ئاگاداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی خوشکی ئازیزمان فاتیمە حوسێنی

ئاگاداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی خوشکی ئازیزمان فاتیمە حوسێنی
هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٠٥ ـ ١١ ـ ٢٠٢٣ی زائینی بەداخەوە خوشکی ئازیزمان سەیدزادە فاتیمە حوسێنی دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی ، بۆ هەمیشە لە شاری سەردەشت ماڵئاوای لە ئێمە و تێکڕای دۆستان، خزمان و ئاشنایانی لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات کرد.
ئێمە وەک بنەماڵەی حوسێنی و خزمان بڕیارمان دا کە بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەری خوشکی کۆچکردوومان کۆڕێکی پرسەو سەرەخۆشی لە شاری ئیسکلیستوونا پێک بێنین.
هاودەردی و لوتفی ئازیزان لەو دوو رۆژەدا منەتباری کردوین و رێزی هەموو لایەک لە سەر چاوانە. بۆ ئەو کۆمەلە ئازیزەش کە پێداگربوون زەحمەتی هاتن بکیشن ئێمە لە نزیکەوە لە خزمەتیاندا دەبین.
ئەو بەرێزانەش کە بە هەر هۆکارێکی ژیانی ڕۆژانە، ناتوانن لە کۆڕی پرسەی خوالێخۆشبووی خوشکمان بەشداری بکەن، دەتوانن لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەلەفوون پێوەندی بە ئێمەوە بکەن.
پێشەکی سوپاسی خەمخۆری گشت لایەکتان دەکەین و بە هیوای ئەوە کە ئێوەی ئازیز تەمەن درێژ و ساخ و سەلامەت بن.
لە لایەن بنەماڵەی سەید حەسەن و سەید ئەحمەد حوسێنی
شوێن : شاری ئیسکلیستونا
Tuna gate
Västeråsvägen 34, Eskilstuna.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ ـ ١١ ـ ٢٠٢٣ی زائینی
کاتژمێر 13.00 تا 17.00
تەلەفوونی سەید حەسەن 0738100500
تەلەفوونی سەید ئەحمەد 0762673341

بەرێزان بنەماڵەی خوشکە سەیدزادە فاتیمە حوسێنی
بە بۆنەی کۆچی دوایی و ناوەختی خوشکی بەرێز و ئازیزتان دادە فاتمە حوسێنی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوە تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی و ئەندامانی بنەماڵەی بەرێزتان لە دەرەوەی وڵات و لە نێوخۆی کوردستان و بە تایبەت سەردەشت دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمتان دەزانم.

‎لە ئاست ئەم کۆستە گەورەیە دا خۆم بە هاوخەمتان دەزانم و ئاواتەخوازم کە ئێوە خۆشەویستان و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەتان ساخ و سەلامەت و تەمەن درێژ بن.

‎جارێکی دیکەش سەرەخۆشیتان لێدەکەم و خوا سێبوریتان بدات.

‎رووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ.

‎ناو و یادی لە دڵان دا هەردەم زیندوو بێ.

‎ماڵپەری گیاڕەنگ حەمەڕەسووڵ کەریمی