کورته‌یه‌ک له سه‌ر شه‌هید مه‌لا ئاواره له لایه‌ن مامۆ‌ستا ئه‌بوبه‌کر فه‌لسه‌فی‌یه‌وه. ئاماده کردنی: ڕه‌حمان خالید‌نژاد
پرسیار: به‌ڕێز مامۆ‌ستا فه‌لسه‌فی سه‌ره‌تا چۆن له گه‌ڵ مه‌لا ئاواره ئاشنا بووی و جه‌نابت تا چ ڕاده‌یه‌ک ئاگاداری کار‌و تێکۆشانی شه‌هید مه‌لا ئاواره‌ی؟
و: له ساڵی 1341ی هه‌تاوی ماڵی ئێمه له گوندی “ئاوکورتێ” له ناوچه‌ی ماوه‌ت بوو، من له‌و کاته‌دا بێجگه له‌وه‌ی که مه‌لا و ده‌رس‌وێژی ئاینی گونده‌که بووم، به‌رپرسی کۆمیته‌یه‌کی به‌رینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیش بوم به نێوی (م- ب- س) ئه‌و مه‌ڵبه‌نده کار‌و باری ته‌شکیلاتی و ڕێکخستنی ناوچه‌کانی مه‌ریوان، بانه، سه‌قز، سه‌رده‌شتی به ئه‌ستۆوه بوو.
ئه‌ندامانی به‌ر چاو و به‌رپرسی ئه‌و کۆمیته‌یه بریتی بون له کاک ڕه‌شید ئه‌حمه‌دی (ڕه‌شیدخانی کێوه‌رۆ) عه‌بدوڵا نه‌علبه‌ندی، و…
مه‌ڵبه‌ندی(م- ب- س) به چاوه‌دێری مادی و ڕاوێژی مه‌کتبی سیاسی پارتی به‌ڕێوه ده‌چوو.
له یه‌کێک له ڕۆژه‌کانی هه‌مان ساڵ‌دا(1341) له دیده‌نی و سه‌ردانێکی من بۆ باره‌گای پارتی که له نێزیکی گونده‌که‌مان بوو، بۆ یه‌که‌م جار شه‌هید مه‌لا ئاواره‌م چاو پێکه‌وتوو یه‌کترمان ناسی.
شێوه‌ی ناسینه‌که‌مان به‌م جۆره بوو: که من له گه‌ڵ زینده‌یاد (نوری ئه‌حمه‌د ته‌ها) له میوانخانه‌ی مه‌کته‌ب دانیشت بووین باسمان له شێعری عروزی و شێعری نوێ ده‌کرد، که من لایه‌نگری شێعری عروزی و ئه‌ویش شێعری نوێ و بێ وه‌زنی پێ چاک بوو. کورێکی لاوی شێوه فه‌قێ له‌و لامان دانیشتبوو، تفه‌نگێکی 11 تیری له په‌نا خۆی هه‌ڵپه‌سارد بوو، زۆر به‌تامه‌زرۆیی‌یه‌وه گوێی بۆ وتووێژه‌که‌مان ڕاگرتبو، له ناکاو هاته پێش و گوتی ئه‌گه‌ر ئیجازه‌م بده‌ن منیش رای خۆم له باره‌ی ئه‌م باسه‌وه ده‌ر ده‌بڕم، دیار بو کاک نوری ده‌ی ناسی و گوتی فه‌رمو کاک مه‌لا بزانم تۆ ده‌ڵێی چی؟ کوره‌که به زمانێکی ره‌وان و شیرین به‌رگری له شێعری کێش داری عروزی کرد و بوو به پشتیوانی بۆچونه‌کانی من، له گه‌رمه‌ی باسه‌که‌مان‌دا کاک نوریان بانگ کرد که بچێت بۆ مه‌کته‌بی سیاسی، من و کوڕه گه‌نجه‌که هه‌روا باسه‌که‌مان تاووتوێ ده‌کرد که له دوایی دا لێم پرسی ناوت چیه؟ خه‌ڵکی کوێی؟ لێره چ ده‌که‌ی؟
گوتی ناوم ئه‌حمه‌ده فه‌قی بووم خه‌ڵکی گوندی شڵماشی لای سه‌رده‌شتم، کاره‌که‌شم ئه‌وه ده‌بینی که پێشمه‌رگه‌م. ئه‌ویش پرسیاری ناو‌و نیشانی منی کرد که خۆم ناساند، گوتی له مێژه هه‌وڵده‌ده‌م بت بینم جارێکیش هاتم بۆ ئاو کورتێ جه‌نابت له ماڵ نه‌بووی شه‌و له حوجره‌ی فه‌قێیه‌کانتان میوان بوم.
گوتم ده‌ی باشه کاک مه‌لا ئه‌حمه‌د ئه‌وه ئێستا له خزمه‌ت‌دام به‌ڵێن بده پێکه‌وه بچین بۆ ماڵی ئێمه، دیار بو زۆری پێ چاک بوو، گوتی جا ده‌بێ بچی مۆڵه‌تم بۆ وه‌ر بگری، ئیتر من چووم بۆ لای عه‌لی مام ڕه‌زا که فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی بوو، به‌رگه‌ی دوو رۆژ مۆڵه‌تم بۆ وه‌رگرت و له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ‌دا به‌ره‌و گوندی ئاوکورتێ و ماڵی ئێمه وه‌ڕێ که‌وتین، ماوه‌ی ڕێگاکه‌مان که‌متر له دوو کیلۆمیتر بوو.
له ماوه‌ی دوو ڕۆژ مانه‌وه‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌د له لای ئێمه له باره‌ی وه‌زعی ئه‌و ده‌مانه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له باره‌ی کاریگه‌ری شۆرشی کوردستانی گه‌رمێن له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا، له باره‌ی زینده یاد کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق و جۆری هه‌ڵس‌وکه‌وتی ئه‌و ڕۆژانه و له باره‌ی چۆنایه‌تی پێک هێنانی مه‌ڵبه‌ندی (م-ب-س) و زۆر باسی دیکه‌مان تاو‌و توێ کرد.
شه‌هید مه‌لا ئاواره پێشنیاری کرد که وه‌ک هاورێ‌یه‌کی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له مه‌ڵبه‌ندی(م- ب- س) دا ببێته هاوکارمان، من زۆرم به لاوه چاک بوو زۆریشم پێ خۆش بوو به‌ڵام به ته‌نیا ڕێگه‌ی بڕیار دانم نه‌بوو، ده‌بوو له گه‌ڵ کاک ڕه‌شیدی ئه‌حمه‌دی و هه‌ڤاڵانی‌تر باس و پرس بکه‌م .
مه‌لا ئاواره تا ئه‌و کاته‌ش ئه‌ندامی هیچ سازمان و ڕێکخراوێکی سیاسی نه‌بوو هه‌ستی کوردایه‌تی و سۆزی نیشتمان په‌روه‌ری ده‌ستی پێ له فه‌قێ‌یه‌تی و خوێندنی ئایینی هه‌ڵگرتبو، له ژێر کاریگه‌ری شۆرشی کوردستانی عێراق و ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی دا خۆی گه‌یاند بۆ (ماوه‌ت) و به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی له به‌ر کردبوو. هێشتا دوو حه‌وتو له پێشمه‌رگایه‌تیه‌که‌ی تێپه‌ڕ نابێ که ده‌بێته خۆشه‌ویست و باوه‌ر پێکراوێکی پته‌وی فه‌رمانده‌ی هێزی خه‌باتی ئه‌و کاته که شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری بوو.
دوای ماوه‌یه‌ک بۆ پارێزگاری له باره‌گه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق، وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراو و متمانه‌دار، ده‌ی نێرنه گوندی (عیساوێ) که باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له‌و گونده بوو.
به هه‌ر حاڵ بۆ به‌یانی ڕۆژی سێهه‌م که ده‌بوو مه‌لا ئاواره بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌کته‌ب منیش هاوڕێیه‌تیم کرد، هێشتا له گونده‌که نه‌چوبوینه ده‌ر که له گه‌ڵ مامۆستای نه‌مر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سکرتێری ئه‌و ده‌می پارتی و پارێزه‌ره‌کانی روبه‌رو بووین که ئه‌وانیش ده‌چوونه‌وه بۆ مه‌کته‌بی سیاسی .
ماڵی مامۆ‌ستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ر له گونده‌که‌ی ئێمه نزیکه‌ی دوو سه‌د مترێک به‌ولای له نێو باخێکی گوندی (ئاوکورتێ) دا خانوێکی کاتیان بۆ دروست کرد بوو، ماڵ و منداڵه‌کانی له‌و خانوه دا بوون، مامۆ‌ستاش زۆربه‌ی ئێواران له مه‌کته‌به‌وه ده‌هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه و به‌یانیش وێرای پارێزه‌ره‌کانی ده‌گه‌رایه‌وه بۆ مه‌کته‌بی سیاسی.
ئیتر له‌گه‌ڵ مامۆ‌ستا بووینه هاوڕێی ئه‌و ڕێگایه، به‌ده‌م ڕێگه ڕۆیشتنه‌وه باسی مه‌لا ئاواره و هاتنی بۆ نێو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هاوکاری له گه‌ڵ مه‌ڵبه‌نده‌که‌مانم بۆ مامۆ‌ستا گێڕایه‌وه، که زۆر به‌لایه‌وه په‌سه‌ند و چاک بوو، ئێسته که گه‌یشتینه‌وه مه‌کته‌ب له گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی په‌یوه‌ندیدار باسه‌که بکه‌ن و منیش زۆرم پێ باشه.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه له گه‌ڵ هه‌ندێک له سه‌رکردایه‌تی پارتی باسه‌که‌مان کرده‌وه، ئیتر زینده یاد مامۆ‌ستا نوری سه‌دیق شاوه‌یس پێی گوتم با مه‌لا ئاواره له گه‌ڵ تۆ‌دا بێت و پرس و ڕاو و کۆبونه‌وه‌تان له گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی(م- ب- س) پێک بێنن جا ئه‌گه‌ریش موافه‌قه‌ت نه‌کرا با بگه‌ڕێته‌وه لای مه‌کته‌ب.
ئیتر دووباره له گه‌ڵ مه‌لا ئه‌حمه‌د گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵی ئێمه، دوای دوو ڕۆژ چووین بۆ گوندی (بێورێ) له ناوچه‌ی سیوه‌یل که باره‌گاکه‌ی (م- ب- س) له‌و گونده بوو.
کاک ڕه‌شید خانی ئه‌حمه‌دی و عه‌بدوڵا سه‌دیق له ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند له باره‌گاکه ئاماده بون مه‌لا ئاواره‌م پێ ناساندن زۆریان پێ خۆش بوو.
نزیکه‌ی دوو ڕۆژ هه‌روا له باره‌گای مه‌ڵبه‌ند ماینه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیارماندا که مه‌لا ئاواره ببێته به‌رپرسی ته‌شکیلاتی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ئیتر له‌وه دوا مه‌لا ئاواره تاوی دایه ڕێکخستن و ته‌شکیلاتێکی زۆر ئازایانه و بوێرانه، نه‌هێنی کاریه‌کانی ته‌شکیلاتی ئه‌و ئازیزه سه‌رسوڕ هێنه‌ر بوو.
مه‌لا ئاواره یازده مانگ له گه‌ڵ ئێمه مایه‌وه، کار و باری ته‌نزیمی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی له ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت دا به ئه‌ستۆوه بوو.
له‌و ده‌مانه دا مه‌لا ئاواره وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی به نێو بانگ نه‌ناسرا بوو، به‌ڵام جۆری هه‌ڵس‌وکه‌وت و وتووێژی له گه‌ڵ خه‌ڵکی‌دا وه‌ها سه‌رنج ڕاکێش بوو که له دڵان دا جێی خۆی ده‌کرده‌وه و خۆشه‌ویستی لای هه‌موو دۆستان و یارانی بوو.
مه‌لا ئاواره کورێکی هێور و هێدی و له‌سه‌ر خۆ بوو، کوڕێکی ئه‌دیب و نوکته‌زان و شیرن زبان بوو.
روحی شاد‌و ڕێگه‌ی پڕ هه‌موار
ئاماده کردنی: ڕه‌حمان خالید‌نژاد
تایبەت بە ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی مەلا ئاوارە