ئاگاداری بنەماڵەی کۆچکردوو، نەمر خاتوو مریەم ساڵحی
ئاگاداری بنەماڵەی کۆچکردوو، نەمر خاتوو مریەم ساڵحی
بە ناوی خودای بەخشندە و مێهرەبان
هەموو دروستکراوی خوداین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە
خزم و دۆستان، کەس و کار و خۆشەویستان
وێڕای ڕازی بوون بە قەزا و قەدەر و تەسلیم بوون لە بەرانبەر دەسەڵاتی خودای گەورەدا، بەو پەڕی خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی مێهرەبان و قەدرگرانمان دایە مریەم ساڵحی (حوسێن زادە) لە تەمەنی شەست و حەوت ساڵیدا لە وڵاتی غەریبی و دوور لە خاک و زێدی خۆیی ڕادەگەیێنین.
ئێمە وەک منداڵەکانی دایە مریەم شانازی بەخۆمانەوە دەکەین کە لە ژێر سێبەر و ڕێنوێنی ئەو دایکە مێهرەبان و ئازایەدا کە شاخ بە شاخ و دێ بەێ لە ناو ژیانی مەقەڕ و دەربەریدا بە دڵە گەورە و پڕ مێهرەبانەکەی گەورەبووین و دەرسی مێهرەبانی و خۆشەویستی فێرکردین.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرخۆشی لە خۆمان و تێکڕای خزم و کەس و کارو دۆست و دڵسۆزانمان دەکەین. خودای گەورە لە مردووی هەمووان خۆش بێ و ڕووحی دایکی مێهرەبانمان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
لە داهاتوویەکی نزیکدا هەموو خزمان و دۆستان لە کات و شوێنی بە خاک سپاردن و تەعزیەکەی ئاگادار ئەکەینەوە.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
بنەماڵەی مریەمی ساڵحی
بۆ پەیوەندی
هێمن: 0704424845
هێرۆ: 0762379676