#هەستن_با_ببینە_پێشمەرگە. جه‌میل_سه‌رمه‌ستی

#هەستن_با_ببینە_پێشمەرگە. جه‌میل_سه‌رمه‌ستی

کێ بوێرە کێ بە جەرگە

هەستن با ببینە پێشمەرگە

ژێر دەستی ژین نییە، ژانە

سەربەستی مافی خۆمانە

پێکەوە بیگرین سەنگەر

بەرەو رووی خێڵی داگیرکەر

لەم وڵاتە بیکەینەی دەر

تێبکۆشین بە گیان و بە سەر

کێ بوێرە کێ بە جەرگە

هەستن با ببینە پێشمەرگە

ژێر دەستی شوورەیی و نەنگە

کات بە سەر چوو زۆر درەنگە

هەستن کوردینە ڕاپەرین

چی دی مەڵێن دژ بە شەڕین

شەو و ڕۆژ لێکی دەینەوە

تا شەڕ نەکەین نایبەینەوە

گەلێک بیەوێ سەرکەوێ،

ئازادی نرخی خۆی دەوێ

ئێمە کوردین، دێمۆکراتین

گیان فیدای خاک و وڵاتین

پێشمەرگەی جەرگەی خەباتین

ڕۆڵەی ئازای ڕۆژهەڵاتین

گیانمان ناوەتە سەر دەستان

لە پێناو کورد و کوردستان

یان ڕزگاری، یان یەکجاری

بست بە بستی کوردەواری

یان تا دوا دڵۆپی خوێنم

تێدەکۆشم، دەنگ هەڵدێنم

هەموو بڵێن بێ ڕاوەستان

بژی کورد بژی کوردستان

هەموو بڵێن بێ ڕاوەستان

بژی پێشمەرگەی کوردستان

#جه‌میل_سه‌رمه‌ستی