ئاگاداری سه‌باره‌ت به ها‌ك كرانی سایتی “بۆ رۆژهه‌ڵات”
به ئاگاداریی بینه‌ران و خوێنه‌رانی به‌رێزی سایتی “بۆ رۆژهه‌ڵات” ده‌گه‌یه‌نین كه سایته‌كه‌مان له نیوه‌ڕۆی 28 دسامبری 2006 ه‌وه ها‌ك كراوه. ئێمه له‌جیاتی ئه‌و به‌ناو دێموكڕاته خۆماڵییانه‌ی هه‌روه‌ك له‌نێو حیزب‌دا ته‌حه‌ممولی ره‌خنه‌یان نه‌كرد، له ده‌ره‌وه‌ی حیزبیش له رێگای ناقانوونییه‌وه ده‌یانه‌وێ ده‌نگی ئازاد سه‌ركوت بكه‌ن، داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌و ئازیزانه ده‌كه‌ین كه له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌دا سه‌ردانی سایته‌كه‌مانیان كردووه و سایته‌كه‌یان به به‌ستراوی دیتووه.
ئێمه هه‌ر ئێستا جێپێی هاكێره‌كانمان دۆزیوه‌ته‌وه و له پۆلیس شكایه‌تمان لێ كردوون. هۆگرانی به‌رێزی “بۆ رۆژهه‌ڵات”یش دڵنیا ده‌كه‌ین كه به زووترین كات سایته‌كه‌مان ده‌خه‌ینه‌وه گه‌ڕ.
به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی “بۆ رۆژهه‌ڵات”جه‌ماڵ فاتمی فینلاند
2006.12.29