بوردوومان و مووشەکباران چۆکمان پێدا نادا

بوردوومان و مووشەکباران چۆکمان پێدا نادا

زۆر بەداخەوە کاتژمێر ١٢ و هەژدە خولەکی ئەمشەو بە کاتی هەولێر، بنکە و بارەگا و کەمپەکانی کۆیە و جێژنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە و بارەگای کۆمەڵە لە زڕگوێز بە مووشەکی بالستیک و درۆنی بۆمبرێژکراو بۆمباران کراون.
لە ماوەی ئەو شۆڕشە مەزنەی کوردستان دا ، شەقامەکانی شارەکانی کوردستان یەکدەنگ و یەکڕەنگ درووشمی قاسملوو قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە و بژی حیزبی دێموکراتیان وەک درووشمێکی دیکەی شۆڕشی ژینا دەڵێنەوە،
کۆماری ئیسلامی کە لە بەرامبەر ئیرادەی خەڵکی شۆڕشگێری کوردستاندا زەبوون و دەستەوەستانە، بە هێرشی مووشەکی دەیهەوێ تۆڵەی ئەم شۆڕشە مەزنەی ژینا لە دێموکرات و کۆمەڵە بکاتەوە ، هەر بۆیە لە ماوەی ئەم شۆڕشەدا دێموکرات و کۆمەڵە بۆ سێهەم جار لە لایەن رژێمی مرۆڤ کوژی ئیسلامی مووشەک باران کراون، ئەوەی جێگای داخە ئەوەیە کە دونیای دەرەوش چاوی لە ئاست ئەو پێشێلکارییانەی ئێران نووقاندوون و ئەوەش دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئاواڵەتر کردووە بۆ سنوور بەزاندنەکان.
لەمرۆدا پێویستە هەموو لایەک و بە تایبەت کوردانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات گوشار بخەنە سەر کار بەدەستانی ئەو وڵاتانە و ناچاریان بکەین کە چیدی نەهێڵن مافی مرۆڤ و مافی سەروەری وڵاتەکان لە لایەن ئێرانەوە پێشێل بکرێ.
بە داخەوە لە هێرشی مووشەکی ئەمجارەدا، هاورێیکمان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ناوی بێهزاد ئیسکات تەمەن ٢٢ ساڵ ناسراو بە چیاکۆ شەهید بووە و هیوادارین کە هاورێیانمان بە گشتی لە هەموو شوێنەکان ساخ و سەلامەت بن.
دڵمان لەگەڵ ڕۆژهەڵات و پێشمەرگەکانمانە.
یەکریزی گەلی کورد زراوی دوژمنی بردووە.
یەکبوونەوەی کۆمەڵەکان گوڕ و تینی زیاتر دەبەخشێ بە شۆڕشی ئەمجارەی کوردستان و پیرۆزە.