هەفپەیڤین دەگەڵ بەرێز خاتوو شەونم هەمزەیی تێکۆشەری و چالاکی بواری ژنان بە بۆنەی ٨ ی مارس
:: پرسیار :تکایه خۆتان بناسێنن و بفه‌رموون که له کەیه‌وه تێکه‌ڵ به خه‌بات و چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوو
:: شه‌ونمهه‌مزه‌یی : من شه‌ونم هه‌مزه‌یی ده‌رچوی زانکۆی ئابوری، من به‌هۆی ئه‌وه‌یکه باوکم رێگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی گرته به‌رو حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی هه‌لبژارد،
منیش له‌و رێبازه‌دا له دایک بووم و که‌م تا زۆر ده‌وروبه‌ر و ئه‌و فه‌زایه‌ی تێیدا ژیاوم کاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر ژیانم، چالاکی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی تێکه‌ل به ژیانمان بووه و کاریگه‌ری له سه‌رمان بووه، من که‌سێکی سیاسی نیم، به‌لام وه‌ک ژنێك هه‌وڵ ده‌ده‌م ژنێکی چالاک بم بۆ به دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی که ژنان هه‌وڵی بۆده‌ده‌ن.
:: پرسیار : پرسی ژن ئەمرۆی کۆمەڵی کوردەواریدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
:: شه‌ونم هه‌مزه‌یی : به خۆشیه‌وه ئه‌مرۆکه ده‌بینین ژنی کورد توانیویه وه‌کوو توێژیک له کۆمه‌ڵگا خۆی بناسێنێت و به دامه‌زراندی کۆرو کۆمه‌ڵ و رێکخراوه وه‌کوو بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی پێناسه بکات، هه‌ر چه‌ند کۆمه‌لگه‌ی پیاوسالاری کوردستان و کولتووری چه‌ن هه‌زار ساڵه‌ی پیاوسالار له‌مپه‌ریکی گه‌وره‌یه له‌م نێوانه دا‌و تێپه‌ر نه‌کردنی قوناغی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی تاراده‌یه‌ک بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کوردستانی خستۆته په‌رواێزی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بەڵام بە گشتی دە‌توانین بڵێن که بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کوردستان له سه‌رده‌می ئێستا دا ره‌وتیکی باشی له به‌رگرتووه و گوتاریکی هاوبه‌ش خه‌ریکه له نێوان ژناندا پێکدێت، ره‌نگه به‌رهه‌می ئه‌م هه‌وڵ و تێکۆشانه ئێستا زۆر به‌رچاو نەبێت بەڵام له داهاتوویه‌کی نزیکدا ده‌بینین که به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی وشیاری ژنانی کورد له سه‌رماف و ویسته‌کانی خۆیان به‌ره به‌ره ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ده‌بێت.
:: پرسیار : چ لە رێزی حیزبەکان دا بن و چ سەربەخۆ بن ئایا کار و چالاکی ژنان و رۆڵ و کارتێکەریان لە ناو حیزبە کوردیەکان چۆن هەڵدەسەنگێن؟
:: شه‌ونم هه‌مزه‌یی: بزوتنه‌وه ژنان بزوتنه‌وه‌یه‌کی کارا، چالاک و ئه‌کتیڤه که له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا قۆناغ گه‌لی جۆراو جۆری تێپه‌ڕ کردووه، ئه‌وه‌ی که روون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که کاروچالاکی ژنان چ له ناو حیزبه کوردیه‌کان و چ وه‌کوو رێکخراوه‌گه‌لی سه‌ربه‌خو له ناخی کۆمه‌ڵگا کاریگه‌ری خۆی هه‌یه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر براوانینه کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بینین که راده‌ی ژنانی خوێنده‌وار له یه‌ک دوو ده‌یه‌ی رابردوو گه‌شه‌یه‌کی به‌رچاوی کردوه‌و ئاستی وشیاری کومه‌ڵگه به‌گشتی سه‌باره‌ت به پرسی ژن و مافی ژن رو له گه‌شه بووه، له ئاستی حیزبه کوردیه‌کانیش ده‌بینین که ژنه‌کان چالاک تر له‌جارانن و تا راده‌یه‌ک زۆر به به‌راورد له‌جاران یه‌کگرتوو تر و هاوده‌نگ تر له جاران داککۆکی له مافه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن که بۆ وێنه ده‌توانین به کونفرانسی ساڵانه‌ی ژنانی کوردی رۆژهه‌ڵات بکه‌ین که له‌یه‌ک دوو ساڵی رابردوو به‌رێوه چووه،
به‌گشتی نا‌توانیین کاریگه‌ری چالاکی ژنان له ساڵانی رابردوو له به‌رچاو نه‌گرین به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و کارانه که کراوه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هێشتا له ده‌ستپێکی رێگه‌دایه. له کوردستان کچان خه‌ته‌نه ده‌کرێن ، ژن کوشتنی نامووسی هه‌ر به‌رده‌وامه، راده‌ی خۆ کوژی ژنان به هۆی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیی و بنه‌ماڵه‌ییه کان له ئاستیکی به‌رزدایه‌و به‌شدار کردنی ژنان له پرۆسه‌ی سیاسی کوردستان که ره‌نگدانه‌وی له حیزبه کوردیه‌کان به‌دی ده‌کرێت هێشتا له ئاستیکی خواره‌وه‌یه، که وابوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری یه‌کسانی و به‌رابه‌ری راسته‌قینه‌ی ژن و پێاوی ببینین رێگه‌یه‌کی دوور‌و درێژمان له به‌رده‌مدایه و ئه‌مه‌ش ئه‌رک و تێکوشانی زۆرتری ژنانی پێویسته تا له پێناو گه‌یشتن به مافه‌کانیان هه‌نگاو هه‌لگرن.
:: پرسیار : زۆر جار له زمان پیاوان و یا به‌شێک له ژنان ده‌بێسرێ که ژنان خۆیان له‌سه‌ر پرسی ژنان که‌م ته‌رخه‌من و زۆر چالاک نینن، ئایا ئه‌م وتانه راستن؟
:: شه‌ونم هه‌مزه‌یی: که‌م ته‌رخه‌م بوونی ژنان سه‌باره‌ت به مافه‌کانیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که ئه‌ساسه‌ن ئاگاداری مافه‌کانی خۆیان نین. ژنی کورد ئه‌رکه‌کانی خۆی باش ده‌ناسێت ده‌زانێت ده‌بێ دایکیکی باش بێت بۆ منداڵه‌کانی، هاوسه‌ریکی باش بێت بۆ مێرده‌که‌ی و…..به‌ڵام که‌متر ژنیکه که ئاگاداری مافه‌کانی خۆی بێت . مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌رکه‌کانی خۆی به باشی به‌ڕێوه نه‌بات یان پشت گوێیان
بخات به‌ڵام ناتوانێ مافه‌کانی پشت گوێ بخات. ژنی که ئاگای له مافه‌کانی خۆی نه‌بێت له بنه‌ماڵه‌دا دیسان ده‌بێت هۆی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی کولتوری پیاو سالاری، بۆیه به‌ڕای من ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی ژنان له سه‌رده‌می ئێستادا هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆیان له پێناو وشیار کردنی ژنان له مافه‌کانی خۆیان بخه‌نه گڕ و به بردنه سه‌ری ئاستی وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان،بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کوردستان گشتگیرتر له جاران به‌ره‌و پێش ببه‌ن.
:: پرسیار : هه‌ر وه‌ک ئاگادارن هه‌موو هێزه و رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان رێکخراوێکیان بۆ پرسی ژن به ناوی جۆراوجۆر پێک هێناوه. ئایا ئه‌و رێکخراوانه تا چ راده‌یه‌ک توانیویانه سەرنجی ییرورای گشتی و یان رێکخراوە نێونه‌ته‌وەییەکان که داکۆی له مافی ژنان ده‌که‌ن بۆ لای پرس و مافه‌کانی ژنان و یان ئه‌و زۆڵم و نابه‌رانبه‌ریه‌ی که ده‌رحه‌ق به ژنانی کورد ده‌کرێ راکێشن؟
:: شه‌ونم هه‌مزه‌یی: ئه‌و رێکخراوانه‌ی ژنانه که له نێو حیزبه کوردیه‌کان پێک هاتوون هه‌رچه‌ن ره‌وڵ و کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادیه‌ی وا هه‌یانه هێشتا نه‌یان توانیوه له چه‌ند بواردا هنگاو جیدی هه‌ڵبگرن ، بۆ وێنه له بواری تواناسازی ژنان دا کۆمه‌ڵێک رێکخراوه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌ن که له باری ئابوریه‌وه پشتگیری له پرسی ژن له وڵاته دواکه‌وتووه‌کان ده‌که‌ن به‌داخه‌وه رێکخراوه سه‌ر به‌خوه‌کانی ژنان له ناوخوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هوی مه‌سایلی ئه‌منیه‌تی ناتوانن که‌ڵکی لێ وه‌ر بگرن، رێکخراوه کانی ژنان له نێو حیزبه کوردیه‌کان ده‌توانن ببنه پردی
پێوه‌ندی رێکخراوه کانی ناوخو و رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، کاریک که تا ئێستا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو نه‌کراوه! دیسان له باری توانا سازی ژنان ئه‌م رێکخراوانه به نیسبه‌ت ئه‌ندامه‌کانی خۆیانیش تا راده‌یه‌ک که‌م ته‌رخه‌من و هێندیک نه‌ریتی کۆنی کورده‌واری هه‌ن که وه‌کوو تابۆ چاویان لێ ده‌کرێت و ئه‌م رێکخراوانه تا ئێستا نه‌یان توانیوه تابۆ شکن بن به گشتی ئه‌م رێکخراوانه له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستپێش خه‌ر بن و به کومه‌ڵگا رێ نیشان ده‌ر بن وه‌کوو هێندی که حیزبه‌کان له جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به شوێن خۆیاندا بێنن، خۆیان به دوای خه‌ڵک ده‌که‌ون و ئه‌مه به قازانجی بزوتنه‌وه‌ی ژنان نیه، له‌باری که‌ڵک وه‌ر گرتن له مێدیایشه‌وه ئه‌م رێکخراوانه هێشتا نه‌یان توانیوه کاریگه‌ریکی ئه‌وتۆیان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌بێت.
:: پرسیار : وەک دوا وتە چ پەیامێکتان هەیە بۆ ژنان و بۆ ئەو مرۆڤانەی داکۆکی لە مافی ژن دەکەن؟
:: شه‌ونم هه‌مزه‌یی: زۆر جار ئه‌م رەسته‌مانه بیستووه‌که:” ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵگان” به‌ڵام ره‌نگه که‌متر ماناکه‌یمان له به‌رچاو گرتبێت بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی سته‌م لێ کروا که هێشتا قۆناغی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی تێپه‌ڕ نه‌کردوه ،پشت گۆێ خستنی نیوه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگا که دایکی ئه‌و نێوه‌که‌ی تریشه ده‌توانێت گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش تووشی ناکامی بکات. پرسی ژن له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری زۆرتر له‌وه‌ی که پرسیکی یاسایی و مافخوازانه بێت پرسیکی کولتووریه،کلتووری هه‌ڵه‌ی پیاوسالار که چه‌ن هه‌زار ساڵه باڵی به سه‌ر کورد کێشاوه ته‌نیا به هه‌وڵ و تێکوشانی ژنان بنبڕ نابن و ده‌بێ پیاوی کوردیش له‌م پێناوه‌دا بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌لگه‌یکی ته‌ندرووست هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت.
ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی