردووه.
پێتان وایە ئەوەی تڕا‌مپ دەیکا و لەسەری دەڕوا دەرفەتە بۆ خەڵکی ئێران و بزووتنەوەی سیاسیی کورد؟
له ته‌واوی وته‌كانی تڕامپدا به‌رامبه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌ر سرنجت دابێ، خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ده‌كاته به‌رده‌نگی خۆی و باس له‌وه ده‌كا کە ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تێكه بۆ خه‌ڵكی ئێران، ئه‌و تا ئێستا سیاسه‌تێكی واقعبینانه‌تری به نیسبه‌ت كۆماری ئیسلامی هه‌ڵبژاردوه و هه‌رچه‌ند باس له گۆڕینی ڕه‌فتاری ڕێژیم ده‌كا به‌ڵام وه‌ك پێشتریش باسم لێوه كرد ئه‌گه‌ر وه‌بیر خۆمانی بێنینه‌وه ١٢ شه‌رته‌كه‌ی مایك پۆمپێئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئێران وه‌ك سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا له‌هه‌مبه‌ر ئێران، خۆ ئه‌گه‌ر ئێران پێملیان بێ ئاداری به‌سه‌ر پاداری نامێنێته‌وه. بۆیه من به ده‌رفه‌تێكی باشی ده‌زانم به‌و مه‌رجه‌ی له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه به گشتی و به‌تایبه‌تی كورد بقۆزرێته‌وه، هه‌رچه‌ند با ددانی پێدابێنم زۆر گه‌ش بین نیم به ئۆپۆزیسیۆنی سه‌رانسه‌ری، به‌ڵام ڕه‌نگه هیوای ئه‌وه بخوازم كه كورد لانیكه‌م له‌ناو خۆیدا به گوتارێكی هاوبه‌شه‌وه ڕوو بكاته كۆشكی سپی!
سپاس بۆ بەشداریتان لەو وتووێژەدا
سپاس بۆ ئێوەش.