هەڵوێستی نوێی چوار وڵات سەبارەت بە دۆسیەی بەردانەوەی فرۆکەی ئۆکراینی لە لایەن ئێرانەوە

هەڵوێستی نوێی چوار وڵات سەبارەت بە دۆسیەی بەردانەوەی فرۆکەی ئۆکراینی لە لایەن ئێرانەوە

ڕۆژی ٨ی ژانویە سێ ساڵ بە سەر بەربوونەوەی فرۆکەی ژمارە ٧٥٢ ی ئوکراینیا تێپەر دەبێ و لەو پەیوەندی‌یەدا وڵاتەکانی کانادا، سوئێد، بریتانیا و ئۆکراین لە ڕاگەیاندنێکی هاوبەش و هەڵوێستێکی هاوبەش دا سەبارەت بە فرۆکەی ٧٥٢ی ئوکراینیا داوای لێپرسینەوە و پێداچوونەوەی بە دۆسیەی دادگایی ئەو فرۆکەیە دەکەن.

ئەو چوار وڵاتە ڕایانگەیاند کە هەوڵەکانیان بۆ وەڵام وەرگرتنەوە و هەڵوێست وەرگرتنە سەبارەت بە بەردانەوەی ئەو فرۆکەیە لە بواری یاسایی و هەروەها کێشە و گرفتەکانی ئەو دۆسیە و بنەماڵەکانیانە.

لەو پەیوەندییەدا شەش مانگ ماوە بە ئێران دەدەن کە وەڵامی وڵاتەکانی کانادا ، سوئێد، بریتانیا و ئۆکراینیا بدەنەوە، فرؤکەی ئۆکراینی ٧٥٢ هەڵگری خەڵکی دانیشتووی ئەو چوار وڵاتە بوو، هەر بۆیە ئەم چوار وڵاتە لە هەڵوێستێکی یەکدەنگ دا لە باری یاساییەوە لێکۆلینەوە لەم کارەساتە دەکەن.

شایانی باسە کە ئەم چوار وڵاتە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو دا کەم و زۆر وەڵامی داخوازی کەس و کاری قوربانیانی فرۆکەی ٧٥٢ کە لە لایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە داوەتەوە، بەڵام هەلومەرجی ئێستا ئێران و هەڵویست و داواکاری بنەماڵەکانیان چۆتە قۆناخێکی دیکە و لەو پەیوەندییەدا هەر چوار وڵات نەیانتوانیوە کە وەڵامی تەواوی بنەماڵەکان بدەنەوە و هەر بۆیە هەر چوار وڵات سوورن لە سەر ئەوە کە ئێران دەبێ لە دادگایەکی نێونەتەوەیی دا وەڵامدەری ئەم کارەساتە بێ.

چوار وڵاتی ناوبراو دەخوازن کە پێش ئەوەی شەش مانگەکە تەواو بێ ئێران خۆی ئامادە بکا بۆ وەڵامدانەوە و هەروەها بۆ لێپرسینەوە.

ئامادەکردنی حەمەڕەسووڵ کەریمی