لە گەرمەی هێرش و شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، کتێبێک لەسەر پێوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە چاپ و بڵاو بۆوە

لە گەرمەی هێرش و شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، کتێبێک لەسەر پێوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە چاپ و بڵاو بۆوە

ئامانج تاران، کتێبێکە کە لەلایەن “سەلیم حەقیقی” لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراویتەو.
“یۆنا جێرمی بۆب و ئیلان ئێڤیاتار” وەک دوو ڕۆژنامەنووسی دیاریی ڕۆژئاوایی دوای کۆکردنەوە زانیاری، ڕاپۆرت و دیدار و وتووێژ دەگەل کەسایەتییە ناسراو و کاریگەرەکانی ڕۆژئاوایی بەتایبەت ئیسرائیلی لەهەمبەر دۆخی ئاڵۆز و پڕکێشەی پێوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە کۆمەڵێک زانیاری نوێ و نهێنیان بڵاو کردووەتەوە.
یەکێک لە باسە جێ سەرنجەکانی ئەو کتێبە کە بە وردی باسی کراوە؛ چۆنیەتی دزینی ئەرشیڤی ئەتۆمی ئێران لەلایەن دەزگای هەواڵگری “موساد”ـە. لەو کتێبەدا جیا لە باسی سیخۆری، تیرۆری زانایانی ئەتۆمی ئێران، شێواندنی چالاکییەکانی ئەتۆمی لە ناوەندە گرنگەکان، هێرشەکانی سوریە؛ باسی پێوەندی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیلیش کراوە کە لەسەردەمی “ترامپ” گەیشتە لوتکە و بە “پەیمان‌نامەی ئیبراهیم” ناسراوە.
سەلیم حەقیقی نووسەر و وەڕگێڕی خەڵکی شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دانێشتووی وڵاتی نۆروێژە کە پێشتریش چەندین دەق و بابەتی، ئەدەبی، ڕۆمان، وەرگێڕانی چاپ و بڵاو کردووەتەوە کە ناسراوترینیان ڕۆمانی “قەرەج” وەک بەشێک لە ژیانی و سەربوردەی خۆیەتی.