ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩٠١ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩٠١ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارە ٩٠١ی ڕۆژنامەی “کوردستان”، تایبەتنامەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارە تایبەتییەی “کوردستان”دا بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی حیزب، ڕاپۆرتی کۆبوونەوە و سمینار و ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە یادی ٨٠ ساڵەی حیزب و هەروەها کۆمەڵێک وتار بڵاو بۆتەوە کە لە ڕەهەندی جۆراوجۆرەوە باسیان لە ژیانی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردوە. بەشێک لەو وتارانە بریتین لە:
– ئایدۆلۆژییەکان و حیزبی دێموکرات/ ئەلبورز ڕوئین‌تەن
– گواستنەوەی هزری نەتەوەیی بۆ نێو زەینی کۆمەڵگە/ عەلی فەتحی
– حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران و پرسی ژینگە/ بێهزاد قادری
– هەشتا ساڵ خەبات بۆ ئازادی/ ڕەزا دانشجوو
– ئاوڕێک لە بەیاننامەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان/ سۆران عەلی‌پوور
– خاڵە بەهێز و لاوازەکانی خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات/ جەماڵ فەتحی
– مێژووی زێڕین/ ئاسۆ مینبەری
– گەلاوێژی ئەو ساڵە!/ ڕەسووڵ سوڵتانی
– زەروورەتی خۆڕێکخستنەوەی حیزبی دێموکرات/ محەممەدساڵح قادری
– چۆن کەلک لە هزری دوکتور قاسملوو وەرگرین/ مستەفا شڵماشی
– وڕێنەی ئاگربڕ: بۆچی هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران وێدەچێ حەتمی بێ/ و: کەماڵ حەسەن‌پوور
– چوار گەوهەری پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانج/ ڕەحیم نزهت‌زادە
– زەنگەزوور یان ژەنگەسوورە؟ مێشێک لەسەر لووتی سیاسەت!/ دارسمە
– هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید هەمزە بێهنام)/ برایم چووکەڵی