داخستنی هەرێمی ئاسمانی ئوروپا بە ڕووی فرۆکەکانی ڕووسیەدا

یەکیەتیی ئوروپا هەرێمی ئاسمانی خۆی بە ڕووی فرۆکەکانی رووسیە دا داخست و ئەوەش بە مانای ڕاگرتنی هەموو فرۆکە و شیرکەتی فرۆکەوانی‌یەکانی ئەم وڵاتەیە و هاوکاتیش بەرنامەی لە پێش دا داڕێژراوی تەواوی فڕینەکانی ڕووسیە بە سەر ٢٧ وڵاتی یەکیەتیی ئوروپا دا ڕاگیران، شایانی باسەکە ئەم بڕیارەش هەموو جۆرە فڕۆکەکان دەگرێتەوە، چ ئەوانەی لە رووسیە ڕا بەرەو ئوروپا دەفڕن و یا بە پێچەوانە بۆ ڕووسیە.
ئەو بڕیارە لە لایەن “اورزلافون درلاین” بەرپرسی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی یەکیەتیی ئوروپا ڕاگەیاندرا و هەموو فرۆکە شەخسی و دەوڵەتی‌یەکان دەگرێتەوە.
هاوکات یەکیەتیی ئوروپا لە کۆبوونەوەی تایبەت بە شەڕفڕۆشی ڕووسیە و هێرش بۆ سەر ئوکراین ڕایگەیاند کە وەک یەکیەتیی ئوروپا یارمەتی بە ئۆکراین دەکەین و هەم فرۆکەی شەڕکەر و هەمیش کەل‌وپەلی پێویستی سەربازی دەنێرینە ئوکراین و یارمەتی ماددی و دەرمانی دەنێرین بۆ ئۆکراین.

وڵاتی سوئێد
ماگدەلینا ئەندێرشۆن سەرۆک وەزیرانی سوئێد ڕایگەیاند کە ٥ هەزار پەسەتەکی گوللەنەبڕ، ٥ هەزار کوڵاوی ئاسنی سەربازی و ٥ هەزار چەکی دژە تانک و ١٣٥ هەزار کۆڵەپشتی خواردنی سەربازی وەک یارمەتی دەداتە وڵاتی ئوکراین و دواتر ڕایگەیاند کە یارمەتی مرۆیش بۆ ئۆکراینا بۆ ٥٠٠ میلیۆن کڕۆن زیاد و بەرز دەکەینەوە.