تورکیای لە رێکخراوی پەیماننامەی باکوری ئەتلەسی(ناتۆ) دەرکەن. عوسمان کەوکەبی‌شاد

ئەو وتارەم بە زمانی نۆرویژی لە رۆژنامەی (ئوتروپ ،) ی نۆرویژی لە رێکەوتی ١٤/٧/٢٠٢٢ ی زاینی بڵاو کراوەتەوە. من وتارەکەم لە زمانی نۆرویژی را وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی.
تورکیای لە رێکخراوی پەیماننامەی باکوری ئەتلەسی(ناتۆ) دەرکەن

گەلی کورد خەباتیان بۆ هەموو وڵاتانی جهیان کردووە بە دژی گروپی تێرۆریستی (داعەش) بەڵام ئێستا پاش گوێ خراون و پشتیوانی ناکرێن. لە راستیدا ئەوە کردەوەیەکی نامرۆڤانە و بێ واتایە.
رێکخراوی پەیماننامەی باکوری ئەتلەسی (ناتۆ) لە رێکەوتی ٤/٤/١٩٤٩ زاینی لە شاری واشینگتۆن، دیسی دامەزراوە. ئامانجی سەرەکی ناتۆ گەرەنتی و دابین کردنی ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە لە بارەی ئازادی و ئاسایەش بە شێوەی رامیاری و چەک. ئەندامانی ناتۆ لە کاتی ئێستا دا بریتیە لە ٣٠ وڵات. لەو ٣٠ وڵاتە ٢٩ وڵاتیان دێموکراسی و مافەکانی بنەچینەی مافی مرۆڤ بەرێوە دەبەن.

1

تورکیا دەڵێ نابێ پشتیوانی کوردەکان بکەن
وڵاتی تورکیا لە ساڵی١٩٥٢ ی زاینی بوو بە ئەندامی رێکخراوی ناتۆ. تەنیا حکومەتێک لە ئەندامانی ناتۆی کە دێموکراتی نیە، تورکیایە. حکومەتی تورکیا هەموو رۆژێک مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و هێڕش دەباتە سەر ئەو حیزب و رێکخرا و کەسایەتی سیاسی کە بە دژی ئەو حکومەتە کار و چالاکی و تێکۆشانی سیاسی دەکەن. زیندانەکانی تورکیا پڕن لە زیندانی سیاسی کورد ، رۆژنامەوان، پارێزەر، مامۆستا و کەسایەتی سیاسی. هەروەها شەر بە دژی کوردیش دەکات بە هێڕشی فرۆکە و درون و سەربازی. حکومەتی تورکیا زیاتر لە ١٠٠ ساڵە کورد دەچەوسێنێتەوەو مافی نەتەوەیان پێشێل دەکات.
وڵاتانی سوید و فینلەند داواکاری خۆیان بۆ بە ئەندام بوون لە رێکخراوی ناتۆ لە رێکەوتی ١٨/٥/٢٠٢٢ پێشکەش کرد. تورکیا وەک ئەندامی ناتۆ داواکاری ئەو دوو وڵاتە‌ی رەت کردەووە.
بەرێوەبەری ناتۆ ( یەنس ستۆلتنبەرگ) زۆری هەوڵدا بۆ رازی کردنی توکیا کە داواکاری ئەو دوو وڵاتە پەسند بکات. سەرکۆماری تورکیا ( رەجیب تەیب ئەردۆغان) دەڵێ بە تایبەت وڵاتی سوید پشتیوانی حیزب و رێکخراوەکانی کوردی دەکات کە بە دژی تورکیا چالاکن. ئەردۆغان داوا دەکات کە وڵاتانی سوید و فینلەند دەست لە پشتیوانی کوردەکان هەڵگرن کە بۆ مافی کورد تێدەکۆشن و چالاکی سیاسیان هەیە. هەروەها داوا دەکات کوردی چالاوان و سیاسی کە وڵاتانی سوید و فینلەند بە دژی تورکیا چالاکن دەستگیر بکرێن و رەوانەی تورکیا بکرێنەوە. پارلەمانی تورکیا ئەندام بوونی سوید و فینلەند رەت دەکاتەوە کە ئەگەر ئەو وڵاتە داوخوازی تورکیا جێ بە جێ نەکەن.
ناتۆ پشت لە گرینگترین هاوپەیمانی خۆی دەکات
لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە وڵاتی” ئیسپانیە” لە شاری “ماردید” رێکەوتی ٢٩ و ٣٠ لە مانگی خەرمانانی ٢٠٢٢ ی زایندا وڵاتانی سوید و فینلەند پەیمانامێکییان لە گەڵ تورکیا واژو کرد. ئەردۆغان لە رۆژی کۆتایی کۆبوونەوەکە دا گوتی، کە وڵاتانی سوید و فینلەند بەڵێنیان داوە، کە ٧٣ کەس کە بە دژی حکومەتی تورکیا خەباتیان کردووە، قۆڵبەست بکرێن و رەوانەی تورکیا بکرێنەوە.
2
هەروەها ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو دوو وڵاتە بەڵێنینان داوە، کە پشتیوانی رێکخراو و حیزبەکانی کوردی نەکەن. بەڵێنیان داوە کە هیچیتر چەک و یارمەتی ئابوری بۆ پارتی یەکیەتی دێموکرات و پارتی پارازتنی گەل نەنێرن، کە ئەو دوو حیزبە لە شەری دژی داعەشدا گرینگرترین هاوپەیمان بوو لە گەڵ ئەمریکا و ئۆروپا. گەلی کورد زۆر بە باشی بە دژی رێکخراوی تێرۆریستی داعەش شەری کردووە. ئەوان شەریان بۆ پارستنی ئاسایاش و دێموکراتی جیهان کردووە. زۆر کورد لەو شەرەیدا گیانیان لە دەست داوەو و زۆریش فرندراون و شوێنە ون کراون. لە جیاتی ئەوەی کە پاداشی گەلی کورد بدەنەوەو پشتیوانی خەباتی رەوایان بکەن بۆ بە دەست هێنانی مافی نەتەوەی خۆیان، بەڵام بە داخەوە بوونە قوربانی گەمەی سیاسی. رێکخراوی ناتۆ پشتی تێکردن، کە گرینگترین هاوپەیمانی کورد بوو لە شەری دژی داعەشدا.
باشترین چارەسەر

بە بیرو و رای من بە داخستنی هێندێک حیزب و رێکخراوەکانی کوردی لە وڵاتانی سوید و فینلەند کێشەی بەینی تورکیا و کورد چارەسەر ناکرێ. ئەو کردەوە و کارە کێشەکە ئالۆزتر و تەشەنەتر دەکات لە بەینی تورکیا و گەلی کورددا. شۆرشی و خەباتی کورد بۆ هۆی داگیرکاری و چەوسانەوەی گەلی کورد پێکهاتوە. ئەنجامی ١٠٠ ساڵ چەوسانەوەی کوردە لە باکوری کوردستان و داننەنان بە مافیان کە هاوکێش و بەرابەر بێ لە گەڵ گەلی تورک.
لە جیاتی ئەوەی کێشەکە ئاڵۆزتر بێت، واباشە کە تورکیا دان بە مافی رەوا و چارەی خۆنووسی کورد دابنێت و تەووای زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات. ئەدۆغان دەیهەوێت ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیمراتوری عوسمانی دابوون دووبارە داگیریان کاتەوە و دەسەڵاتی خۆی بە سەریان دا بسەپێنی، بە تایبەت رۆژئاوا و باشوری کوردستان. کوردەکانی باشور و رۆژئاوایی کوردستان دەسڵاتیان بە سەر وڵاتی خۆیاندا هەیە، بەڵام ئەردۆغان چاوی بەو سەربەخۆیەی کورد هەڵنایە.

3
هەر بۆیە تورکیا هێرشی سەبازی بۆ سەر رۆژئاوایی کوردستان کردووە و هێندێک ناوچە و شاری داگیر کردوو. بەڵام بە داخەوە وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی ناتۆ لە بەرابەر داگیر کردنی ڕۆژئاوایی کوردستان بێ دەنگن و مەتەقیان لێوە نایە.
تورکیا بە بەهانەی هێرش بۆ سەر ئاسایەشی وڵاتەکەی، دەیهەوێت کەمەربەندی ئاسایەش بە پانای ٣٠ کیلۆمیتر لە بەینی سنوری ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان دروست بکات. پرسیاری من ئەوەیە، کە بۆچی تورکیا ئەو داوخوازیەی نەبوو کە رێکخراوی تێرۆریستی داعەش لەو ناوچە بوون؟. بەڵام سەیر ئەوەیە، ئێستا کە ئەو ناوچە ئارامە و کێشە لە سەر سنور نیە، دەیهەوێت کەمەربەندی ئاسایەش دروست بکات.
تورکیا دان بە مافی کورد دانانێت. هەر کوردێک کە داوای مافی نەتەوەی خۆی بکات، پێیوایە دژبەری حکومەتەکەیەتی و هێڕشە بۆ سەر ئاسایەش وڵات.
ئێستا رێکخراوی ناتۆ و وڵاتانی سوید و فینلەند بۆ رەزامەندی تورکیا ئەوەی کە توانیان کردیان. ئێمە دەبێ چاوەرێ بکەین کە لە داهاتودا ویست و داوخوازی تورکیا و ئەردۆغان چیە؟
تورکیای لە رێکخراوی ناتۆ دەرکەن
عوسمان کەوکەبی‌شاد
رێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢٢ شاری هامار ، وڵاتی نۆریژ