هاونیشتمانیان و خەڵکی خەمخۆر و ئازادیخوازی کوردستان و ئێران!

هاونیشتمانیان و خەڵکی خەمخۆر و ئازادیخوازی کوردستان و ئێران!
هەر وەکوو ئاگادارن، ڕێکخراوی مرۆیی قەڵای ‌دم‌دم بە ڕاشکاوی و دڵسۆزانە وەک ئەرکێکی مرۆڤی و نەتەوەیی لە ماوەی ئەم دە ساڵەدا ( پێنج ساڵ خۆبەخشانەو پێنج ساڵیش فەرمی) لە پەنای چالاکی ژینگەپارێزی و ڕاهێنان و فێرکاری و … توانیویەتی بە پێی بوون و توانای، خزمەتگوزار و یارمەتی‌دەری تەواوی جەماوەر و ئەو کەسانە بێت کە تووشی کێشەی سیاسی بوون و لە ڕووی ناچاریەوە ماڵ و زێدی خۆیان بەجێ‌هێشتوەو ڕوویان لە باشووری ئازادی کوردستان کردووە! بەڵگەی ڕاژە و خەباتی ڕێکخراوەکەمان بێجگە لەو کەسانە کە توانیوومانە بە پێی ئەرک خزمەتیان بکەین. ئەو کەسایەتیە باوڕپێکراو و نیشتمانپەروەرانەن کە لە نزیکەوە دڵسۆزانە ئاگادار و چاودێری کار و چالاکی و بەرنامەمان بوون.
هاونیشتمانیانی خۆشەویست، ئێمە ئەندامانی قەڵای دم‌دم لەم ماوەیەدا، بۆ خزمەتگوزاری پتر و زیاتر چەند جار توانیمان بنکەو و ساختمانی رێکخراوەکامان دامەزرێنین، کە چی بەداخەوە بە هۆی نەخۆشی ڤیرۆسی کرونا و هەزینەی لە ڕادەبەدەر و گیروگرفتە ماڵیەکان ناچار بووین بنکەکان دابخەین و دیسانەوە وەک سەرتای و دەسپێکی کار، مەیدانی لە خزمەتی نیشتمانپەروەرانی کورد و ئێرانیدا بین! بەڵام بە داخەوە لە ئێستای کوردستان‌ و ئێراندا، کە بە هۆی شۆرشی ژیناوە زۆرکەس ناچار بوون، بە برینداری ماڵ و مناڵی خۆیان بە جێ‌بێڵن و پەڕەوازە وهەڵوەدای باشووری کوردستان بن، ئەم شێوە چالاکییە ئیتر ناتوانێت بە باشی وڵامدەرەوەی خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان و ئێران بێت! هەر چەند لە باشوور کوردستانیش ڕێکخراو (NGO)ی لێیە بەڵام بەداخەوە، هیچ کام لەم ڕێکخراوانە ئامادە نین و نایانەوێت، بە شێوەیەکی دروست و شیاو وەڵامی هاواری خەڵکی بێ‌دەرەتان و لێ‌قەوماوی ڕۆژهەڵات بدەنەوەو بە هانایانەوە بێن! پاراستنی ژیان و ڕێزلێنان و داکۆکیکردن لە شکۆی مرۆڤی و ئینسانی بەرانبەرە لە گەڵ ئەو پێگە و بەهایەی کە خەڵک و نەتەوەی کورد هەیەتی. کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش بە حوکمی ئەم هەموو دەرد و ئازارەی کە تێیدایە، هەروەها بەهۆی ئەو هەموو خەبات ، شۆرش و گیانفیداکردنەی لە پێناو سەربەستی و ژیاندا، شایانی ئەوەیە کە بە جوانترین شێوە ڕێزی لێ بگیرێت و مامڵەی لەگەڵ بکرێت. هەر بەم پێیە بەتەماین بە یارمەتی ئێوە دڵسۆزان و خەمخۆرانی نیشتمان، جارێکیتر بۆ خزمەتگوزاری و ئێوەتی زیاتر و بۆ دابێن کردنی شوێنێک بۆ نێشتەجێ بوونی پەنابەران و ڕاهێنانیان لە مەر ئەوەی تووشی کێشەی پەنابەری نەبن، سەر لە نوێ بنکەیەک بۆ رێکخراوەکامان ڕێک خەینەوە!
هەر لێروە وەک ڕێکخراوی مرویی قەڵای ‌دم‌دم، تکا دەکەین، لە تەوای دڵسۆزان و خەمخۆران و خێرخوازانی هەر چوارپارچەی کوردستان و ئێران، بە تایبەت ئەو کەسانەی کە ئەتوانن و لە توانایاندایە بۆ ئەم مەبەستە یارمەتی‌دەر و هاوکاریمان بکەن و وەک ئەرکێکی نیشتمانی بە هانای بانگەوازەکەمانەوە بێن. تا ئێمەیش ئەندامانی ڕێکخراوی قەڵای دم‌دم بتوانین بە هەوڵ و یارمەتی ئێوە خەڵکی نیشتمانپەروەر لابەری ئەم ئاستەنگ و تەمەرانە بین و گەشبینانە بروانین و بەجێ و توندتر هەنگاو بنین بەرەو ئاسۆیەکی روون و گەش.
((لەکوتایدا لەو کەسانەی کە لە نزیکەوە کار و چالاکی ئێمەیان بینیەوە و یان توانیومانە خزمەتیان بکەین، داخوازیمان ئەوەیە، بە ناساندنی خۆتان و کۆمێنت، یارمەتیمان بدەن تا بتوانین رێکخراوەکامان بە باشی بە هاونیشتمانیانی خۆشەویست بناسێنین.))
تکایە بۆ زانیاری زیاتر و ناردنی یارمەتی بەم ژومارە واتس‌ئاپەی خوارەوە پێوەندیمان لەگەڵ بگرن:
+9647504404260
+9647514404260
بە سپاسەوە
سەرۆکی رێکخراوی مرۆیی قەڵای دم‌دم
یۆنس ڕەسووڵ مینەزادە