شابازی نێو هه‌موو رێبه‌رانی كورد. ئەحمەد مەکڵاوەیی
ئه‌گه‌ر بێ تهحهسووب و، دڵ پاكانه‌و ، به بیر‌و فكرێكی نه‌ته‌وه‌یی ئاوڕێكی دڵسۆزانه لە مێژووی كار و تێكۆشانی رێبه‌ری مه‌زن و گه‌وره‌مان قاسملووی نه‌مر سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی گشت نه‌ته‌وه‌ی كورد بده‌ینه‌وه، وه‌ك رۆژی روون و، ئه‌ستێره گه‌شه‌كانی ئاسمانی شین و ساماڵی سه‌ر كوردستان ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه قاسملوو به كرده‌وه له مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشانی دا، له گشت بواره‌كان ، چ له بواری ناوخۆی كوردستان و، چ له بواری هه‌نده‌ران دا ، به گشتی سه‌ر تۆپ و شابازی هه‌موو رێبه‌رانی كورد بووه. قاسملوو له بواری شه‌خسی و فه‌ردی خۆی دا، له ده‌ورانی مناڵی دا ، تا كۆتا ساته‌كانی ژیانی، هیچ كاتیك له بوارێكی ماددی دا سه‌باره‌ت به ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی كه‌م و كۆریی نه‌بووه، چونكه: 1_ له بنەماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند دا له دایك ببوو، 2 _له دونیا ده‌ره‌وه له هه‌ر وڵاتیك تهمایل به كاری زانستی بوایه ، ده‌ستیان بۆ به سینه‌وه ده‌نا. قاسملوو له سه‌ره‌تاكانی ژیانی دا كه ده‌ستی كرد به تێكۆشانی سیاسی ، چوو پووڵ و پاره‌ی له باوكی خۆی ستاند و ، تایپێكی بۆ له چاپ دانی ڕۆژنامه‌ی كوردستان كڕی.و باقی دیكه‌شی بۆ كه‌م و كوریه‌كانی به‌رێوه بردنی كار و باری یه‌كیه‌تی لاوان خه‌رج كرد.
له خۆڕا نیه كه ده‌ڵیم قاسملوو به گشتی شابازی خه‌بات و تێكۆشانی مه‌سه‌له‌ی كورد بوو له نێو هه‌موو رێبه‌رانی كورد دا ، ئه‌و له سه‌رده‌مێك دا هات كتێبی كوردستان و كوردی نوسیی و ، هات نه‌ترسانه مێژوو، جۆعرافیا و ، قهزیهیی سیاسی گشت كوردستانی خسته به‌ر چاوی دۆست و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، كه له‌و كات دا رێبه‌ری هێچ یه‌ك له به‌شه دابه‌شكراوه‌كانی كوردستان دا ، به قه‌ده‌ر قاسملوو شاره‌زای سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌لایه‌تی كوردستان و ، دنیای ده‌ره‌وه به گشتی نه‌بوون و، نه‌یان ده‌زانی چۆن بۆ راكێشانی نه‌زه‌ری ده‌وڵه‌تان بۆ لای مه‌سه‌له‌ی كورد، له ده‌رگای وڵاتانی ئورووپایی و ئیدی بده‌ن و، ئه‌و هات هه‌موو گرێ كوێره‌كانی كردنه‌وه و، ده‌رگا گاڵدراوهكانی شكاندن و، به رووی قهزیهیی كورد كردنیه‌وه و ، له چه‌ندیه رێگه‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كه‌ی كه ناساندنی مه‌سه‌له ی كورد بوو، ده‌ست به‌كار بوو، كه یه‌كێك له ئه‌وانه، نوسینی كتێبه به ناو بانگه‌كه‌ی بوو ، كه خستیه به‌ر چاوی رووناكبیرانی ئوروپایی ، هیندی ، عه‌ره‌ب و ئێرانی و زۆری تر و ، دۆست و لایه‌نگری یه‌كجار زۆری بۆ چاره سه‌ری مه‌سه‌له كورد په‌یدا كردن و ، جار‌و باریش له كۆڕ و كۆمه‌ڵی به‌رزی ئورووپایی دا ده‌ركه‌وت و، مه‌سه‌له‌ی كوردی هێنایه گۆڕی و ، پشتیوانی لێ كرا و ، بۆ ئه‌م كاره‌ش جار و بار رێبه‌رانی حیزبی سیاسی دیكه‌ی كوردی له پارچه‌كانی تری كوردستان له گه‌ڵ خۆی بردنه ئه‌م شوێنانه و، ناساندن.
به گشتیش له نێو حیزبی دێموكراتی كوردستان دا، تا ئه‌و له گۆڕی دا بوو، كه‌س دیار نه‌بوو، وه‌ك كاك مه‌ڵا حه‌سه‌ن رستگار ده‌ڵێ : قاسملوو سه‌رو گه‌ردنێك له هه‌موان زێاتر دیار بوو. به‌ڵێ، دوای شه‌هید بوونی قاسملوو، ته‌نیا دوكتۆ ر شه‌ره‌فكه‌ندی نه‌مر بوو كه توانی بووی كه‌لێنێكی چووك له بێ قاسملوویی له نێو حیزب دا پڕ بكاته‌وه، ده‌نا گه‌ر راستی و حه‌قانیه‌ت بڵێین، دوای ئه‌و سه‌ركرده، هیچ یه‌ك له سكرتێره‌كانی هه‌ر دوو له‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستان، نه‌یانتوانیوه ئه‌وه‌ی قاسملوو ده‌یكرد، بیكه‌ن و ، هه‌ر یه‌كه‌یان پرۆژه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێ ، كه وه‌ك قاسملوو له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد ته‌ئسیری بوو، هه‌بی بۆ كورد‌و ، به گشتی بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستان . به‌ڵام به هه‌موومان ، توانیومانه رێچكه‌ی خه‌باته‌كه‌ی به‌ر نه‌ده‌ین و ، به گشتی حیزبی دێموكرات له سه ر پێی خۆی رابگرین و ، له مه‌یدان دا وه‌مێنین، كه له ئه‌وه‌ش دا، ده‌بێ : مهدوێنی وتار و، نه‌زه‌ر و، ته‌رح و ، به‌رنامه و، چۆنیه‌تی كاركردنمان له گه‌ڵ دۆستان بین و ، فێری كردین كه شێوه‌ی ههڵسووكهوتمان به دژی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان چۆن بێت. زیاتر ئه‌م وتاره درێژ ناكه‌مه‌وه‌و ، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم : جاریكی تر، قاسملووێكی تر ، له ناو كوردان دا ، له دایك نابێته‌وه و ، كه‌س ناتوانێ وه‌ك قاسملوو به ته‌نێ له سه‌ر قه‌زیه‌ی كود به كورتی و به گشتی ته‌ئسیری هه‌بێ و، بۆ ئه‌و كاره و پڕ كردنه‌وه‌ی شوێنی قاسملوو، پێویسته هه‌موو رێبەر و، كادر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ر دوو له‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستان ، یه‌ك ده‌ست و یه‌ك گر بن، ده‌نا هه‌ر وه‌ك ئێستا بێ قاسملوویمان پێوه دیار ده‌بێ و ،هه‌ر كه‌س خۆی وه‌ك قاسملوو حیساب بكات، له خۆ فریودان زیاتر چی تر نیه.
سڵاو له رووحی قاسملووی هه‌میشه زیندوو‌و، به هیوای سه‌ركه‌وتنی بیر و فكری قاسملوو ، مه‌رگ و نه‌مان و سه‌ر شۆڕی بۆ سه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێران و دار‌و ده‌سته‌كه‌یان.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی ، رێكه‌وتی ٢٢-٤-١٤٠٠ی هه‌تاوی
زه‌ویه سپی ده‌شتی كۆیه .