نەورۆز. نووسینی: ئه‌حمه‌د قادری
نەورۆز. نووسینی: ئه‌حمه‌د قادری
ده هه‌سته بولبولی شه‌یدا مه‌قامێ
ئه‌وه نه‌ورۆزه ده‌ی سا تۆش په‌یامێ
بڵێ به سووره گوڵ چارشێوی لادا
غه‌می زستان و سه‌رما و سۆڵ به بادا
ئیتر وه‌یشوومه‌ی شووم نایبه‌زێنێ
كڕێوه و شه‌خته په‌لكی ناوه‌رێنێ
فه‌نای زستانه شینی زه‌مهه‌ریره
شكاوه لشكری به‌فر و كـلێره
شه‌ماڵ ته‌رمی سه‌هۆڵ به‌ندان ده‌نێژێ
ڕنوو فرمێسكی حه‌سره‌ت هه‌ڵده‌رێژێ
كه‌نێره شه‌شپه‌ڕ و شه‌وبۆ له لاپاڵ
گه‌زیزه و سوێسنه و گه‌ڵواڵكی ده‌م یاڵ
له ده‌وری یه‌ك وه‌كۆن دڵخۆش و بێ غه‌م
له به‌ریان داڕناوه جـلكی ماته‌م
شه‌ماڵ تارای سروشتی ڕاده‌ژێنێ
دڵی دڵدار و دلبه‌ر ده‌سره‌وێنێ
به‌هاره ده‌شت و دیمه‌ن و سوور و شینه
ده‌می سه‌یرانه شایی هه‌ڵپه‌رینه
سروشت خه‌مڵاوه گوڵ بارانه كاوان
هه‌موو دڵخۆش و شادن كیژ و لاوان
به كوڵ فرمێسكی شادی هه‌ڵده‌رێژن
سروودی ئه‌ی وه‌ته‌ن بۆ گه‌ل ده‌بێژن
ئه‌ڵێن ئه‌ی نیشتمانم ماڵ و حاڵم
له‌مێژه دڵ به‌سۆم و بۆت ئه‌ناڵم
كـله‌ی چاوانمه تۆز و غوبارت
شه‌فا و ده‌رمانمه ڕێژنه‌ی به‌هارت
وه‌ته‌ن هه‌توانی ده‌رد و زامه‌كانم
وه‌ته‌ن ئه‌ی قیبـله‌كه‌م ئاوات و مانم
سه‌رم قوربانی نه‌ورۆز و به‌هارت
فیدای هه‌ڵدێرگه و تاڤگه و جۆبارت
نووسینی: ئه‌حمه‌د قادری