سایتی گیاڕه‌نگ و مافی خوێنه‌ر و بابه‌تی ره‌خنه‌ئی
سایتی گیاڕه‌نگ و مافی خوێنه‌ر و بابه‌تی ره‌خنه‌ئی
پێناسه‌ی سایتی گیاڕه‌نگ:
{(گیاڕه‌نگ ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی ڕۆژانه‌ی گشتی سه‌ربه‌خۆی کوردی یه)
(گیاڕه‌نگ، ماڵپه‌ڕێک بۆ هه‌مووان، بۆ بیروڕا جیاوازه‌کان)}.
سه‌رچاوه: سایتی گیاره‌نگ}.
–
له سایتی (گیاره‌نگ)دا باسێکم بینی به‌ناوی:
{نامیلکه‌ی (ژنان و ناسیونالیسم له کۆماری کوردستانی (1946 دا) وه‌رگێڕان: ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری}.
–
رۆژی (28/6/2022) نووسراوه‌یه‌کم به‌ناوی:
(چه‌ن دێڕێ سه‌باره‌ت به په‌رتووکێ که نه‌مخوێنده‌تۆ)
ده‌باره‌ی ئه‌و باسه ره‌وانه کرد بۆ گیاڕه‌نگ تا بکه‌وێته به‌رده‌س خوێنه‌ر.
**
له‌و نووسراوه‌دا ره‌خنه‌م له باسی (نامیلکه) که سایتی گیاره‌نگ بڵاوی کرده‌تۆ- گرته، چون باسی {(ژنان و ناسیونالیسم له کۆماری کوردستانی (1946 دا) وه‌رگێڕان: ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری} وه‌ک (کتێب) ئاماده کراوه، نه‌ک وه‌ک (نامیلکه). هه‌روه‌ها به‌پێی توانا جیاوازی کتێب و نامه و نامیلکه‌م ده‌سنیشان کرده.
–
به‌رپرسی سایتی گیاڕه‌نگ هه‌ر ئه‌و رۆژه ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی بۆ ناردم:
{به‌رێز کاک سه‌عی سه‌قزی
سڵاو و ڕێز
سه‌ره‌تا هیوادارم که پسووی هاوینێکی خۆشتان هه‌بێ و به دوور بی له ده‌رد و به‌ڵا
سه‌پاس بۆ باسه‌که‌ت و بۆ ڕه‌خنه‌که‌ت له گیاره‌نگ
یه‌که‌م ماڵپه‌ری گیاڕه‌نگ سانسۆری سه‌ر به‌رگ و نووسراوه و بابه‌تی هیچ هاوڕێیه‌ک ناکا، ئه‌و نامیلکه‌یه‌ی جه‌نابت ئاماژه‌ت پێداوه، سازکراوی ماڵپه‌ری گیاڕه‌نگ نییه و کاک ره‌حمان نه‌قشی که ساڵانێکی زۆره له کۆکردنه‌وه‌ی بابه‌ت و نووسراوه‌ی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان ڕۆڵ ده‌بینێ، درووستی کردووه و وه‌ک هه‌میشه به‌و سه‌ردێره‌ی که نووسراوه نامیلکه بۆ گیاڕه‌نگیشی ڕه‌وانه کردووه و گیاڕه‌نگیش بڵاوی کرۆته‌وه.
ئه‌وی نامیلکه له نامه بچووکتره هه‌موومان ده‌زانین به‌ڵام نامه ئه‌گه‌ر گه‌وره‌تریش بێ سه‌ر به‌ستراوه‌یه و تایبه‌تی به که‌س و یا بنه‌ماڵه‌یه، به‌ڵام نامیلکه ئه‌گه‌ر بچووکتره بۆ بڵاوکردنه‌وه‌یه بۆ دیتنی خه‌ڵکانی دیکه‌ش، واته وه‌ک نامه‌ی سه‌ر ئاواڵه وایه، ئه‌من تێ‌بینی جه‌نابت به درووست ده‌زانم و حه‌تمه‌ن کاک ره‌حمان نه‌قشی له‌و تێ‌بینی‌یه ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، ئه‌گینا گیاڕه‌نگ مافی ئه‌وه‌ی نییه سه‌ردێره‌کان بگۆڕێ، سوپاس و هه‌ر ساحه‌ب نووسین و به‌رهه‌م بی.
ئێستا له سه‌فه‌رێکی کورت دام، حه‌تمه‌ن له کاتی خۆیدا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
سوپاس ڕێز و خۆشه‌ویستی
حه‌مه‌ڕه‌سووڵ که‌ریمی}.
**
منیش وه‌ک وه‌ڵام ئه‌و دوو دێڕه‌م بۆ ره‌وانه کردن:
(سپاس بۆ وه‌ڵامه‌که‌تان، هیوادارم سه‌فه‌ره‌که‌تان به ئاره‌زووی خۆتان بێت، من تێبینییه‌کان به‌پێی ئه‌وه‌ی که ئه‌یبینم باس ئه‌که‌م، جا ئه‌گه‌ر کاره‌که هی کاک ره‌حمان بێت خۆتان ئه‌زانن منی خوێنه‌ر ئاگاداری ئه‌و باسه نیم. دووباره سپاس.)
**
لێره‌دا پاش(35) رۆژ به‌ناچار له چه‌ن به‌شدا ئه‌چمه سه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی به‌رپرسی گیاره‌نگ.
{(به‌شی یه‌که‌م) گیاڕه‌نگ: ئه‌و نامیلکه‌یه‌ی جه‌نابت ئاماژه‌ت پێداوه، سازکراوی ماڵپه‌ری گیاڕه‌نگ نییه و کاک ره‌حمان نه‌قشی که ساڵانێکی زۆره له کۆکردنه‌وه‌ی بابه‌ت و نووسراوه‌ی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان ڕۆڵ ده‌بینێ، درووستی کردووه و وه‌ک هه‌میشه به‌و سه‌ردێره‌ی که نووسراوه نامیلکه بۆ گیاڕه‌نگیشی ڕه‌وانه کردووه}.
**
هیوادارم نه‌چێته خانه‌ی بێئه‌ده‌بی که ئێژم: من کاک ره‌حمان نه‌قشی ناناسم، چون له نزیکۆ یه‌کمان نه‌دیوه، هه‌روه‌ها به‌رپرسی سایتی گیاره‌نگیش، پێموابێ یه‌کجار له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک یه‌کمان بینیوه و کورته چاکوچۆنییه‌ک له نێوان ئه‌وان و من دا بووه.
چ یه‌ک بناسین و یه‌ک نه‌ناسین گرنگ نییه! من وه‌ک خوێنه‌رێ له سایتی گیاڕه‌نگدا:
ئه‌و{نامیلکه‌ی (ژنان و ناسیونالیسم له کۆماری کوردستانی (1946 دا) وه‌رگێڕان: ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری}.
بینیوه و ره‌خنه‌کانم به‌ناوی خۆم و ئیمه‌یلی خۆمۆ (sai.saqzi@gmail) ده‌سنیشان کرده تا خوێنه‌رانی گیاڕه‌نگ و… ئاگادار ببن و بزانن (دروسته) یا (نادروست).
**
{(به‌شی دووهه‌م) گیاڕه‌نگ: ئه‌وی نامیلکه له نامه بچووکتره هه‌موومان ده‌زانین به‌ڵام نامه ئه‌گه‌ر گه‌وره‌تریش بێ سه‌ر به‌ستراوه‌یه و تایبه‌تی به که‌س و یا بنه‌ماڵه‌یه، به‌ڵام نامیلکه ئه‌گه‌ر بچووکتره بۆ بڵاوکردنه‌وه‌یه بۆ دیتنی خه‌ڵکانی دیکه‌ش، واته وه‌ک نامه‌ی سه‌ر ئاواڵه وایه، ئه‌من تێ‌بینی جه‌نابت به درووست ده‌زانم و حه‌تمه‌ن کاک ره‌حمان نه‌قشی له‌و تێ‌بینی‌یه ئاگادار ده‌که‌مه‌وه) }.
**
به‌رپرسی گیاڕه‌نگ ئاماژه‌ی به (نامه‌ێ سه‌رئاواڵه) کرده، لێره‌دا پێویسته ئه‌وه روون بێته‌وه.
نامه‌ی سه‌رئاواڵه
نامه‌ی سه‌رئاواڵه نامه‌یه‌که روو به (که‌سێ) یا (ده‌سته و گروپێ) سه‌باره‌ت به باسێکی تایبه‌ت ئه‌نووسرێ،
ئه‌و نامه بۆ ئه‌وه‌یه که هه‌موو که‌س و هه‌موو ده‌موده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش ئاگاداری ئه‌و باسه بن.
نامه‌ی سه‌رئاواڵه له‌گه‌ڵ (کتێب و نووسراوه) که کاک حه‌مه‌ره‌سوڵ ئاماژه‌ی پێکرده جیاوازه! بۆ نموونه:
–
{نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵا
زۆر به‌ڕێز
– ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان!
– سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کیه‌تی ئورووپا!
– سه‌رۆکایه‌تیی پارلمانی ئورووپا!
– سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نته‌رناسیوناڵی سوسیالیست!
– ئه‌نجومه‌نه جیهانی یه‌کانی دیفاع له مافی مرۆڤ!
– بیروڕای گشتی له سه‌رانسه‌ری جیهان دا!
زۆر به‌داخه‌وه بانگه‌واز و داخوازی حیزب و رێکخراوه کوردستانی یه‌کان و له‌گه‌ڵ وانیشدا هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵی به‌شه‌ر دۆستی ئوروپا و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان بۆ به‌خشینی مافی په‌نابه‌ری سیاسیی به به‌ڕێز عبدالله ئۆجه‌لان
سه‌رۆکی گشتی پارتی کرێکارانی کوردستان بێ وه‌ڵام مایه‌وه و سه‌رئه‌نجام پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕؤ ئاژانسه خه‌به‌ریه‌کان رایانگد که ناوبراو له نایرووبی پێته‌ختی کینیا گیراوه و دراوه‌ته‌وه به ده‌وڵه‌تی تورکیه. ئه‌م رووداوه بێگومان شوێنه‌وارێکی ناله‌باری له‌سه‌ر متمانه‌ی زۆر له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌و ده‌وڵه‌تانه له به جۆرێک پێوه‌ندی یان به مه‌سه‌له‌ی ئۆجه‌لانه‌وه هه‌یه داناوه.
ئێستا که به‌داخه‌وه سه‌رۆکی سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان ته‌سلیم به ده‌وڵه‌تی تورکیه کراوه له ئێوه هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه سیاسی و ئینسانی یه نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کان داوا ده‌که‌ین نفوزی خۆتان به‌کار بێنن بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بدرێتێ له دادگایه‌کی ئاشکرا و قانوونی دا به به‌شداری وه‌کیلی مدافیع و چاوه‌دێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی موحاکمه بکرێ و له پشتی ده‌رگای داخراودا حوکمی زاڵمانه‌ی به سه‌ردا نه‌درێ.
گومان له‌وه‌دا نیه که مه‌سه‌له‌ی عبدالله ئۆجه‌لان به‌شێکی بچکوکه له مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌تر و هه‌تا وه‌ختێک مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و زیاتر له 30 میلیون کورد له ماف و ئازادی یه‌کان بێ به‌شن هه‌موو کاتێک چاوه‌ڕوانی رووداوی ناخۆش و ئاڵۆزی له وڵاتانی کوردنشین دا ده‌کرێ وه‌ک زۆر جار کوتوومانه بێ چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه رۆژهه‌ڵاتی نێوه راست هێمنی و سه‌قامگیریی ته‌واو به خۆیه‌وه نابینێ، بۆیه پێویسته هه‌موو کۆڕوکۆمه‌ڵه جیهانی یه‌کان و ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات له جیهان دا هه‌وڵ بده‌ن رێگا چاره‌یه‌کی مه‌نتقی بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کورستان دا بدۆزنه‌وه و ئه‌و گیر و گرفته سیاسی یه به یه‌کجاری چاره‌سه‌ر بکرێ.
به ئاواتی هاوکاریی به‌رپرسانه‌ی هه‌موو لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان
ده‌فته‌ر سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
27/11/1377 (16/2 0/1999)}.
**
ئه‌و نامه‌ی ده‌فته‌ر سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه (یه‌ک لاپه‌ڕه) نییه!
جا چۆن ئه‌کرێ به (نامیلکه) با بکرێت و بخرێته به‌رده‌س خوێنه‌ر.
نامه سه‌رئاواڵه‌ی ده‌فته‌ر سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (یه‌ک لاپه‌ڕه) نییه!
جا چۆن ئه‌کرێ به (نامیلکه‌یه‌کی سه‌رئاواڵه) با بکرێت و بخرێته به‌رده‌س خوێنه‌ر.
نامیلکه باسێکی بێپایه و بێنه‌مایه!!
هیوادارم جیاوازی (نووسراوه) و (کتێب) و (نامه) و (نامه‌ی سه‌رئاواڵه)یش له به‌رچاو بگرن.
**
{(به‌شی سێیه‌م) گیاڕه‌نگ: ئێستا له سه‌فه‌رێکی کورت دام، حه‌تمه‌ن له کاتی خۆیدا بڵاو ده‌کرێته‌وه. سوپاس ڕێز و خۆشه‌ویستی حه‌مه‌ڕه‌سووڵ که‌ریمی}.
–
له رۆژی (28/6/2022)ه‌وه که نووسراوه‌ی (چه‌ن دێڕێ سه‌باره‌ت به په‌رتووکێ که نه‌مخوێنده‌تۆ) بۆ گیاڕه‌نگ ره‌وانه کرده، تا ئه‌مڕۆ (3/8/2022) روژانه وه‌ک خوێنه‌ر تماشای سایتی گیاره‌نگم کرده.
له ماوه‌ی ئه‌و (33) رۆژه که به‌ڕێز حه‌مه‌ڕه‌سووڵ که‌ریمی له سه‌فه‌ره (32) بابه‌تی تازه دانراوه.
چه‌ن بابه‌تیان سه‌باره‌ت به حوکمی دادگای سوید‌ه بۆ (حه‌مید نووری) له رۆژی (14/7/2022)
چه‌ن بابه‌ت سه‌باره‌ت به مردن که دوایان که‌سیان رۆژی (2/8/2022) ماڵئاوایی له ژیان کرده.
چه‌ن نامیلکه که ئاخرینیان نامیلکه‌ی (په‌یماننامه‌ی لۆزان) که (58) لاپه‌ڕه‌یه.
**
لێره‌دا به‌ناچار (2) پرسیار له به‌رپرسی سایت گیاره‌نگ ئه‌که‌م:
1 – چۆناوچۆنه له‌م ماوه‌دا که تۆ له سه‌فه‌ری ئه‌و بابه‌تانه‌ی مانگی (6و7) بڵاو کراونه‌تۆ، به‌ڵام نووسراوه‌یه‌کی مانگی (6) که بابه‌تیکی ره‌خنه‌ییه و خۆیشت نووسیوته: (حه‌تمه‌ن له کاتی خۆیدا بڵاو ده‌کرێته‌وه) – بڵاو نه‌کراوه‌تۆ؟
*
2 – که‌ی ئه‌و دروشمه‌ی خواره‌وه‌تان پیاده ئه‌که‌ن؟
(گیاڕه‌نگ، ماڵپه‌ڕێک بۆ هه‌مووان، بۆ بیروڕا جیاوازه‌کان)
*
مه‌به‌ستی له نووسینی بابه‌تی:
(سایتی گیاڕه‌نگ و مافی خوێنه‌ر و بابه‌تی ره‌خنه‌ئی)
ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و کاره ناپه‌سه‌ندی به‌رپرسی گیاره‌نگ که رێگری ئه‌کات له بڵاوکردنه‌وه بابه‌ته‌کاندا.
مافی خوێنه‌ر له سایتی گیاره‌نگدا وه‌ک مافی (تاکه) له سیستمی دیکتاتۆریا
وه‌ک مافی (تاکه) له به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌چنه سه‌ر (کورسی) و (مینبه‌ر).
رێگا به‌ن با خوێنه‌ر ئازادانه باسه‌کان بخوێنێتۆ!
با ئازادانه ره‌خنه بگرێت !
سایته‌که له به‌رده‌س خۆتانایه، هه‌م خۆت و هه‌م به‌ڕێز ره‌حمان نه‌قشی ئه‌توانن تێ‌بینی خۆتان بنووسن.
له ساڵی (2022)یشدا ئه‌بێ هه‌ر (به‌ڵێ به‌ڵێ کردن) له ناو ئێمه‌ی هه‌ژاری کوردا فه‌رمانڕه‌وا بێت؟
**
تێ‌بینی: به داوای لێبوردن که ئاماژه به‌و باسه‌ی خوارۆ ئه‌که‌م:
به لوتفی به‌رپرسی (چاپه‌مه‌نییه) کوردییه‌کانی ئوروپا و کوردستان وه‌ک: (هاوار) – (هه‌نگاو) – (هه‌تاو) – (په‌یام) – (ئاسۆی رۆژهه‌ڵات) – (گزنگ) – (کوردستانی ن‌و) (بۆ کوردستان) – (کۆمار) – (کونتراکت) و (به‌ربانگ) له ساڵی (1994)ۆ (نووسراوه‌م) چاپکراوه، هه‌روه‌ها له سایه‌ی سایته کوردییه‌کاندا نووسراوه‌ی (ره‌خنه‌ئی) و (ئه‌ده‌بی) و هۆنراوه‌م به کوردی و (سویدی) بڵاکراوه‌تۆ.
تێکڕای ئه‌و بابه‌ته ره‌خنه‌یانه به سه‌ند و به‌ڵگه‌وه ئاماده کراوه.
3/8/2022
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com