بۆ پێشەوە بەرەو مانگرتنێکی گشتیی و بە شکۆ لە کوردستان و لە ئێران

بۆ پێشەوە بەرەو مانگرتنێکی گشتیی و بە شکۆ لە کوردستان و لە ئێران
خەمخۆرانی گەل و نیشتمان
خەڵکی بە ئەمەگی کوردستان
دۆستان و هاورێیانی بە ئەمەگ و تێکۆشەر
با هەموومان بە یەکەوە بانگەشە و بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بگەیێنینە نیوخۆی وڵات و بە هەر شێوەیەک بۆمان دەکرێ و بۆمان دەگونجێ ئەو تراکت و پۆستێرانە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتی‌یەکان دا بڵاو بکەینەوە.
ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی ئێمە، ئەوەیە کە یەکدەنگ و یەک ڕەنگ هەموو لایەکمان بە یەکەوە لە شار ، لە شاخ و لە تاراوگە دەست لە دەستی یەک ئەم بانگەوازە بکەینە هەوێنی ڕاپەرینێکی جەماوەری بەربەرین.
دۆستان و هاوڕێیان!
تکایە هەوڵ بدەن کە ئەم تراکت و پۆستێرانە بڵاو بکەنەوە و ئەوەندەی بۆتان دەکرێ لە هەموو ڕێگایەکەوە خەڵک هان بدەین کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەر بکەینە ڕۆژی بە یەکەوە بوون و بەگژداچوونەوە.
با ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەر بکەینە ڕۆژی مانگرتنێکی جەماوەری و بە داخستنی دووکان و بازار و شوێنە گشتی‌یەکان مستێکی تووندتر لە لەمبووزی کاربەدەستانی ئەو ڕژێمە خوێرێژ و تیرۆریستەی کۆماری پەت و سێدارەی ئیسلامیی ئێران بدەین و با جارێکی دیکەش وەک هەمیشە شایەدی گەورەیی نەتەوەکەمان بین.
بۆ پێشەوە بەرەو مانگرتنێکی بەشکۆ و گەورە و جەماوەری
حەمەڕەسووڵ کەریمی