کۆچی دواییی ئه‌ندامێکی حیزب به هۆی رووداوێکی دڵته‌زێن
رێکه‌وتی ٦ی ٢ی ٢٠١٣ زاینی ئه‌ندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانبه ناوی خالید ئێبراهیمی ناسراو به خالیده سوور له شاری تامپێرا وڵاتی فینلاند به هۆی رووداوێکی دڵته‌زین گیانی له ده‌ست دا.
خالید ئێبراهیمی کوری قادر ساڵی ١٣٣٩ ی هه‌تاوی له گوندی مه‌حمه شه‌ی سه‌ری سه‌ر به نه‌غه‌ده له دایک بووه. ساڵی ١٣٥٧ ی هه‌تاوی وه‌ک زۆرێک له مافخوازانی دیکه ی کورد تێکه‌ل به شۆرشی مافخوازی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو.
خالید ئیبراهیمی ساLی ١٣٥٧ تاوه‌کوو ساڵی ١٣٧٠ وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات له هێزه‌کانی پێشه‌وا و هێزی ئه‌فشین ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تی خوی جێ به‌جێ کردوه .
له ماوه‌ی خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی دا پله‌کانی ته‌شکیلاتی سه‌رپه‌ل وکادری ناوچه‌ی تێپه‌ر کردوه خوالێخٶشبو خالیدە سوور له سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیدا له ده‌یان شه‌رو عه‌مه‌لیاتی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌کانی حیزب دژ به داگێرکه‌رانی کوردستان به‌شداریکردوه و ده‌ورو نه‌خشی کاریگه‌ری هه‌بووه، له عه‌مه‌لیاته‌کاندا.
خالید سوور له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا ٣ که‌ره‌ت به سه‌ختی بریندار بووه، خوالێخۆشبوو دوایین جار ساڵی ١٩٩٣ ی زایینی ریزی ته‌واو وه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی به‌جێ دیڵێی و له وڵاتی فینلاند ژیانی ئاسایی خۆی درێژه ده‌دا ناوبراو له وه‌لاتی فینلاندیش له ئه‌رک و چالاکی حیزبی دانه‌براو کاروچالاکیه‌کانی درێژه پێداو وه‌ک به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب له تامپێره ئه‌رکی حیزبی جی‌به‌جێ ده‌کرد. به بۆنه‌ی کۆچی دواییی کاک خالید ئێبراهیمی به هۆی رووداوێکی دلته‌زین، سه‌ر‌خۆشی له که‌س‌وکارو بنه‌ماڵه‌ی ده‌که‌ین و خۆمان له خه‌می له ده‌ستدانی خوالیخۆشبو به به‌شدار ده‌زانین.
بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی کاک خالیدە سوور لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو و هەموو ئەندامانی بنەماڵەی کاک خالید دەکەم و ئاواتەخوازم کە دوایین خەمیان بێ و تەمەن درێژ بن و هەروەها کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و ڕووحی شاد.
حەمەرەسووڵ کەریمی