بەیاننامەی بەرەی یەکگرتووی کورد بەبۆنەی ۲ی ڕێبەندان، ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

بەیاننامەی بەرەی یەکگرتووی کورد بەبۆنەی ۲ی ڕێبەندان، ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

۷٦ ساڵ بەسەر ۲ی ڕێبەندانی ۱۳۲٤ی کۆچی هەتاویدا تێ دەپەڕێت. ڕووداوێک کە بوو بە ڕۆژێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد بە گەشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی.

دڵسۆزانی گەل لە ڕۆژی ۲ی ڕێبەندان‌دا بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک‌کۆمار قازی محەممەد، کۆماری کوردستانیان لە ناوەندی مەهاباد دامەزراند و بە فەرمی ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندنی سیستمی کۆماری لەو هەڵومەرجە مێژوویی و جوگرافیاییەدا شتێکی دەگمەن و بوێرانە بوو. کاتێ کە هەموو ناوچەکە بە دەست سیستمی پاشایەتی و لەژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆرە سەرەڕۆکان دەچەوساوە، دامەزراندنی سیستمێکی کۆماری و بەڕێوەبەرایەتی بەو پەڕی دادپەروەری و عەداڵەت‌خوازییەوە شتێکی دەگمەن بوو.

ئەو کۆمارە لە تەمەنی زێڕینی ۱۱ مانگەی خۆی و لەژێر گوشاری هەمەلایەنەدا، بەو پەڕی لێوەشاوەیی و کارامەییەوە توانی ئەوەندە کار بکات کە جێ‌پەنجەی تا ئەمڕۆ لەسەر کۆمەڵگای کوردی کاریگەری بێت و گەلی کورد وەک نۆستالۆژیا سەیری بکات و ئاواتەخوازی دووپات بوونەوەی بێ.

۱۱ مانگ بەڕێوەبردنی وڵات بە ڕێبەرایەتیی کەسایەتیەکی تاقانە و گیان لەسەر دەست کە لە پاش ڕووخانی کۆمار بە پیلانی زلهێزەکان و بە دەست هێزە دواکەوتوو و کۆنەپەرەستەکانی ناوخۆیی ئەو سەردەمە، خۆی دەکاتە قۆچی قوربانی و بوێرانە دەچێتە سەر دار و بۆ هەتاهەتایە دەبێتە پێشەوای گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازان.

جێژنی ۲ی ڕێبەندانتان پیرۆز بێت.

بەرەی یەکگرتووی کورد
یەکەمی ڕێبەندانی هەزار و چوارسەد