سیاوەش ڕەسووڵی زیندانی کورد بە هۆی پێرانەگەیشتن لە زیندان دا گیانی بەخشی

سیاوەش ڕەسووڵی زیندانی کورد بە هۆی پێرانەگەیشتن لە زیندان دا گیانی بەخشی

سیاوەش ڕەسووڵی زیندانی و مەحکووم بە ئێعدام، خەڵکی شاری سەردەشت لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بە هۆی پێڕانەگەیشتن و نەگوازتنەوەی بۆ بنکەکانی پێراگەیشتن و ساخڵەمی گیانی خۆی لە دەست دا.

سیاوەش ڕەسووڵی ٦ ساڵ پێش ئێستا لە لایەن ڕژێمەوە گیراو دوای نزیک بە ٣ ساڵ مانەوە لە زیندان دا حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپاند، سیاوەش ڕەسووڵی تووشی نەخۆشی ببوو، ناوبراو وێرای ئەوە کە چەندین جار داوای کردبوو کە چارەسەری نەخۆشییەکەی بکەن، بەڵام بە هۆی گوێ نەدانی بەرپرسانی زیندان و پشت گوێ خستنی داواکارییەکەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە زیندان دا گیانی بەخشی و کۆتایی بە ژیانی هات.

لە پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشی سیاوەش ڕەسووڵی دا دەگوترێ بنەماڵەکەیان بە هۆی وەزعیەتی ئێستای ئێران، ئاگایان لە نەخۆشی و لە سەلامەتی سیاوەش نەبووە و دوای مردنی کاتێک پەیوەندیان پێوەگیراوە، ئەوان تووشی شۆک بوون و ڕۆژی دووشەممە پرسە و سەرەخۆشیان لە شاری سەردەشت بۆ داناوە.