ڕاگەیەندراوی ژمارە ١ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی ژمارە ١
بە ئاگاداریی بیروڕای گشتیی ڕادەگەیەنین کە کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی ڕەزبەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک و درۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا دوو کەس بە ناوەکانی میلاد پیرساحێب و هاجەر شەهید بوون و کۆمەڵێک پێشمەرگەی دیکەش بریندارن.
لە ڕاگەیەندراوەکانی دیکەدا زانیاریی وردتر و زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئیداری
6ی ڕەزبەری 1401