ئاگاداری بەخاکسپاردن و کوڕی ڕێزلێنان لە هاورێی تێکۆشەر و خەباتکاری لەمێژینەی گەل نەمر کاک قاسم قارەمانی
ئاگاداری بەخاکسپاردن و کوڕی ڕێزلێنان لە هاورێی تێکۆشەر و خەباتکاری لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نەمر کاک قاسم قارەمانی لە وڵاتی سوئێد لە شارەکانی ڤێسترۆس و ستۆکهۆڵم بەرێوە دەچێ.
شایانی باسە کە کات و شوێنی بە خاکسپاردن و کۆڕی ڕێزلێنان لە پۆستێری ئامادەکراوی خوارەوە دا داندراوە.
ئاگاداری بە خاکسپاردن:
ڕۆژی پێنج شەممە 5/12/2024
کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە شاری ڤێستروس
ئاگاداری کۆڕی ڕێزلێنان:
کۆڕی پڕسە و هاوخەمی :
ڕۆژی یەک شەممە 8/12/2024
کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ لە شاری ستۆکهۆلم
بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و خۆشناوی گەلەکەمان ، خەباتکاری دێرین و کادری سیاسی و جێگەی متمانەی خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، نەمر کاک قاسم قارەمانی لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان ، لە هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی لە ریزەکانی دێموکرات دا و لە گشت خەڵکی کوردستان و لە خزمان و دۆست و ئاشنایانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمی لە دەست دانی ئەو کۆستە گەورەیە دەزانین.
ڕووح و ڕەوانی شاد و یاد وناوی لە دڵان دا هەردەم زیندوو بێ.
ماڵپەری گیارەنگ
حەمەڕەسووڵ کەریمی