پێشەکی
لهو کاتهوهی که بیرۆکهی سوسیالیزم هاتۆته ناو بهرنامه پێڕهوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کهم و زۆر ئهم بابهته جێگای مشتومڕ و راو بۆچوونی جیاواز بووه له ناو ریزهکانی حیزبدا و ئهمهش ئهگهر له لایهک بهڵگهی زیندووبوونی قهوارهی ئهو حیزبه بووه. به جۆرێک که له ئاست بابهته فیکری و سیاسییهکان به خهمساردی تێنهپهڕیوه و له لایهکیتر نیشانهی ههستیار بوون و گرینگی ئهو مژارهش بوو که راستهوخۆ پهیوهندی به بهڕێوهچوون و چارهنووسی دواڕۆژی کۆمهڵگاکهمانهوه بووه.
لوتکهی ئهو باس و گهنگهشانه له کۆنگرهی شهشهمی حیزب له ساڵی 1362ی ههتاوی (1984ی زایینی) دابوو، کاتێک دوکتور قاسملوو بیرۆکهی «سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک»ی هێنایه گۆڕێ. ئهمهش هۆکارهکهی بۆ ئهوه دهگهڕایهوه، که لهوکاتدا له باری نهزهری و تیۆرییهوه، چهپی کلاسیک باڵی به سهر فهزای فیکری کوردستاندا کێشابوو؛ئهم بیرۆکهیه وهک مهلهوانی کردنی بهپێچهوانهی ئاراستهی رووبار بوو.
له رهوتی کاری کۆنگرهی سێزدهههمی حیزبدا له ساڵی 1383ی ههتاوی (2004ی زایینی) و ئهم جاره له سۆنگهی ئهوهی که سوسیالیزمی ئارایی (مهوجوود) لهبهریهکههڵوهشابوو ههڵبهت ماوهیهکی زهمانی لێ تێپهڕیبوو_ بهرهی چهپیش تووشی شکست و سهرلێشێواوی هاتبوو، جارێکیتر مشتومڕ لهسهر ئهم بابهته گهرم بۆوه. ههر بۆیه یهکێک له بڕیارهکانی پهسهندکراوی ئهو کۆنگرهیه بریتیی بوو له خوێندنهوهیهکی نوێ بۆ سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک. مخابن بههۆی ئهو قهیرانه نێوخۆیییهی که له پاش کۆنگرهی سێزده تووشی حیزب هات ئهم پڕۆژهیه وهدوا کهوت و له کۆنگرهی چواردهههمی حیزبدا، دهستهی نووسینهوه و پێداچوونهوهی بهرنامه و پێڕهو خوێندنهوهیهکی نوێی بۆ سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک ئهنجام دا. که له چهند خاڵ دا فۆرمۆله کرابوو که پاش باس و موناقشهیهکی زۆر له کۆنگرهدا پهسند کرا.
ئهم نووسراوهیه ههوڵێکه به مهبهستی تیشک خستنه سهر و روونکردنهوهی ئهم روانگه نوێیه که له سێ بهشی سهرهکی پێکهاتووه:
1 ــ سوسیالیزم له بهرنامهی حیزبدا (سووکه ئاوڕێکی مێژوویی)
2 ــ خوێندنهوهیهکی نوێ بۆ سوسیالیزمی دێموکڕاتیک
3 ــ سنووربهندییهکانی خوێندنهوهی نوێی سوسیالیزمی دێموکڕاتیک
شایانی باسه ئهم نووسراوهیه پاش «نامیلکهی کورته باس» دووههمین ههڵوێستیی رهسمی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه، لهسهر سوسیالیزم، چون لهمبارهیهوه هیچ دهق و ههڵوێستێکی تری رهسمیان نهبووه. ئهم دێڕانهیش تهنیا وێنای چوارچێوهی گشتی ئهو بیرۆکهیه دهکات و دیمهنێكی گشتی وێنا و بهدهستهوه دهداتو بێگومان وردهکارییهکانی بۆ پیادهکردنی له دواڕۆژدا له کۆمهڵگا پێویستیی به شارهزایانی بواره جۆراوجۆرهکانی زانستی ئابووری و بهڕێوهبهرێتی (مودیرییهتی) ههیه.
بهشی یهکهم
سوسياليزم له بهرنامهى حيزبدا
(سووكهئاوڕێکی مێژوویی)
ئهلف) سوسیالیزم و كۆنگرەكانی حیزب
پاش ئەوەی بەیاننامهی 11ی مارسی 1970ی زایینی لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە دەركرا و لە ئەنجامدا بەشێك لە تێكۆشەرانی سیاسی و یهک لهوان دوكتور قاسملوو لە دەرەوەی وڵات را گەڕانەوە باشووری كوردستان و وهرزێکی نوێ لە خەبات و ژیانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان دەستی پێكرد. حیزب بۆ یەكەم جار لە كۆنفرانسی سێیەم دا ( 1350ی ههتاوی) (1971ی زایینی) بوو بە خاوەن بەرنامە و پێڕەوێكی كۆنكرێت. لە بەرنامەی حیزبدا و لە فەسڵی یەكەم (ئامانجە گشتییەكان)، مادەی دووهەم دا سوسیالیزم هاتە نێو بەرنامەی حیزب. ئەوە بۆ یەكەم جار بوو كە حیزبی دیمۆكراتی كوردستان بە راشكاوی لە بەرنامەی خۆیدا باس لە پێكهێنانی كۆمەڵگەیەكی سوسیالیستی دەكا و سوسیالیزمی وەك رێگەچارەیەك بۆ كێشەی كۆمەڵایەتیء وەك فۆرمولێك بۆ دابین كردنی دادپهروهریی كۆمەڵایەتی لە كۆمەڵگەدا هەڵدەبژێرێ. ئەم پرۆژەیە لە هەڵوێستی باڵی چەپی حیزبەوە سەرچاوەی دەگرت كە تازە لەگەڵ باڵی ناسیۆنالیستیی حیزب لە سەر دارشتنەوەو بونیاتنانهوه (بازسازی)ی حیزب رێككەوتبوون. ئەمە ئاشت بوونەوەوی حیزب لەگەڵ هزری چەپ بوو كە نزیك بە دە ساڵ دەبوو لێی دوور كەوتبووە.
ئەو سوسیالیزمەی كە لە كۆنفرانسی سێیەم (1350ی ههتاوی) (1971ی زایینی) و دواتر لە كۆنگرەی سێیەم (1352) (1973)دا پەسند كرا، «سوسیالیزمی دادپەروەرانە» بوو، دیارە خودی لایەنی چەپیش كە پرۆژەی سوسیالیزمی هێنابووە نێو بەرنامەی حیزب، لە سەر چەشنی سوسیالیزم كۆك نەبوون وه خوێندنهوهی جیاوازیان بۆ سوسیالیزم ههبوو، بۆ وێنه لە كۆنگرەی چوارەم دا (1358) (1980) كە لە شاری مەهاباد پێکهات، بە هۆی زاڵ بوونی ئاخێو (گفتمان)ی چەپی رادیكاڵ بە سەر فەزای سیاسیی ئەو كاتی كوردستان و بوونی بڕشت و دهستڕۆیشتوویی حیزبی توودە لە نێو تەشكیلاتی حیزبی دیمۆكرات دا، سوسیالیزم بە بێ پاشگر و پێشگر پەسند دەكرێ. واتە «سوسیالیزمی زانستی». كۆنگرەی پێنجەمی حیزب (1360) (1982) لە هەلومەرجی دژواری خەباتی چەكداریدا پێك دێ و لهم کۆنگرهیهدا «سوسیالیزمێک که وڵامدهری ههلومهرجی وڵاتهکهمان بێ» پهسهند کرا. بێگومان جیابوونهوهی تاقمی حهوت کهسی که به شوێنپێی حیزبی تووده دا رۆیشتن (1359)(1980)شوێنهواری ههبوو بۆ ئهوهی که «سوسیالیزمی زانستی» پاش گوێ بخرێ. سەرەنجام لە كۆنگرەی شەشەمدا (1362) (1984) «سوسیالیزمی دیمۆكراتیك» كە لە سەرەتای نووسینی بەرنامە و پێڕەو لە کۆنفڕانسی ساڵی (1350) (1971)دا دوكتور قاسملوو لە سەری پێداگر بوو، بە زەحمەت و پاش باس و موناقشەیەكی زۆر پەسند دەكرێ. ئەم خوێندنەوەیە لە سوسیالیزم سهرهنجام پاش 12 ساڵ خەباتی فیكری و ههڵکشان و داکشان بە هۆی پشوودرێژی و نفووزی مەعنەویی لایەنگرانی و لە سەرەوەی هەمووانهوه دوكتور قاسملوودا سەركەوت.
ب) سوسیالیزمی دیمۆكراتیك
پێش ئەوەی كۆنگرەی شەشەم لە رێبەندانی ساڵی (1362ی ههتاوی) (1984ی زایینی) دا پێك بێ، دوكتور قاسملوو بۆ پێناسە كردن و ئاشنا بوونی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی بەو ئیدەیە دەستی دایە نووسینی نامیلكەیەك لە ژێر ناوی «كورتە باسێك لە سەر سوسیالیزم». بە پێی ئەو پێناسەیەی كە لە كورتەباس دا هاتوه، دەكرێ وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەینەوە:
1 ـــ سنووربەندییەكانی سوسیالیزمی دیمۆكراتیك
ـ سنووربەندی لەگەڵ ئەو سیستمە فیكریەی كە نزیكەی 40 ساڵ بوو لە كوردستان و ئێران باو بوو سیستمێكی فیكری وشك و دوگم، كە رێگەی جیابیری، پێداچوونەوە و رەخنەگرتنی بە هیچ كەس نەدەدا.
ـ سنووربەندی لەگەڵ ئەو سوسیالیزمەی كە هێزەكانی دیكە بە نیازی دامەزراندنی بوون.
ـ سنووربەندی لەگەڵ ئەو كەس و لایەنانەی كە بێ ئەملاوئەولا پێڕەوییان لە وڵاتانی سوسیالیستی دەكرد.
ـ سنووربەندی لەگەڵ بیروباوەڕی توودەئیستی یا ئیستالینیستی كە لە نێوخۆی حیزبدا پاشماوەی مابوو.
گرینگترین خاڵەكانی ئەو خوێندنەوە لە سوسیالیزم
ـ پێداگری لە سەر پێگەی دیمۆكراسی و رەتكردنەوەی هەر چەشنە دیكتاتۆرییەك لە ژێر هەر ناوێك دا.
ـ دووركەوتنەوە لە هەر چەشنە ئۆلگووسازییەك.
ـ لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییەكانی كۆمەڵی كوردەواری واتە سوسیالیزمێك كە وەڵامدەری هەلومەرجی وڵاتەكەمان بێ.
ـ گرتنە پێشی سیاسەتێكی سەربەخۆ لە بەرانبەر وڵاتانی سوسیالیستیی ئەو كاتداو دەسنیشانكردنی هەڵوێست و كەموكووڕی سیستمە سوسیالیستی¬یەكانی بەرەی رۆژهەڵات (سوسیالیزمی ئارایی (موجود)).
خستنهبهرباسی ئەو خوێندنەوەیە لە سوسیالیزم بۆ یەكەم جار لە كوردستان كە تێیدا ئاخێو (گفتمان)ی باڵادەست له فهزای سیاسیدا چەپی رادیكاڵ بوو، وەك مەلە كردن بە پێچەوانەی ئاراستەی ئاوی رووبار بوو. كە هەم ژیری دەویست و هەم بوێری. ئەو روانگە نوێیە بۆ زۆر كەس و تەنانەت بۆ بەشێكی بەرچاوی ئەندامانی حیزب، حیزبێك كە ماركسیست ــ لنینیستیش، نەبوو هەزم نەدەبوو. هەر بۆیەش دەبینین كاتێك كورتە باسێك لە سەر سوسیالیزم لە كۆنگرەی شەشەمدا دەخرێتە دەنگەوە، لە یەكەم دەوردا دەنگی پێویست ناهێنێتەوە.
بەڵام هەر وەك دیتمان رەوتی رووداوە مێژوویییەكان تێگەیشتنی دروست و واقیعبیانەی ئەو روانگەیەیان دەرخست. ماوەی نێوان شەهید بوونی دوكتور قاسملوو (13ی ژوئیەی 1989) تا رووخانی دیواری بێرلین لە نوامبری هەمان ساڵ دا (1989) كەمتر لە 4 مانگە، بە داخەوە چارهنووس وایکرد كە ئەو نەتوانێ ئەو رووداوە ببینێ که مۆری تەئیدێكی مێژوویی بوو لهسهر روانگەو بۆچوونەكانی لە مهڕ وڵاتانی سوسیالیستی.
ج) بهكگراوندى دروست بوونی ئەو روانگەیە لە لای دوكتور قاسملوو ژیانی تاراوگەیی لە وڵاتانی سوسیالیستیی پێشوو و لە نزیكەوە ئاشنا بوون و هەست كردن بە كەموكووڕی و ناتهواوییهكانی سوسیالیزمی ئارایی (مەوجوود)، بە تایبەتی لە بواری نەبوونی دێموكراسی و ئازادی و بوونی دەوڵەتانی تۆتالیتێر بۆ دوكتور قاسملوو زۆر پرسیار و گومانی لە سەر سیستمی سوسیالیستیی ئەو وڵاتانە هێنایە ئاراوە.
رووداوەكانی لەهێستان له دهیهی 50ی زایینی و شۆڕشی 1956 لە مەجارستان و بە تایبەتی رووداوی بەهاری پراگ لە ساڵی 1968 لە چێكوسڵۆواکی كە بۆ خۆی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بوو، شوێنەواری قووڵیان لە سەر دانا. ئەو رووداوانەی كە ئامانجیان سەربەخۆیی بڕیاردان لە سۆڤیەت و باڵكشانی دیمۆكراسی بە سەر گشت لایەنەكانی ژیاندا بوو. بۆ وێنە فەیلەسووف (ئیڤان سڤیتاك ـ Ivan Svitak) بە كورتترین و كامڵترین شێوە ئامانجەكانی «بەهاری پراگ» هەر لە سەرەتاوە ئاوا فۆرموڵە دەكا:
«جێگیر كردنی سوسیالیزمێكی دیمۆكراسییانە لە جێگەی دیكتاتۆرییەكی تۆتالیتێرانە»
یان لە پرۆگرامی نوێی ریفۆرمخوازانی نێو حیزبی كۆمۆنیستی چێكوسڵۆواکی لە 10ی ئاوریلی 1968ی زایینی راگەیەندرا: «مودێلێكی نوێی سوسیالیزم؛ ئێمە دەمانەوێ هەوڵی هێنانە كایەی مودێلێكی نوێی ئەوپەڕی دیمۆكراسییانە بدەین كە لەگەڵ هەلومەرجی چێكوسڵۆواکیدا گونجاو بێ».
بەشداری كردنی دوكتور قاسملوو لە بزاڤی دیمۆكراسیخوازانە وسەربەخۆیی-خوازانەی ریفۆرمیستەكانی نێو حیزبی كۆمۆنیستی چێكوسڵۆواکی بە رێبەریی «ئێلكساندێر دۆبچێك» لە بەهاری پراگ دا بە چەشنێك بوو كە پاش تێكشكاندنی ئەو بزووتنهوهیه بە هۆی دەستێوەردانی نیزامیی یەكیەتیی سۆڤییەتی و هاوپەیمانانی لە پەیمانی وهرشۆ و سەركوتی لایەنگرانی سوسیالیزمی دیمۆكراتیك و هاتنە سەركاری دیكتاتۆرەكانی سەر بە مۆسكۆ، دهرفهتی مانەوەی لەم وڵاتە پێنەدرا و دەركرا.
هەمووی ئەمانە بوون به هۆی ئەوەی كە دوكتور قاسملوو لە روانینی خۆیدا سەبارەت بە سوسیالیزمی ئارایی (مەوجوود)، پێداچوونە بكات، بە جۆرێك بە تەواوی لەگەڵ ستالینیزم سنووربەندی بكاو لەگەڵ زۆر بنەمای لێنینیزم ماڵاوایی بكات و لە كڵاورۆژنەیەكی نوێوە بڕوانێتە پرسە سیاسی و فیكرییەكان.
بۆ وێنه له شیکردنهوهی کورته باسدا دوکتور قاسملوو پێی وایه کوردستان دهتوانی قۆناغی سهرمایهداری دهور لێبدا و بچێته قۆناغی سوسیالیستییهوه. ههمان تیۆری رێگهی ههڵدانی غهیرهسهرمایهداری (راه رشد غیرسرمایهداری) که لێنین لهسهر رووسیای ساڵی 1917 تاقی کردهوه.
ئایا سوسیالیزمی پێناسەكراو لە كورتە باسدا، سوسیال دیمۆكراسییە؟
هەر لە سەرەتای بڵاوبونەوەی كورتەباس¬دا تەیفی چەپی رادیكاڵ و بە شێوەی دیاریكراو «كۆمەڵە ــ رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران» و رێكخراوی شوڕشگێری كرێكارانی ئێران (راە كارگر) بەرانبەر بە كورتەباس ئەوە بوو كە ئەو سوسیالیزمی دیمۆكراتیكە شتێك نییە بێجگە لە سوسیال دیمۆكراسی و ئاو له ئاشی سهرمایهداری کردنه. دیارە لە تێڕوانینی هێزێكی چەپی رادیكاڵ، ئەگەر روانگەیەك دیكتاتۆریی پرۆلتاریا رەتبكاتەوە، بێئەملاوئەولا لە خانەی سوسیال دیمۆكراسی¬دا جێی دەگرت. هەروەها روانگە و بۆچوونی دیكەش هەبوون كە هەر چەند خۆیان بە ماركسیست ـ لێنینیست نەدەزانی بەڵام پێیان وابوو ئەمە شتێك نییە بێجگە لە سوسیال دیمۆكراسی.
بەڵام ئەو پێناسەیەی كە بۆ سوسیالیسمی دیمۆكراتیك كرابوو، پێچەوانەی ئەو بۆچوونانەیە. رەنگە بە لامانەوە سەیر بێ ئەگەر بڵێین به دهیان چهشن سوسیالیزم هەیە. تەنانەت سوسیالیزمی ئیسلامیشمان هەیە. ماركسیش بۆ خۆی لە مانیفیستهکهیدا ئاماژە بە چهندین جۆر سوسیالیزم دەكا. سوسیالیزمی دیمۆكراتیكیش یەكێك لەو سەدان خوێندنەوەیە لە سوسیالیزمەو تەنانەت خودی سوسیالیزمی دیمۆكراتیكیش پێناسەیەكی ستاندارد و تاقانەی نییە و خوێندنەوەی جیاوازی بۆ كراوە.
تايبةتمةندييةكانى سؤسياليزمى ثيَناسةكراو لة كورتةباسدا
لە راستیدا هەروەك لە نامیلكەی كورتەباسدا بە راشکاوی گوتراوە «سوسیالیزمی دێموكراتیك» لەگەڵ سوسیال دێموكراسی جیاوازی هەیە. بۆ پشت راست كردنەوەی ئەم ئیددیعایه دەتوانین ئاماژە بەم ئیستدلالانە بكەین:
ـ سوسیالیزمی دێمۆكڕاتیكی پێناسە كراو لە كورتەباس دا، ئانالیزو لێكدانەوەی ماركسیزمی لەسەر سەرمایەداری پهسهنده.
ـ سیستم (نظام)ی سەرمایەداری رەتدەكاتەوە و دەڵێ سەرمایەداری وەك نیزامێكی كۆمەڵایەتی لە لایەن مێژووەوە مەحكوومە.
ـ بۆ دامەزراندنی سوسیالیزم وەك سیستمێكی ئابووری ـ كۆمەڵایەتی هەوڵ دەدا كە تێیدا هەر كەس بە پێی لێهاتوویی كاری پێ دەسپێردرێ و بە پێی كارەكەی حەقی خۆی لە كۆمەڵ وەردەگرێ.
2 . خاڵه جیاكەرەوەکانی لەگەڵ كۆمۆنیزمی رووسی یان سوسیالیزمی ئارایی
ـ لەگەڵ ئەو پاوانخوازی و تۆتالیتاریزمەی كە كۆمۆنیزمی رووسی یا سوسیالیزمی ئارایی بەڕێوهیدەبا لەگەڵ سوسیال دیمۆكراسی هاودەنگە، هەر بۆیە جهخت لە سەر دێمۆكراسی و رەتكردنەوەی هەر چەشنە دیكتاتۆرییەك دەكا.
ـ تێڕوانینی ماركسیستی لە جێگای خۆیەتی، ئەگەر نە هەمووی بەڵام زۆر بنەمای لێنینیزم وەلانراوەو ستالینیزم بە تەواوی ماڵئاوایی لێكراوە.
ـ ئەم سوسیالیزمی دیمۆكراتیكە شكڵێكە لە ئاكامی دوو خەت یان دوو نەریت، واتە هەوڵدانێكە بۆ تێكهەڵكێش كردنی حەرەكەتێكی واقیعی بەرەو سوسیالیزم بە دیمۆكراسییەكی راستەقینە.
شایانی باسه ئەم خوێندەوەیە لە سوسیالیزم تا ئێستا دهرفهتی پیادە بوونی نەبووە.
بهشی دووهم
خوێندنهوهیهکی نوێ بۆ سوسیالیزمی دێموکراتیک
ئهلف) چارەگە سەدەیەك
پاش پەسەند كردنی سوسیالیزمی دێمۆكڕاتیك ئێستاكە لە بەرزایی چارەگە سەدەیەكەوە دەڕوانینە ئەو سەردەمەی كە سوسیالیزمی دێمۆكڕاتیك وەك ئامانجی درێژخایەنی حیزب پەسەند كرا. زۆر ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی بە سەر جیهاندا لە هەموو بوارەكانی سیاسی، فیكری، ئابووری، تێکنۆلۆژیك، كۆمەڵایەتی و نەخشەی سیاسیی جیهاندا هاتووە.
لەبەریەك هەڵوەشانی سوسیالیزمی ئارایی، كۆتایی شەڕی سارد، خێرابوونی رەوتی جیهانیبوون، سەركەوتنی ئابووریی بازاڕ، شۆڕشی تێكنۆلۆژیی زانیاری و پێوەندی گرتن، پەرەسهندنی دیمۆكراسی، پەرەساندنی ناسیۆنالیزم و دهرکهوتنی دەیان وڵاتی تازە لە سەر نەخشەی جوغڕافیا و زۆر ئاڵوگۆڕی دیكە. «ئێریك هابز باوم» دەڵێ: «هیچ كات مێژووی ژیانی ئینسان و ئەو كۆمەڵگەیانەش كە تووشی رووداو بوون لە دەورەیەكی زەمەنیی كورتدا ئەو ئاڵوگۆڕه بنەڕەتییانەیان بە خۆوە نەبینیوەو سەیر ئەوەیە كە ئەو ئاڵوگۆڕانە لۆكاڵی و ناوچەییش نین، بەڵكوو جیهانین و سیمای جیهان بە تەواوی گۆڕاوە».
هەمووی ئەمانە لە ئێمە دەخوازن كە خوێندنەوەیەكی نوێمان بۆ سوسیالیزمی دیمۆكراتیك هەبێ و بە روانینێكی سەردەمیانە لەگەڵ ئەو پێناسەیە بە رەوروو بین، كە 25 ساڵ لەوە پێش و لە گەرمەی شەڕی سارددا كراوە و بۆ سەردەمی خۆی لە فەزای سیاسیی كوردستاندا، خاڵی وهرچهرخانێکی نوێ، ژیرانەو بوێرانە بوو كە ئێستاش هێندێك پرەنسیپی لەگەڵ ئەم سەردەمە دەگونجێ.
هەر بۆیە لە شرۆڤهی نوێمان بۆ سوسیالیزمی دیمۆكراتیك بە جۆرێكی دیكە دەڕوانینە هەندێك چەمك و واتا كە جیاوازن لە هەڵوێستی پێشوومان و لەم سێ تەوەرەیە دا پوخت دەكرێنەوە.
1) نیزامی سەرمایەداری
2) ئابووریی پلانمەندو سێنترالیزە
3) سوسیالیزم وەك نیزامێكی ئابووری ــ كۆمەڵایەتی
ب) سەرمایەداری
ئێمە بە وەڵامی چاكە یان خراپە، باشە یان باش نیە لە سەر نیزامی سەرمایەداری هەڵوێست ناگرین، ئێمە سەرمایەداری وەك چۆن هەیە هەڵدەسەنگێنین.
بە پێچەوانەی ئەو پێشبینیانەی كە نەیارانی ئەم سیستمە دەیانكرد، نیزامی سەرمایەداری لە نێو نەچووە و ئەو گۆڕهەڵكەنە واتە پرۆلیتاریا كە رەسالەتی بە خاك ئەسپاردنی ئەو نیزامەی لە ئەستۆ بوو هیچی بۆ نەكرا و ئەو سیستمە هەروا درێژە بە ژیانی خۆی دەدا.
رازی ئەو تەمەندرێژییە سەرەڕای زۆر هەوراز و نشێوو چەندان قەیرانی گەورە كە تووشی هاتووە چیە؟
ئەو سیستمە بە پێچەوانەی سیستمە ئابووری ـ كۆمەڵایەتییەكانی پێش خۆی لە نێو شوێنگەی خۆیدا ناخوڵێتەوە (واتە لە نێو بازنەیەكی داخراو دا ناخوڵێتەوە)، بەڵكوو ئەو سیستمە داینامیكە و بەردەوام خۆی تێپەڕ دەكا و هەر وەك بینیومانە لە چەند قۆناغێك دا گەشەی كردوەو یەكێك لە داینامۆ سەرەكییەكانی ئەم گەشە كردنە بریتییە لە داهێنانی تێکنیكی كە بەردەوام سیستمەكانی بەرهەم هێنانی نوێ كردۆتەوە.
كۆمەڵگەی سەرمایەداری سێ شۆڕشی تێکنیكیی بە خۆیەوە بینیوە، شۆڕشی سەنعەتی (1875 ــ1760 )، شۆرشی كارەبا (1890 تا 1965) و شۆڕشی ئەنفۆرماتیك (1970ـ …) كە لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی بیستەم دەستی پێكردوە و بە تێکنیكی تازەی راگەیاندن و پێوەندی كردن دەست پێدەكاو هەر ئێستاش بەردەوامە و دوورهدیمهنی تهواوبوونی جارێ زۆر دوور له چاوهڕوانییه. شایانی باسە كە تەنانەت كارڵ ماركسیش وەك یەكێك لە گەورەترین ئانالیزۆر و رەخنەگرانی نیزامی سەرمایەداری دانی بە تایبەتمەندیی پێویستی بەردەوامی و ئەمڕۆیی بوونی سەرمایەداری و داهێنان و ئاڵوگۆڕ بۆ وەدەسهێنانی سوود و قازانج داناوە. بێجگە لەمانە بە هۆی پێشكەوتنی سەرسوورهێنەری زانست و تێکنۆلۆژی كە بەرهەمی دنیای سەرمایەدارییە، گەورەترین یارمەتیدەری سەركەوتنی ئینسان بووە بە سەر سروشتدا كە سەدان و بگرە هەزاران دەسكەوتی بە نرخی بۆ مرۆڤایەتی لێكەوتۆتەوە.
هەروەها سیستمی ئابووری سەرمایەداری لە ئاكامی ئەم تایبەتمەندی و سروشتەیدا و بە تایبەتی بە دوای لە شانۆ چوونە دەرێی رەكابەرەكەی واتە سیستمی ئابووریی سوسیالیستی، ئەمڕۆ لە كردەوەدا بۆتە سیستمێكی ئابووری بێ رەكابەر و زاڵ بە سەر جیهاندا و باڵادهستی خۆی لە وڵاتان، كولتوورەكان و لایەنەكانی ژیاندا قووڵتر دەكا.
ئەوە تا ئێرە نیوەی درەوشاوەی مانگەكەیە، چون سەرەڕای هەمووی ئەمانە، رێساکه لە سیستمی سەرمایەداری هەر لە شوێنی خۆیەتی. ئێستاش بەرهەم بۆ وەدەستهێنانی سوود و قازانجەو وەدەستهێنانی ئەو سوودە لە سەر بنەمای خاوەنایهتی تایببەتییە كە بە بناخەی سەرمایەداری دەژمێردرێ. سەرمایەداری لە سەر بنەمای وەدستهێنانی لانی زۆرو ئەوپەڕی سوودو قازانج و كەڵەكە كردنی سەرمایەو سامان راوەستاوەو مەبەستی سەرەكی و هاندەرو ئەنگیزەی هەر خاوەنكار و سەرمایەدارێك بریتییە لە زیاد كردنی سامان بە هەر نرخێك و بە هەر فرتوفێڵێك. بۆیە دەكرێ بڵێین تیۆری زێدهبایی (ارزش اضافی) كارڵ ماركس هەر وەك لە سەرمایەداریی كلاسیكدا هەبوو، هەر وەك خۆی ماوەتەوە.
بەمجۆرە دەگەینە ئەو ئاكامە كە سەرمایەداری وەك سیستمێكی ئابووری بێركابەر و زاڵ بە سەر جیهانداو ئەوە كە جیهانیبوونی سەرمایەداری واقعیەتێكە لە بارودۆخی بە جیهانیبوونی ئابووریی سەرمایەداری و هەروەها لە دنیایەكدا كە سیاسەتەكان لە خزمەت ئابووری دان، ئێمە ناتوانین دوڕگهیەكی بچووك بین لە پاناو (ئۆقیانووس)ێك داو بەتاك و تەریكی بژین. وتەكانی گۆرباچۆف لە بەردەم رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی (1989ی زایینی) ئاماژەیەك بۆ ئەم حەقیقەتەیە:
«ئابووریی جیهان ئۆرگانیزمێكی یەكگرتووەو هیچ دەوڵەتێك یان هەر سیستمێكی كۆمەڵایەتی یا رهوشێكی ئابووری ناتوانێ لە دەرەوەی ئەودا بە شێوەی سروشتی پەرە بستێنێ».
بەمجۆرە دەبینین كە سەرمایەداری بۆتە ئەمرێكی واقیع و نە ئێستاكە ئاڵترناتیڤێكی هەیەو نە لە ئاسۆی ئێستادا كۆتایییەك بۆ ئەو نیزامە بەدی دەكرێ. كەوابوو رووخانی سەرمایەداری ئەمرۆكە ئیدی دروشمێكی واقیعبینانە نیە. با ئەوەش بڵێم كە ئەوەش وا لێكنەدرێتەوە كە ئەمە بە مانای پشتڕاستکردنهوهی وتەی فۆكۆیاما واتە «كۆتایی مێژوو»ه. هەر ئەوەندە بەسە بڵێم كە بۆ خۆشی دە ساڵ دوای نووسینی ئەو كتێبە پاش ئەو قەیرانەی كە تووشی ئابوورییەكانی ناسراو بە بەورەكانی ئاسیا هات خەریكی پاشەگەز بوونەوە بوو. بە وتەی چینییەكان سەرەتا بە نركەی شێرێك هاتە مەیدان و دواتر بە نەرمونیانی مارێك پاشەكشەی كرد.
بەڵام ئەگەر رەتكردنەوەی سەرمایەداری دروشمێكی واقیعبینانە نییە، بەو مانایەش نییە كە جڵەوو پێشی سەرمایەداری ئاوەڵا بكرێ و بە شێوەیەكی رەها ئازاد بێ و سنوورێكی بۆ نەبێ. سەرمایەداری ئەگەر پێشی كراوە بێ تا دەتوانێ دەچەوسێنێتەوەو تا بۆی بلوێ لە چاوچنۆكی و كۆكۆدنەوەی سەروەت و سامان ناوەستێ و سنووری بێ عەداڵەتی دەگەیەنێتە ئەوپەڕی خۆی. سەرمایەداری هیچ كات پهرۆشی ئەوەی نییە كە خەڵك لە برسان دەمرێ، بێ سەرپەنایە و بەگشتی لە ئیمكانات و نیعمەتە ماددییەكان بێبەشە. (لە هێندێك كردەوەی سهمبوڵیكی چەند سەرمایەدار دەگەڕێین بۆ ژمارەیەك كاری خێرخوازانە).
كەوابوو ئێمە لەگەڵ ئەو هەوسارپچڕاویەی سەرمایەداریدا نین و پێمان وایە دەبێ دەسەڵاتی سیاسی و دێموكراتیكی خەڵك سنوورێكی بۆ دابنێ، ئەم سنوورە بۆ چ مەبەستێك؟ بۆ جێگیر كردنی هاوسەنگیی رێژەیی كۆمەڵایەتی و پاراستنی دەسكەوتە كۆمەڵایەتی و دیمۆكراتیكەكان و دەبێ بۆ وەدی هاتنی ئەم پرۆژەیە سەندیكاكان، یەكیەتییە كرێكارییەكان و دامەزراوە جۆراوجۆرە مەدەنی و كولتوورییەكان هەرچی زۆرتر رێكبخرێن.
ئەمە راستییهکی روون و مێژوویییە كە ئەو دەسكەوتە دیمۆكراتیكانەو ئەو دیمۆكراسییە كۆمەڵایەتییەی كە لە وڵاتانی پێشكەوتووی سەرمایەداریدا وەدەست هاتوون و پیادە كراون، سەرمایەداری لە سەر كەشەفی زێڕین پێشكەشی نەكردوون، بەڵكوو هەمووی ئەوانەی بە سەردا سەپاوە: بوونی یاسای كاری پێشكەوتوو، بیمەی كۆمەڵایەتی، مووچەی خانەنشینی، پشووی ساڵانە، كەم كردنەوەی ساعەتی كار بۆ 8 ساعەت، مافی مان گرتن، مافی دامەزراندنی سەندیكاو یەكیەتییە كرێكارییەكان و .. ئەگینا هیچ خاوەن كارو سەرمایەدارێك ئامادە نییە رێككەوتنی كۆمەڵایەتی لەگەڵ هێزەكانی خوارووی كۆمەڵ پێك بێنێ. بە كورتی و بە پوختی بە قەولی ئانتۆنی گیدێنز، كۆمەڵناس و داهێنەری رێگەی سێیەم:
«چیتر كەس هیچ جێگرێكی باشی لەمەڕ سیستمی سەرمایەداری لە لا نیە، ئەوەی ئێستا قسەی لە سەر دەكرێ، ئەو بهڵگانهی دههێنرێنهوه ئەوەیە كە تا چ رادەیەك و لە چ رێگایەكەوە، دەبێ سەرمایەداری كۆنتڕۆڵ و رێكبخرێ».
ج) ئابووریی پلانمەندو سێنترالیزە
ئێمە ئەگەر لە رابردوودا لەگەڵ ئەم شێوەیە لە ئابوور¬ی¬دا بووین، ئێستا بۆمان دەركەوتووە كە ئەم شێوەیە لە ئابووری، ئەزموونی خۆی داوەو سەركەوتوو نەبووە. هۆكارەكانی ئەم سەرنەكەوتنە چ بوون:
ــ لە هیچ شوێنێكی ئەم دنیایە نەبینراوە كە خێرایی كاری دەوڵەت زۆرتر بێ لەو كەسانەی كە بە دوای كاری تایبەتی خۆیانەوەن و بهرهنجامی كارەكەش زیاتر بێ.
ـ بوونی دەسەڵاتی سیاسی و دەسەڵاتی ئابووری لە دەستی دەوڵەتدا ئاكامی ئەوە دەبێ خەڵكی كۆمەڵگە لە هەموو لایەكەوە چاو لەدەست و دیلی دەوڵەت دەكات و بچووكترین هیوا بۆ دەس وێراگەیشتن بە دەسەڵاتێكی خەڵكسالار و ئازاد ناهێلێتەوە.
ــ لەم ئابوورییەدا بەكردەوە سەرمایەی دەرەكی بە هۆی قان و پوانی دەوڵەت رادەكات.
ـ لەم ئابوورییەدا خەڵك بە شێوەیەكی راستەوخۆ و یا ناراستەوخۆ دەبن بە خزمەتگوزاری (نانخۆری) دەوڵەت، بەستراوەیی ئابووریی خەڵك بە دەوڵەت دەبێتە هۆی ئەوە كە ئەوان بە ناچار ملكەچی ئیرادەی حاكمان بن، هەر بۆیەش دەبینین كە هەموو حاكمانی دیكتاتۆرو ملهوری مێژوو مەیل و بهریانیان بە دەوڵەتی كردنی ئابووری هەیە، چونكە ئەمە دڵنیاترین رێگەیە بۆ لە نێوبردنی دەرەتانەكانی وەدیهاتنی ئازادی و دیمۆكراسی و لە یەك وتهدا جێگیركردنی كۆمەڵگەی مەدەنی.
بۆ وێنە هەر لە دەورووبەری خۆمان دەتوانین ئاماژە بەو نموونانە بكەین: توركیە لە سەردەمی كەماڵ ئاتاتۆرك، (1923ـ 1938ی زایینی).
ئێران چ لە سەردەمی بنەماڵەی پەهلەوی (1925ـ 1979ی زایینی) و چ لە سەردەمی كۆماری ئیسلامی (1979ـ …) میسر لە سەردەمی عەبدولناسر (1954ـ 1970) عێراق لە سەردەمی بەعس (1968ـ 2003، سەلماندوویانە كە دەوڵەت یا گرووپی دەسرۆیشتووی ناو دەوڵەت و یان بنەماڵە چهند بە خەستی كۆنترۆڵی بازار بكەن ئەوەندەش كەمترین بڕی ئازادی و دیمۆكراسی بە كۆمەڵ دەبەخشن.
ـ ئەزموون نیشانی داوە كە ئەو ئابوورییانەی لە سەر ئەو بنەمایە دامهزراون، نە خۆشگوزهرانی ماددی لە گەڵ خۆیان دێنن و نە پێداویستییەكانی بەكارهێنەران دابین دەكەن و نە بواریش بە نڤار و ئافراندنی بەرهەمهێنەران دەدەن. لەوێڕا كە هەموو ئیمكاناتی بەرهەم و دابەش كردن (تولید و توزیع)ی ماددی و مەعنەوی دەخەنە ژێر كونترۆڵی ناوەندی بەرنامەرێژێكی دەوڵەتی بەهێز، بمانەوێ و نەمانەوێ بە سەرەڕۆیی هەمەلایەنە دەگات.
ـ سیستمی پلان دانان هیچ حیسابێك بۆ زەوق و سەلیقە و ئارەزووەكانی مشتەری ناكەن.
ـ ئابووریی بەرنامەدارێژراوی دەوڵەتی لە كردەوەدا ناكارامەیی خۆی سەلماندووە، لەم ئابوورییەدا بۆ پێكهێنانی ئازادی ئەرێنی هەوڵ دەدەرێ، بەڵام پێداویستی ئازادی نەرێنی یا ئازادی هەڵبژاردن لە بەرچاو ناگیرێ.
ـ لە سەر یەك بهرنامهرێژی سێنترالیزه و دهستێوهردانی دەوڵەت لە ئابووریدا بە بەستێنی پەیدا بوونی تۆتالیتاریسم و لە نێوچوونی ئازادیی تاک دەزانرێ و ئیمكانی دامەزراندنی دیمۆكراسی بوونی نیە.
ـ لەم سیستمهدا بەڕێوەبەرانی وڵات نە تەنیا ئامرازەكانی دەسەڵاتی سیاسی بەڵكوو هەموو ئیمكاناتییان لە بەر دەست دایەو ئەوەش باشترین هەلومەرج بۆ بێعەداڵەتی دەڕەخسێنێ. كەوابوو بە لەبەرچاو گرتنی ئەو فاكتانەیە ئێمە ئابووریی پلانمهند و سێنترالیزه لە لایەن دەوڵەتەوە رەتدەكەینەوە و پێڕەوی لە سیستمی بازاڕی ئازاد دەكەین.
پێڕەوی لە سیستمی ئابووریی بازاڕی ئازاد
ـ ركەبەرایەتیی ئازاد دەبیتە هۆی چوونەسەری كارامەیی، بازار پەرە بە كارامەیی دەدا و وەڵامی ویست و داخوازەكانی مشتەری دەداتەوە و سەربەستیی ئیختیار و ئازادیی سیاسی دەپارێزێ.
ـ دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان.
ـ دەبێتە هۆی پەیدا بوونی كەلوپەلی نوێ.
ـ ئەوە شتێكی روون و سەلمێندراوە كە دەبێ لەپێشدا لە نێوخۆی كۆمەڵگەدا سەروەت و سامانێك بەرهەم بێ، تا بۆ دابەش كردنی عادڵانەی هەوڵ بدرێ. ئەگەر هەوڵ و تهقالا بۆ دابەش كردنی وەك یەك و دامەزراندنی یەكسانیی ئابووری بە جۆرێك بێ كە ئەسڵی بەرهەم هێنانی سەروەت لە نێو ببا، دەبێ تەسلیمی دابەش كردنی هەژاریی بە كۆمەڵ بین، كە تەنانەت ئەوەش واتە ئەو دابەش كردنە وەك یەكەش بوونی نابێ هەر وەك لە سیستمی سوسیالیستی پێشوودا دیتمان ژمارهیەك دەوڵەمەندتر دەبن.
بەڵام سهرنج بدهین که دهڵێین پێرهوی له سیستمی ئابووریی بازاڕی ئازاد دهکهین له ههمان کات دا جهخت لهسهر ئهوه دهکهین که ئهو سیستمه دهبێ له لایهن دهسهڵاتی سیاسی و دێموکڕاتیکی خهڵکهوه چاوهدێری بکرێ، بۆ؟
سهرهتا لێمان تێك نەچێ ئێمە پێمان وایە دەوڵەت خاوەنایهتی نییە، سهروهری (حاكمیەتی) هەیە. کاری دهوڵهت بهرههمهێنان نییه. چون بۆ بهرههمهێنان پێویستی به سهربهخۆیی بهرههمهێنهران و کێبهرکێ له نێوانیاندا ههیه. له ههر کوێ دهوڵهت به نیاز بێ وهک بهرپرسی بهرههم دهربکهوێ، پهرهستاندن راوهستاوه، بهڵام دهوڵهت ئهرکی دیاری کردنی رێوشوێنی گونجاو و کۆنتڕۆڵ کردنیانی له ئهستۆیه.
ئابووریی ئازاد بە مانای لاچوون و وهلانانی چاوەدێری یا کۆنتڕۆڵی دەوڵەت نییە، ئەوەی كە نامێنێ هەڵاواردن لە بەڕێوەبردنی یاساكان و دابەش كردنی ئیمكاناتە، مەبەست ئەوەیە كە لەو چاوەدێرییەوە كە هەموو ئاسانكارییەكان، پشتگری و پشتیوانیكردنەكان دەبێ بۆ هەموو لایەك وەك یەك بێ. ئەگەر بەشی تایبەتی پشتگری لێنەكرێ ئابووری برهو ناستێنێ.
لەم سیستمەدا واتە ئابووریی بازاڕی ئازادی چاوەدێریكراو لە لایەن دەوڵەت و ئۆرگانەكانی هەڵبژێردراوی خەڵكەوە، دەوڵەت نەخش و دەوری دەبێ، بەڵام ئەو دەور و نەخشە سنووردارو كەمترەو ئەوە تەنیا كەلوپەلی گشتی دەگرێتەوە. بەڵام لە سیستمی ئابووری دەوڵەتیدا، دەوڵەت سەرەڕای بەڕێوەبردنی كەلوپەلی گشتی، بەڕێوەبردن و حاكمییەتی خۆی بۆ كەلوپەلی تایبەتیش پەرە پێدەدا.
پشتیوانی لە بەرهەمهێنانی نێوخۆیی لە بەرانبەر بەرهەمی دەرەكیدا (ئەمریكا كە خۆی نموونەی ئابووریی بازاری ئازادە، بۆ داكۆكی لە كەلوپەلی نێوخۆیی، یاساو رێسای بۆ ئەو كەلوپەلانە داناوە كە لە دەرەوە دێن).
بازاڕ دەتوانێ زانیاری سەبارەت بە گۆڕان و رەوشی ئابووری بخاتە بەر دەست. بەڵام ناتوانێ بهتهواوی دهرفهتی کار «اشتغال» پێك بێنی و ناشتوانێ دابەش كرنی دادپهروهرانه بكا یان ژینگە بپارێزێ.
پیسكردنی ژینگە و مەترسییەكانی: تەنیا ئەوە دەوڵەتە دەتوانێ بە دەستێوەردان یا قەدەغە كردن یا فشار خستنه سەر بازرگانەكان ناچار بکا بەرانبەر بە وێران بوونی ژینگە پارە بدەن، چون خۆیان هۆكار و بەرپرسی وێران بوونن.
هێندێك شتی دیكە هەن كە ئابووریناسان ناوی لێ دەنێن «كاڵا گشتییەكان» كە لە لایەن بازاڕەوە دابین ناكرێن وەك كارەبا، چاوەدێریی تەندروستی، گوازتنەوە و پەروەردە و ناكرێ خەڵكی لە قازانجی كاڵا گشتییەكان بێبەش بكەی.
ئەگەر بازاڕ هەروا بەری ئاوەڵا بكرێ، نایەكسانی قووڵی كۆمەڵایەتی لێدهکهوێتهوه. ئەگینا كەم كەس هەیە گومان لەوەی بكا كە میكانیزمی بازاڕ زۆر پڕبەرهەمتر و كارامەترە بۆ پێكهێنانی سەروەت و سامان.
بەڵام هەمووی ئەمانە بەو مانایە نیە كە ئێمە بازاڕ بە بایەخێك لە قەڵەم بدەین، لێرهفا مەبەست بایەخی مەعنەوی ئینسانییه. بازاڕ ئامرازێكی كاریگەرو بەنرخە، بەڵام لە ئامرازێك زیاتر نییە كە دەبێ رێك بخرێ و لە خزمەت كۆمەڵ دا بمێنێتەوە، بازاڕ بۆ خۆی ناتوانی رێبازو بەرنامەو پڕۆژە دابنێ، ئێمە باوەڕمان به خوڕافەی دەستی نادیاری بازاڕ نییە كە پێیوایە هاوسەنگیی ئابووری پێك دێنی. ئهزموونی کومونیستی دهریخست که ناکرێ هیچ شتێکی تر جێنشینی هاندهری بهرههم لهسهر بنهمای قازانجی شهخسی بێ، ئهو هاندهره دهبێ کۆنتڕۆڵ و بهربهست بکرێ بهڵام وهلانانی له راستیدا به مانای فهلهج کردنی ههموو کۆمهڵگایه.
د) سوسیالیزم وەك سیستمێکی ئابووری ـــ كۆمەڵایەتی
ئێمە روانیمان بۆ سوسیالیزم نە وەك سیستمێكی بەرهەم هێنانەو نە وەك سیستمێكی ئایدۆلۆژیی یه. كێشەی عەداڵەتی كۆمەڵایەتی كە تەوەرو مەبەستی سوسیالیزمی دێموكراتیكە، وهک یەكێك لە پرسه ئەخلاقییهکان باس دەكەین، نهک وەك یەكێك لە پرسە ئابوورییەكان و نە وەك پێویستییەك كە لە بنەماكانی ماتریالیسمی مێژوویییەوە سەرچاوە بگرێ.
ئێستا بەو بەرچاوڕوونییهوه دهتوانین بڵێین كە ئەم پێناسە نوێیە لە سوسیالیزمی دیمۆكراتیك، تێكەڵاوییهك و ئاوێتهیهكە لە بەهاو بایەخەكانی لیبڕاڵی و سوسیالیستی. نموونەی ئەم مودێلەش لە دەورەی پاش شەڕی دووهەمی جیهانی لە نێوان ئەم دوو روانگەیەدا پێكهات، كە چەشنێك سازان بوو که لە سەر بنەمای تیۆری ئابووریی «جان مینارد كینز» پێکهات كە لە «دەوڵەتی خۆشگوزەران»دا دەركەوت و بە سەردەمی زێڕینی سەرمایەداری ناوبانگی دەركرد، دەركەوت كە تێیدا پشكووتنی ئابووری بازاڕ، دێموكراسی و خۆشبژیوی زۆر سەركەوتوو بوو، هەڵبەت ئێستا ئەو مودێلەش بەرەوڕووی زۆر دیاردەی تازە بۆتەوەو تووشی ململانێ هاتووو و بهڕهوڕووی پرسیار کراوهتهوه، وەك بە جیهانی بوون، نیولیبڕالیزم، ژینگەێپارێزی و سەرمایەداری پاش سەنعەتی. رێگای سێهەمی ئانتونی گیدێنز ئاڵتێرناتیڤێكە بۆ ئەم هەلومەرجە نوێیە».
ئەم نەریتە واتە تێكەڵ كردنی بایەخەكانی پۆزهتیڤی سوسیالیزم و لیبڕالیزم شتێكی نوێ نییە و ئەو مەسەلەیە لە سەدەی نۆزدەیەم بە «جان ستوارت میل» دەستی پێكردو لە سەدەی 20 دا بە هۆی كەسانێك وەك «بێرتراند راسێل»و «كارلۆرۆسلی» درێژەی پێدراوەو لەم سێ دەیەی دوایەشدا كەسانێكی وەك «جان رالز»و «مەك فێرسۆن»و هی¬تر هەوڵیان بۆ داوە. دیارە تێكەل كردنی بایەخەكانی لیبڕالیزم و سوسیالیزم كارێكی زۆر دژوارە، چون لیبراڵیزم لە تاك و سوسیالیزم لە كۆمەڵەوە دەست پێدەكا، «هەڵبەت لیبراڵیزم لە مانای سیاسی دا». بیرمەندانی لیبرال پێیان وایە مرۆڤ تەنیاو خۆخوازەو ناكۆمەڵایەتی، بەڵام سوسیالیزم پێی وایە مرۆڤ بوونەوەرێكی كۆمەڵایەتییە.
ئێستا تیشک دهخهینه سهر گرینگترینی ئهو بایهخانه:
ئازادی
ئێمه له بایهخهکانی پۆزهتیڤی لیبڕاڵی بۆ دابین کردنی یاساگهلێک بۆ ماف و ئازادییهکانی تاک، داکۆکی دهکهین و له ئازادییهکانی نێگهتیڤ که دهور و نهخشی ههره پێویست و تهواوکهری ئازادییهکانی پۆزهتیڤن داکۆکی دەكەین و پێمان وانییە كە ئازادیی پۆزەتیڤ و ئازادیی نگەتیڤ بەستراوەیی دوو لایەنەیان نییە و پێمان وایە ئازادی تاك لێرە دەبێ ئەو چوارچێوە كۆمەڵایەتییانە لە بەرچاو بگرێ كە تێیدا كار دەكات، چون تاك لە نێو كۆمەڵدا دەژی و ناتوانێ دووڕگەیەكی سەربەخۆ و بێنیاز بێ.
هەروەها پێمان وایە بەبێ ئازادی، عەداڵەتی كۆمەڵایەتی كە جەوهەری سوسیالیزمی دیمۆكراتیكە و ئامانجی ئێمەیە، دابین ناكرێ چون تەنیا لە سێبەری ئازادی دایە كە بە رێكخستنی جەماوەر، چ لە شكڵی سەندیكا و یەكیەتیی كرێكاران و چ لە شكڵی دامەزراوە جۆرواجۆرە مهدهنی و كولتوورییەكان دایە كە دەسكەوتە كۆمەڵایەتی و دیمۆكراتیكەكان لە هێرشی راستی نوێ و کۆنسێرڤاتیڤهکان دەپارێزرێن.
دێمۆكڕاسی
ئەوە راستە كە هەم جووڵانەوەی لیبڕاڵ و هەم جووڵانەوەی سوسیالیستی ئاڕمانی دیمۆكراسییان پەسند كردوە و ئەمەش خۆی لە حكوومەتی لیبراڵ دیمۆكرات و سوسیال دیمۆكرات دا دۆزیوەتەوە، بەڵام ئەوەی راست بێ لیبراڵیزم خۆی لە ئاست دیمۆكراسیی كۆمەڵایەتی گێل دەكاو چەپی رادیكاڵیش لە ئاست دیمۆكراسی سیاسی (مافی تاك). ئێمە دیمۆكراسی تەنیا لە دابین كردنی نان و خانوو و لەشساغی و فێركردن و ئاوو بەرق دا نابینین واتە دیمۆكراسیی كۆمەڵایەتی و ئەگەر ئەركی دیمۆكراسی ئەوە بێ، ئەوە دووپات بوونەوەی ئەزموونی سوسیالیزمی ئارایی (مەوجوود)ە و ئەگەریش بە مانای مافی دەنگدانی هەمووانەو لە ئاكامدا ئامرازێكە بۆ دەربڕینی ئازادانەی ئیرادەی هەر تاكێك ئەوە سەقەت و نەقوستانە. كەوابوو دەبێ هەر دووی ئەو دیمۆكراسییانە لە بەرچاو بگیرێن، دەنا دیمۆكراسییەكی سەقەت دەبێ. ئێمە پێمان وایە مافی مەدەنی سەدەی 18 و سیاسیی سەدەی 19 و كۆمەڵایەتیی سەدەی 20 تهواوکهری یهکترن.
یەكسانی
یەكێك لەو بایەخانەی كە ئێمە لە سەری پێداگرین و بە بەهایەكی سوسیالیستی دەژمێردرێ یەكسانییەو ئێمە لە پێناسەی یەكسانی دا لەگەڵ لیبراڵەكان جیاوازییمان هەیە. یەكسانی لە روانگەی ئێمەوە وەك لیبڕاڵەكان دەخوازن هەر ئەوە نیە كە هەموومان تەنیا لە بەرانبەر یاسادا وەك یەك بین. یەكسانی واتە شانسی وەك یەك بۆ بەشداریی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی و هەلی وەك یەك بۆ بەشداری و كێبڕكێ، ئیدی ئەوە خەڵك چۆن كەڵك لەو هەل و شانسە وەردەگرێ پێوەندیی بە خۆیانەوە هەیە. یەكسانی شانسی ژیانی وەك یەك بەو مانایە نییە كە هەموو كەس دەبێ هەموو شتێكیان بە یەك رادە هەبێ، بە مانای یەك شكڵ بوون نییە، بەڵكوو بە مانای مەیدانی پەرەپێدانی داخوازو بەهرەكانی تاكە. لەوانەیە یەكسانی دابەش كردن لە رووی ئایدیۆلۆژی و ئەخلاقەوەو سەرنج راكێش بێ، بەڵام كارێكی ئەوتۆ ناكا بۆ برهو پێدان بە بەرژەوەندیی ئابووری.
بهشی سێیهم
سنووربهندییهکانی خوێندنهوهی نوێی سوسیالیزمی دێمۆکراتیک
ئەگەر سوسیالیزمی دیمۆكراتیك بە پێناسەی كورتە باس، لە (1983ی زایینی) رێگەی سێیەم بوو لە نێوان سوسیال دیمۆكراسی و كۆمۆنیزم (سوسیالیزمی مەوجوود) واتە سنووربەندی هەم لەگەڵ سوسیال دێمۆكراسی هەبوو و هەم لەگەڵ سوسیالیزمی مەوجوودو هەوڵێك بوو بۆ دابین كردنی سوسیالیزمێكی واقیعیی تێكەڵ بە دێمۆكراسیییەكی حەقیقی. ئێمە لەم خوێندنەوەیە نوێیەدا لە نێوان سوسیالیزمی دیمۆكراتیك لە لایەك و نیولیبراڵیزم و چەپی رادیكاڵ لە لایەكی دیكە سنووربەندی دەكەین.
ئهلف) نیولیبڕاڵیزم
ئێمە سیاسەتی نیولیبراڵیزم رهت دەكەینەوە: نیولیبراڵیزم كۆمەڵێك روانگە و بۆچوونی رۆژئاوایییە لە بیركردنەوەی سیاسی و ئابووری كە لە بنەڕەت دا دژكردەوەیە لە ئاست دروست بوون و چێ بوونی قەوارەی دەوڵەتی خۆشگوزەران. ئەو دەوڵەتەی كە بەدوای قەیرانی گەورەی ئابووری (1929_ 1933ی زایینی) و بە تایبەتی پاش شەڕی دووهەمی جیهانی لە سەر بنەمای بۆچوونەكانی ئابووریناس «جان مینارد كینز» پێك هات. (سەیر ئەوەیە كە چەپی رادیكاڵیش رەخنە لە دەوڵەتی خۆشگوزەران دەگرێ چۆن پێی وایە بە سیاسەتەكانی كۆمەڵایەتی دەوڵەتی خۆشگوزەران ئاشتیی چینایەتی پێك دێ و تیۆری شەڕی چینایەتی ئەو سەرناگرێ). لیبڕالیزمی نوێ لە سەر ئەم خاڵانە پێدادەگرێ:
ـ چوارچێوەو سنووری چالاکیی دەوڵەت تا ئەو جێگەیەی دهلوێ كەم بكرێتەوە و یاساكانی بازاڕ بێدهستێوهردانی دەوڵەت لە هەموو بوارەكانی ژیان و ژیانی كۆمەڵایەتی باڵادهست بن.
ـ دەوڵەت شەیتانێكی پێویست و لازمە كە تەنیا ئەركی پشتگری لە تاكەكان و سەروەت و سامانی هاووڵاتیانە. هەروەها، پێشگیری لە دزی و ساختەكاری دەكات و گەرەنتی بەڕێوەچوونی رێكەوتنەكان دەكاو ئەگەر بە رادەی سەری نووكە دەرزییەك لەوەی بترازێ ئەوە مافی خەڵكی سەربەستی پێشێل كردووە.
ــ لە هەمووان گرینگتر هێرش كردنە سەر دەسكەوتەكانی دەوڵەتی خۆشگوزەرانە، بە بیانووی ئەوەی برەو بە تەمبەڵی دەداو پشت بە خۆ نەبەستن دروست دەكات.
ـ هێرشی هەوسارپچڕاو بۆ تایبەتیترین لایەنەكانی ژیانی مرۆڤ، ئەمە بێجگە لەوەی كە دەخوازن تەنانەت پۆلیس، دەزگەی قەزایی و بهرگریی نیشتمانی (دفاع ملی)یش بە تایبەتی بكرێن و تەنانەت سیستمی قوتابخانەو پەروەردەو فێركردن، تایبەتی بێ و نابێ خوێندن ئیجباری بێ، چونكە پێچەوانەی ئازادیی سروشتی مرۆڤە.
ــ ماڵیات دەبێ تەنیا بۆ دابین كردنی نەزم و ئاسایش بێ، نە بۆ خزمەتە كۆمەڵایەتی و خۆشبژیوی(رفاهی)یهکان و نابێ دەوڵەت هێندێك مەجبوور بكا بە هێندێكی دیكە یارمەتی بدەن.
ب) هەڵوێست بەرانبەر بە نیولیبڕاڵیزم
ئێمە لەگەڵ ئەم روانگە و هەڵوێستهی لیبراڵیزمی نوێ نین و پێمان وایە:
ـ دەوڵەتی خۆشگوزەران یەكێك لە گەورەترین دەسكەوتەكانی مرۆڤایەتییەو دەوڵەت نابێ تەنیا پارێزەری سەروەت و سامانی هاووڵاتیان بێ.
ـ دەوڵەتی خۆشگوزەران میكانیزمێكە بۆ دابەش كردنەوەی سامان لە دەوڵەمەندەوە بۆ هەژار.
ـ دەوڵەتی خۆشگوزەران نە ئامانجی یەكسانیی رەهای كۆمەڵایەتییە و نە دەتوانێ ئەمهش ئەنجام بدا.
ـ دەوڵەتی خۆشگوزەران بۆ كەم كردنەوەی نایەكسانی هەوڵ دەدات، زۆر جار خەڵك بە هۆی جیاوازی وهک: نەخۆشی، بێكاری، پیری و … ناتوانن ژیانی خۆیان دابین بكەن، دەبێ ئەمانە ئاسایشیان دابین بكرێ. چۆن ناكرێ بە بێ دەستێوەردانی دامەزراویهكی ناوەندی، نایهکسانیی كۆمەڵایەتی و ئابووری كەم بكرێتەوە.
ـ دەوڵەتی خۆشگوزەران هەوڵ دەدا لانیكەمی هەلومهرجێكی باشتر بۆ چینە بێبەشەكان دابین بکرێ تاکوو بتوانن لانیکهم لە ژیانێکی شیاو بەهرەمەند بن. بۆیە ئێمە پێمان وایە ئەوەی لە بەرانبەر ئەم بەرپرسیارهتییە كۆمەڵایەتییەدا دەروەستە، دەوڵەتە. دەبێ یەكێك لە بەرانبەر بەرپرسارێتیی كۆمەڵایەتی بەرپرسیار بێ، ئەویش كەس نیە بێجگە لە دەوڵەت كە مافی كۆمەڵایەتی هاووڵاتییان دابین بكا.
ئەوە راستە كە لیبڕاڵیزمی ئابووری باڵادەستی تەواوی هەیە و كارامەترە بە سەر ئابووری دەوڵەتی و بەرنامەرێژی لە چەشنی یەكیەتی سۆڤییەتی پێشوو، بەڵام ئەو قازانج و سوودەی لیبراڵیزمی ئابووری بە شێوەی نابەرانبەر به هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگه دەگات، كەوابوو دەبێ ئەو داهاتە سەر لە نوێ دابەش بێتەوە، بە مەبەستی كەم كردنەوەی مەودای نێوان چینەكان و ئەمەش لە ئەستۆی كێیەو كێ بە ئەنجامی دەگەیەنێ، كام دامەزراوە دەبێ بڕیاردهرانه و بهدهسهڵاتهوه ئەنجامی بدات؟ ئەوە دەوڵەتە، ئەم سەر لە نوێ دابەش كردنە، نە دەبێ بە شێوەی یەكسان و نە هەمووی بڕواتە گیرفانی چەند كەسێكەوە.
ج) چەپی رادیكاڵ
هاوكات لەگەڵ ئەو سنووركێشانە لەگەڵ لیبڕاڵیزمی نوێ، ئێمە لەگەڵ چەپی رادیكاڵیش سنووربەندی دەكەین.
1ـ ئێمە لەگەڵ خۆگێل كردنی چەپی كۆن یان رادیكاڵ لە بەرانبەر مافی تاك دا نین (ئازادییە مەنفییەكان).
2ـ چەپی رادیكاڵ لە سەر یەكسانیی رەها پێدادەگرێ و ئەوە هیچکات نایهتهدی، مەگەر كەرتی تایبەتی لە ناو بچێ و ئابووری پلانمەندو دەوڵەتیی بەڕێوە بچێ و ئەوەش یهکسانه لەگەڵ ماڵئاوایی لە ئازادی و دێمۆكراسی و ئابوورییەكی گەشەكردوو.
3ـ ئێمە لەگەڵ سیستمی بهڕێوهبهرێتی (مودیرییەت) و كارگێڕی چەپی رادیكاڵ نین كە تێیدا تاقمێكی پێشڕەو و بژاردە لە جێی خەڵك بیر دەكەنەوە، چون پێیان وایە ئەگەر ئەو ئاڤانگاردەیە كە لە راستییەكان تێدەگات، هەر بۆیە بێ پرسی خەڵك كە چۆن بیر دەكەنەوە، بڕیار دەدهن، و بە ناوی خەڵك دهستپێشخەری پڕۆسەی ئاڵوگۆڕەكان دەبن.
دوایین وتە!
له کۆتاییدا پێویسته جهخت لهسهر ئهو خاڵه بکهینهوه که سوسیالیزمی دیمۆكراتیك دهبێ وەڵامدەری هەلومەرجی وڵاتەكەمان بێ و پێش هەموو شتێك لەگەڵ بەرژەوندیی نەتەوەییمان بگونجێ. ئێمە دەتوانین لە زۆر بەرنامە و پرۆگرامی ئەو وڵاتانەی سوسیالیزمی دیمۆكراتیكیان پێڕەو كردوە كەڵك وەرگرین، هەڵبەت لە تهواوەتی خۆیدا، بەڵام نابێ هیچكات تایبەتمەندییەكانی وڵاتی خۆمان لە بیر بكەین كە لە زۆر لایەنی ئابووری، فەرهەنگی، كۆمەڵایەتی و مێژوویی جیاوازی له گهڵ وڵاتانی دیکه هەیە. بەرەی چەپ لە ئورووپا ئەمڕۆ كێشەی سیكۆلاریزمی نیە، كێشەی پاشماوەكانی نیزامی فیئۆدالی و عەشیرەتی کێشهی دێمۆکڕاسی نییە، بەڵام ئەمانە هەموو كێشەی جیددین بۆ بەرەی چەپ لە وڵاتەكەماندا. سەرمایەداریی ئەمریكا لەگەڵ سەرمایەداریی ئورووپا جیاوازیی هەیەو سەرمایەداریی ژاپۆن لە تەك هەردووكیان. هەر وەك سیستمی دەوڵەتی خۆشگوزهران لە نێو وڵاتانی ئورووپایی جیاوازە.
خوێندنەوەی نوێی ئێمە لە سوسیالیزمی دێموكراتیك دەقێكی پیرۆز نیە، كە رەخنەهەڵنەگر بێ، نەگۆڕ نییە، ئەمە رێككەوتنێكی كۆمەڵایەتیە بە مەبەستی دابین كردنی هاوسهنگیی رێژەیی لە نێو كۆمەڵدا. ئەو رێككەوتنە به دهستی مرۆڤ ئهنجام دهدرێ كەوابوو قابیلی گۆڕانە. رازی مانەوەی رێبازی سوسیال دیمۆكراسی لە چیدایە؟ خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجی نوێ. ئەگەر بەرنامەی حیزبی سوسیال دیمۆكراتی ئاڵمان (SPD)وەك كۆنترین حیزبی سوسیال دیمۆكرات لە كۆتایی سەدەی نۆزدەیەم لهگهڵ بهرنامهی ئەم حیزبە لە كۆتایی سەدەی بیستەم پێکبگرین، دەبینین مەودای جیاوازیان چهندهیه، ئهو کاتهیه رازی ئهو مانهوهیهمان بۆ دهردهکهوێ.
ئامانجی ئێمە ئەوەیە كە هەوڵ بدەین و خهبات بکهین بۆ ئهوهی ئەو كۆمەڵگەیەی تێیدا دەژین لە چاو دۆخی ئارایی یەكسانتر بێ. ئێمە لەو خوێندنەوە نوێیەدا دەستمان ههڵگرت لە هێندێك خەون و ئارەزوو، هەر چەندە مرۆڤدۆستانە، دادپهروهرانه و جوان دەهاتنە بەرچاو، بەڵام فكری ئەوەی كە ژیانی مرۆڤ ئاسوودەترو یەكسانتر بێ هەمیشە وەك ئەستێرەیەكی قوتبی رێنوێنمانە. كاتێك یەكسانی و بەرابەری ئابووریی سهقامگیر نابێ و تا ئێستاش رێگەیەك بۆ بەرقەرار بوونی ئەو یەكسانیە پەیدا نەبووە، لانیكەم دەتوانین هەلومەرجێكی باشتر بۆ چینە بێبەشەكان دابین بکهین كە تێیدا لە ژیانێكی قابیلی قبووڵ بەهرەمەند بن.
ئەوەش دەزانین كە بە لە بەر چاو گرتنی واقعییهتی جیاوازییەكانی نێوان مرۆڤەكان و بەرژەوەندی تایبەتیان هیچ سیستمێکی یهکدهست كە بۆ هەمووان ئەیدەئاڵ و دڵخواز بێ بەدی ناكرێ.
لیستی سهرچاوهکان:
1- کریستیان دلاکامپانی، فلسفه سیاست در جهان معاصر، ترجمه: بزرگ نادرزاده، چاپ اول، تهران، 1382
2- در این زمانه پر آشوب (ملاحظاتی درباره سیاست بین الملل)، گفتگو با برونوکراسیکی، ترجمه: دکتر حسن دولو، چاپ اول، تهران 1365
3- ریچارد ساکوا. پساکهونیسم، ترجمه: محسن حکیمی، چاپ اول، تهران، 1358
4- سون اریک لیدمن، سبکی فکر، سنگینی واقعیت، ترجمه: سعید مودم، چاپ اول، تهران 1384
5- ترنس بال و ریچارد داگر، ایدئولوژیهای سیاسی و ایدهال دمکراتیک، ترجمه،: دکتر رویا کیوانشکوهی، تهران، چاپ اول 1384
6- دیویدهاروی، نئولیبرالیسم، ترجمه: دکتر محمود عبداللهزاده، تهران چاپ اول 1386
7- حسین بشیریه، آموزش دانش سیاسی (مبانی علم سیاست نظری) چاپ اول، تهران، 1380
8- حسین بشیریه، تاریخ اندیشههای سیاسی در قرن بیستم (اندیشههای مارکسیستی) چاپ دوم، تهران، 1378
9- داریوش آشوری، دانشنامهی سیاسی (فرهنگ اصلاحات و مکتبهای سیاسی) چاپ سیزدهم، تهران 1385
10- حسن علیزاده، فرهنگ خاص علوم سیاسی، چاپ اول، تهران 1377
11- ڤولگانگ لیۆنارد، کۆمۆنیزمی ئهورووپایی (راستبوونهوهیهک به رووی خۆرههڵات و خۆرئاوادا) وهرگێڕانی: کوردۆ عهلی، بهرگی یهکهم، سلێمانی، 2004
12- ئاندرۆ هییود، تیۆری سیاسی، وهرگێڕانی…………. چاپی یهکهم، ههولێر، 2003
13- ئینگڤارکارلسۆن و ئان- ماری لیندگرێن ، سوسیال دێموکڕاسی چیه؟ ، وهرگێڕانی: کهماڵ حهسهن پور، لینگشوپینگ، 2007
14- د. عهبدولڕهحمانی قاسملوو، کورته باسێک لهسهر سوسیالیزم، بڵاوکراوهی کومیسیونی ح. د. ک. ا، 1983
15- د. عهبدولڕهحمانی قاسملوو، شی کردنهوهی کورته باس، بڵاوکراوهی کومیسیونی حدکا، 1986
16- ئانتۆنی گیدێنز، رێگای سێههم، بنیاتنانهوهی سوسیال دێموکڕاسی، وهرگێڕ بۆ کوردی: پێشڕهو حوسێن، چاپی یهکهم، سلێمانی 2002
17- حوسێن بهشیری، دێموکڕاسی بۆ ههمووان، وهرگێڕانی: حوسێن موحهممهدزاده، ههولێر 2005
18- محمد علی همایون کاتوزیان، خاطرات سیاسی خلیل ملکی، چاپ دوم، اروپا، 1981
19- میشل روکار، سخنرانی در کنگره انترناسیونال سوسیالیست، «لیما» (پرو) بڵاوکراوهی کومیسیونی چاپهمهنی حدکا خرداد 1365
20- بولتن اتحاد چپ کارگری، شماره 2، زمستان 1378
21- راه کارگر، ارگان سازمان کارگران انقلابی ایران (راه کارگر) شماره 6، خرداد 1367
22- د. عهبدولڕهحمانی قاسملوو، عهبدوڵلا حهسهن زاده، کورته مێژووی حدکا و…، 1381
23- مجله اطلاعات سیاسی- اقتصادی، شماره 43 و 44، سال پنجم، 1370
24- سوسیالیزمی دێمۆکڕاتیک، وتاری لیۆنێل ژوسپهن له کۆنگرهی ئینترناسیۆنال سوسیالیست، نوامبری 1999 وهرگیراو له «تێکۆشهر» نامیلکهی نێوخۆیی حدکا، ژماره 67، 68، 1379
25 – برنامهی حزب سوسیال دمکرات سوئد، 1988