ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٠٥ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٠٥ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارەی ٨٠٥ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا جیا لە هەواڵ، بەیاننامە و ڕاپۆرتی کار و تێکۆشانی حیزبی، چاومان بەو نووسین و بابەتانەش دەکەوێ:

* ڕەئیسی و ئاستەنگەکانی بەردەم کۆماری ئیسلامی/ کەماڵ کەریمی
* مستەفا مەولوودی: بە هەڕەشە و تێرۆر نە چاوترسێن دەکرێین و نە مەیدان بۆ کۆماری ئیسلامی چۆڵ دەکەین/ دیمانە: عەلی بداغی
* ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، نیزامێکی سیاسیی تاوانبار/ عومەر باڵەکی
* براوەکانی ئەفغانستان: قەتەر، ڕوسیە، چین، پاکستان، تورکیە و ئێران/ و: کەماڵ حەسەن‌پوور
* سێ پاڵنەری سەرەکی بۆ “سەربەخۆیی‌خوازی”/ شاڕوخ حەسەن‌زادە
* لە “برایم‌خان نادری”‌یەوە هەتا “مووسا باباخانی”/ بێژەن قارەمانی
* حیزبی دێموكرات، هێز و ناسنامە/ ڕەسووڵ سوڵتانی
* وانەی ئەفغانستان/ د. کامران ئەمین‌ئاوە
* تۆ بڵێی “نیسکاو” باشترین درمانی کۆرۆنا بێت؟/ دارسمە
* ئێوە کڵپەی ئاگرن/ ناسر سادقی
* کۆچی سووری هەڵۆکان، چیرۆکی نەبەردیی شەهید موزەفەر تابعی/ برایم چووکەڵی