ڕۆژنامهی کوردستان ژمارە ٨٨٢ لە ژێر چاپ هاتهدهر.
ڕۆژنامهی کوردستان ژمارە ٨٨٢ لە ژێر چاپ هاتهدهر. ڕۆژنامهی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که له کۆمهڵێک وتار و بابهتی سیاسی و ههواڵ و ههروهها بهشی ئهدهب و هونهر پێک هاتووه، له ژێر چاپ هاتهدهر.
ژمارەی ٨٨٢ی ڕۆژنامەی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی “کوردستان”دا چاومان بە پەیام و ڕاپۆرتی تێکۆشانی حیزبی تایبەت بە نیوەی یەکەمی مانگی خەزەڵوەر دەکەوێ و ئەو وتارانەش دەخوێنینەوە:
– گۆڕەپانی فیناڵ/ کەریم پەرویزی
– بەشدارکردنی کەمینەکان لە دەوڵەتی پزشکیاندا، مەبەست و دەرەنجام/ حەسەن واژی
– بودجەیەک لەپێناو هەژارترکردنی خەڵک و بەهێزترکردنی سپای پاسداران/ سولێمان تاشان
– هاواری نەبڕاوەی ژنان لە بێدادیی کۆماری ئیسلامی/ سمایل شەرەفی
– کێ خراپی لێک داوەتەوە؟/ عەلی بداغی
– ڕەوتی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیە، چارەسەری یا مەترسی!/ ئەلبورز ڕوویینتەن
– دنیا چاوەڕوانی گۆڕانی ڕێژیمە/ و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەنپوور
– ئازادیی سیاسی وەک پێشمەرجی بووژانەوە و پەرەپێدانی ئابووری/ ناسر ساڵحیئەسڵ
– مەیسەم مورادی: ئیسڕائیل بە پلانی “نەزمی نوێ” دەیەوێت پرۆکسییەکانی ئێران تووشی لاوازی، یان داڕمانی یەکجاری بکات/ وتووێژ: شەهرام سوبحانی
– خوێن لەبری نان: کار-مەرگ، جەستەی ناسەروەر و دۆخی هەڵاواردن لە ڕۆژهەڵات/ د. ئەحمەد محەممەدپوور
– دوو ڕووداو/ ئاسۆ مینبەری
– کاتێک مووشەک تەرەقەیە و چەند تاڵێکی قژ هۆکاری ڕووخاندن!/ ڕەزا دانشجوو
خەسارناسییەک بۆ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا/ هەردی سەلیمی
– سیاسەتی دەرەوەی تورکیە لەنێوان ئیسلام و تورکبووندا/ ئاگری ئیسماعیلنژاد
– ڕێبەری بێ بەرپرسایەتی/ مەجید حەقی
– هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید غەفوور هەمزەیی)/ برایم چووکەڵی
– ئەمریکا و سەهیۆنیزم لەمەودوا تەنیا دەتوانن سوپ و شۆرباو بخۆن/ دارسمە