٢١ وانە بۆ سەدەی بیست و یەکەم، ناسیونالیزم بەشی ٧ … وەرگێرانی: کەماڵ حەسەن‌پوور

پێشەکی: زیاتر لە ساڵێک لەوەپێش بەڵێنیم دا واز لە وەرگێڕانی کتێبی “٢١ وانە بۆ سەدەی بیست و یەکەم” بێنم. ئەوە دوای ئاگادار کردنەوەی بەڕێزێک کە یەکێک لە مامۆستا زمانزانەکانی نەتەوکەمان بەتەمایە هەر سێ کتێبی یوڤال نوح هەراری لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕێتەوە سەر زمانی کوردی، بە لەبەر چاو گرتنی ئەو ڕاستییە کە پتر لە ساڵێک لەو کاتییەوە تێپەڕێوە و هێشتا هەواڵێکم لانی کەم لە وەرگێڕانی ئەو کتێبەیان نەبیستووە و بە لەبەر چاو گرتنی ئەو ڕاستییە کە بە بۆچوونی من هێندێک لە وانەکانی ئەو کتێبە بۆ هەموو خوێنەرێکی کورد خوێندنەوەیان پێویستە، سێ وانەی “ناسیۆنالیزم”، “ئایین” و “سێکولاریزم”ی ئەو کتێبەم وەرگێڕاوەتەوە سەر کوردی و لێرە و لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆم وردە وردە بڵاویان دەکەمەوە، بەو هیوایە کە بە دڵی خوێنەرانی هێژا بێ.