ڕێورەسمی چلەی شەهید هێمن ئەحمەدی لە گوندی بێوارانی خوارێ لە سەردەشت

ڕێورەسمی چلەی شەهید هێمن ئەحمەدی لە گوندی بێوارانی خوارێ لە سەردەشت
ڕۆژی ٣٠ی سەرماوەز خەڵکی بە ئەمەگ و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ئاوایی بێورانی خوارێ و دەوروبەری بۆ ڕێز گرتن لە شەهید هێمن و بێزاری دەربرین لە حکوومەتی تیرۆریست پەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە گشتی هاتنە سەر جادە و شەقام و بە درووشم گووتنەوە، بەرەو مەزارگەی شەهید هێمن وەرێ کەوتن.
شایانی باسە کە خەڵک و دانیشتووانی گوندی بێواران تا گەیشتن بە مەزاری شەهید هێمن بە درووشمی جۆراوجۆر ڕێگایان بڕی.

درووشمەکانی

ڕۆڵەی ئاگر و خوێنین، تۆڵەی هێمن دەستێنین

مردن بۆ دیکتاتۆر، مردن بۆ خامەنیی،

ژن ژیان ئازادی

ئەی جاشی حەرامزادە ، ڕەنجی کوردت بە بادا

شەهید نامرێ

بابی من قارەمانە ، شەهیدی کوردستانە وچەندین درووشمی دیکە دەگوترانەوە.
وتەکانی دایکی شەهید هێمن و برای شەهید هێمن بە گشتی وەک زۆربەی دایک و باوک و برایانی شەهیدی شۆڕشی ژینا پڕ لە ئومێد و هیوا بوو، بە وتەکانیان سەلماندیان کە هیچ هەرەشە و چاوسوور کردنەوەیەکی سوپا و ئیتلاعات و جاشە خۆفرۆشەکان ناتوانن پێش بە ئیرادە و وەفاداری خەڵک بۆ شەهیدەکانیان و بۆ شۆڕشی ژینا بگرن.

وتەکانی بەشدارن و بە تایبەت بنەماڵەی شەهید هێمن و لاواندنەوەی شەهید هێمن بە شێعر و مەقام هەموویان پڕ بوون لە وانەی خۆڕاگری و وانەی بەرنگار بوونەوە.
هاوار و درووشمی کچی شەهید هێمن نیشان دەدا، ڕۆڵەکانی کورد لە جیاتی بۆ شەهیدەکانیان بگرین بە دەنگی بەرز پەیامی ئازادی بە گوێچکەی گەل دا دەخوێنن و لە هەمانکاتدا پەیامی تۆڵە بۆ زۆرداران و دیکتاتۆران دەڵێنەوە و هاواری ئازادیخوازی و تۆڵە بە یەکەوە بوونە هەوێنی شۆڕشێکی نوێ.
سوپاس بۆ خەلكی ئاوایی بێوران و دەوربەری و مەرگ و نەمان بۆ کۆماری پەت و سێدارەی ئێران
درووشمی ژن ژیان ئازادی، جاش بەسە گەوادی بۆتە درووشمی خەڵکی تۆڵەستێنی کوردستان
درووشمی شەهید نامرێ، هەمان درووشمی شەهید ڕێگات درێژەی هەیەی گەل و نیشتمانە

درووشمی مردن بۆ خامنەیی، گەورەترین پەیامە بۆ دەوڵەتی دیکتاتۆر و منداڵکوژی پەت و سێدارەی ئێران.