شێعر و دیاری مامۆستا ڕابوون ڕۆژهەڵات

شێعر و دیاری مامۆستا ڕابوون ڕۆژهەڵات
بەبۆنەی ٨٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

جەژنە دیسان، جەژنی ئەستێرەی لەمێژینەی وڵات
جەژنی خۆرێک، پڕ بە باڵای، جوان و بەرزی ڕۆژهەڵات
بیست و پێنجی ڕێی گەڵاوێژە و هەموو ڕێبواری ڕێی
پڕ شکۆ بێ خاکی کورد و پڕ بەهار بێ ڕێی خەبات
شار گەڵاوێژی ژیاوە و شاخ بە تەنیا ناسرەوێ
کیژ و لاوی ئاشقی گەل، تازە ئازادیی دەوێ

جەژنە جەژنی ڕۆژهەڵاتە و کاتی ڕێی دڵدارییە
رۆژی چۆم و ڕۆژی کانی و ڕۆژی گوند و شارییە
با بەتێکڕا ناوی ئاڵا و مافی واڵامان بوێ
ئەو دەمەی یەکڕیز و ئازادانە ژیان ڕزگارییە
شار گەڵاوێژی ژیاوە و شاخ بە تەنیا ناسرەوێ
کیژ و لاوی ئاشقی گەل، تازە ئازادیی دەوێ

هەرچی مانگی ئێمەیە، ڕووناکە، وەک ئاوێنەیە
خاکی ئێمەش، وەک وڵاتی دیکەیە و بێ وێنەیە
لەو گەلاوێژەی تەمەندا، شەرتە وەک ئەستێرە بین
جەژنە بگرین مانگ نزیکە، لەو کەل و داوێنەیە
شار گەڵاوێژی ژیاوە و شاخ بە تەنیا ناسرەوێ
کیژ و لاوی ئاشقی گەل، تازە ئازادیی دەوێ