هه‌فپه‌یڤین ده‌گه‌ڵ به‌رێز سامان فه‌قێ نه‌بی سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی 8ی مارس
ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی :: پرسیار : تکایه خۆتان بناسێنن و بفه‌رموون که له کەیه‌وه تێکه‌ڵ به خه‌بات و چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوون؟
:: سامان فه‌قێ نه‌بی : من ناوم “سامان فه‌قێ نه‌بی” یـه و له دایک بووی شاری مه‌هابادم. له قۆناخی خوێندکارییدا که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئیسلاحات له ئیران‌دا،
تێکه‌ڵ به جووڵانه‌وه‌ی خوێندکاریی و دواتر خه‌باتی سیاسی بووم. له نه‌ورۆژی 1385ی هه‌تاوی تاکوو ئێستاکه به شێوه‌ی ئاشکرا له ریزه‌کانی حیزبی دێموکڕات درێژه‌م به خه‌بات داوه و وه‌کوو پێشمه‌رگه له کۆمیسیونی راگه‌یاندن و له به‌شه‌کانی رادیۆ و رۆژنامه‌ی کوردستان و کورد کاناڵ ئه‌رکه‌کانمان به‌جێ گه‌یاندووه، و دوای کۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش وه‌کوو سکرتێری گشتی ئه‌م رێکخراوه‌یه که به یه‌کێک له یادگاره‌کانی کۆماری کۆردستان ئه‌ژمار ده‌کرێ درێژه به خه‌بات و تێکۆشان ده‌ده‌م.
:: پرسیار : پرسی ژن ئەمرۆی کۆمەڵی کوردەواریدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
:: سامان فه‌قێ نه‌بی : پرسی ژنی کورد ئه‌گه‌رچی ده‌کرێ له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان کۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبه‌شی بۆ دیاری بکرێ، به‌ڵام له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دۆخێکی تایبه‌تی به خۆی گرتووه، که تا راده‌یه‌ک جیاوازه له‌گه‌ڵ دۆخی ژنان له پارچه‌کانی تری کوردستان. له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌توانین بڵێین که ئه‌و ژنانه‌ی له بواری کۆمه‌ڵناسی له چینی مامناوه‌ندی دا پۆلێن به‌ندی ده‌کرێن، هه‌م له بواری راده‌ی خوێنده‌واری و هه‌میش له بواری ئاستی تێگه‌یشتوویی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی تر هه‌م زیاتر به مافه‌کانیان ده‌زانن و هه‌میش زیاتر داکۆکی له مافه‌کانیان له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگادا ده‌که‌ن، که ئه‌مه له پارچه‌کانیتر به‌دی ناکرێ. به‌ڵام هاوکات له به‌شی سوننه‌تی کۆمه‌ڵگا که هێشتا کۆت و به‌نده‌کان وه‌ک بافتی عه‌شیره‌تی و دابڕان له داب و نه‌ریته دواکه‌وتووه‌کان زاڵ و به‌رچاو، دۆخی ئه‌م به‌شه له‌ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ باقی پارچه‌کانی کوردستان دا نییه و رێژه‌ی کوشتن و خۆکوژیی ژنان له ئاستێکی مه‌ترسیدار دایه.
:: پرسیار : چ لە رێزی حیزبەکان دا بن و چ سەربەخۆ بن ئایا کار و چالاکی ژنان و رۆڵ و کارتێکەریان لە ناو حیزبە کوردیەکان چۆن هەڵدەسەنگێن؟
:: سامان فه‌قێ نه‌بی : به بڕوای من ئه‌و ژنانه‌ی که له چوارچێوه‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، خه‌بات و تێکۆشان هه‌یه به هۆی دوور که‌وتنه‌وه له دۆخی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر باشتر کردنی دۆخی ژنان له نێوخۆی وڵات دا نییه، هۆکاره‌که‌شی بۆ نه‌بوونی پێوه‌ندییه‌کی ئۆرگانیک له نێوان ئه‌و ژنانه‌و ژنانی نێوخۆ و نه‌بوونی میدیای به‌هێز بۆ گواستنه‌وه‌ی گوتار و پلانی سه‌رده‌میانه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری ژنان له نێوخۆی وڵات ده‌گه‌رێته‌وه.
:: پرسیار : زۆر جار له زمان پیاوان و یا به‌شێک له ژنان ده‌بێسرێ که ژنان خۆیان له‌سه‌ر پرسی ژنان که‌م ته‌رخه‌من و زۆر چالاک نینن، ئایا ئه‌م وتانه راستن؟
:: سامان فه‌قێ نه‌بی : کۆمه‌ڵگای ئێمه تاکوو هه‌نووکه‌ش له بیرۆکه‌ی فارس وته‌نی ” فرافکنی” ده‌رباز نه‌بووه، هه‌ر بۆیه زۆر جار که‌م و کۆڕییه‌ک که سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا تێیدا تاوانباره، ده‌خرێته ئه‌ستۆی چین یان توێژ یان ره‌گه‌زێکی تایبه‌ت. پرسی ژنان له رۆژهه‌ڵآتی کوردستانیش مه‌سه‌له‌یه‌که که هه‌مووان له به‌رامبه‌ری دا به‌رپرسیارن. سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌کان و رێکخراوه مه‌ده‌نی یه‌کان و هه‌موو پیاو و ژنێک که به پراکتیک نه‌ک هه‌ر قسه هه‌وڵ نادا ئه‌م دۆخه باشتر ببێ تاوانبارن له‌و کێشه‌یه که داوێنی کۆمه‌ڵگای کوردی ته‌نیوه. پێویسته وه‌کوو مه‌سه‌له‌یه‌کی مرۆیی که پێوه‌ندیداره به مافه‌کانی مرۆڤه‌و، هه‌مووان سه‌یری پرسی ژنان بکه‌ین و ته‌نیا ژنان به تاوانبار نه‌زانین.
:: پرسیار: هه‌ر وه‌ک ئاگادارن هه‌موو هێزه و رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان رێکخراوێکیان بۆ پرسی ژن به ناوی جۆراوجۆر پێک هێناوه. ئایا ئه‌و رێکخراوانه تا چ راده‌یه‌ک توانیویانه سەرنجی ییرورای گشتی و یان رێکخراوە نێونه‌ته‌وەییەکان که داکۆی له مافی ژنان ده‌که‌ن بۆ لای پرس و مافه‌کانی ژنان و یان ئه‌و زۆڵم و نابه‌رانبه‌ریه‌ی که ده‌رحه‌ق به ژنانی کورد ده‌کرێ راکێشن؟
:: سامان فه‌قێ نه‌بی : ئه‌م رێکخراوانه هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد به هۆی ته‌ریک که‌وتنه‌وه له دۆخی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و نه‌گه‌یشتنی ده‌نگ و گوتار‌و په‌یامیان به زۆرینه‌ی ژنانی نێوخۆی وڵات به هۆی نه‌بوونی ئاڵقه‌یه‌کی پێوه‌ندی به هێز ( چ مرۆیی و چ میدیایی) و هاوکات ده‌سه‌ڵاتداریی رێژیمێکی تۆتالیتێر له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناتوانن کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر بیروڕای گشتی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ژنان له نێوخۆی وڵات دا هه‌بێ.
:: پرسیار : وەک دوا وتە چ پەیامێکتان هەیە بۆ ژنان و بۆ ئەو مرۆڤانەی داکۆکی لە مافی ژن دەکەن؟
:: سامان فه‌قێ نه‌بی : هیوادارم چالاکڤانان و داکۆکی که‌رانی مافی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌وڵی سه‌ره‌کییان سازکردنی پردێکی پێوه‌ندیی به هێز له‌گه‌ڵ ژنان به تایبه‌ت چالاکڤانانی بواری ژنان له نێوخۆی وڵات‌دا بێ و له رێگای ئاڵۆگۆڕ کردنی زانیاری و به‌ڕیوه‌بردنی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش که له‌گه‌ڵ واقعییا‌تی کۆمه‌ڵگا بگونجێ، خزمه‌ت به باشتر کردنی دۆخی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بکه‌ن.