ئاگاداری ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
چالاکان و بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی زۆریی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بە دەستمان گەیشتوون، ناتوانین یەکجێ و لە ڕۆژێکدا بڵاویان بکەینەوە. بەڵام ئێوە و بینەرانی کوردکاناڵ و میدیاکانی دیکەی حیزبی دێموکرات ئاگادار دەکەینەوە کە لە درێژەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ڕێوڕسمەکاندا هەوڵ دەدەین بەشێکی بەرچاو لەو وێنە و تەسویرانەی لە لایەن خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و تێکۆشەرانی دێموکراتەوە گەیشتوونە میدیاکانی حیزب، بڵاو بکەینەوە.
سپاس و پێزانین بۆ خەڵکی خۆشەویستی بەشدار لە ڕێوڕەسمەکانی نەوڕۆزی خاکیپۆشان کە وێڕای بەشداریی ماناداریان لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، بە هەزاران وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بەم ڕێوڕەسمانەیان گەیاندۆتە دەستمان و دەنگ و ڕەنگی میدیاکانی حیزبیان زیاتر ڕازاندۆتەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی ڕاگەیاندن
ڕەشەممەی 1403