هاونیشتمانیانی خۆشەویست و ئازیزم، بە وەرگێڕانێکی دیکەوە هاتمەوە خزمەتتان!

هاونیشتمانیانی خۆشەویست و ئازیزم، بە وەرگێڕانێکی دیکەوە هاتمەوە خزمەتتان!
خاتوو «جۆدی دێڵتن» (Judy Delton) نووسەری ناسراوی ئەمریکایی دوای تەمەنێک ئەزموون لە بواری خوڵقاندنی ژانری جۆراوجۆر (ڕۆمان، چیرۆک، ئەدەبیاتی منداڵان و خاوەنی دەیان گوتار لە ڕۆژنامە و بڵاوکراوە بەناوبانگ و کۆبوونەوە جۆراوجۆرەکان) لە کۆتاییدا بە هەموو توانای خۆیەوە کتێبێک لەسەر «هەڵە باوەکانی نووسەران لە ٢٩ خاڵ دا» دەنووسێ.

(Twenty-nine tips for writers on how to avoid being their own worst enemy when it comes to writing and selling their work.)

بەهۆی گرنگی کارەکەی و پێویستیی نووسەران و بەتایبەت ئەو کەسانەی خولیای نووسینیان لە مێشک دایە و دەخوازن بە شێوازێکی زانستی کار بکەن، ئەو کتێبەم کردووە بە کوردی.

مەبەستی من ئەوە بووە کە لاوانی کورد هان بدرێن بە شێوازێکی زۆر ئاسان فێری چۆنیەتی نووسین بن و ئەو کۆمەڵە هەڵانەی کە بەردەوام پاتە دەبنەوە، دووبارە نەکەنەوە.

هیوادارم توانیبێتم خزمەتێکی بچووکم بە کتێبخانەی کوردی و فێرخوازان و ئۆگرانی نووسین کردبێ.

سوپاس بۆ مراد بەهرامیان، کە هەمدیس لە بواری نەخشەسازیدا هاوکاری کردم.

سەلیم حەقیقی

٨ی ئاوریلی ٢٠٢١ (١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی)


ماڵپەری گیاڕەنگ جوانترین پیرۆزبایی لە وەرگێری ئەم کتیبە کاک سەلیم حەقیقی دەکا و هیوای بەردەوامی لە کاری وەرگێران و نووسین و ژیانی ڕۆژانەدا بۆ بە ئاوات دەخوازێ و بە هیوای ئەوە کە کتێبخانەی کوردی هەردەم دەوڵەمەند و پڕبارتر ببێ.