شـاجەژنی کورد نەورۆزە
زۆر دێرین و پیرۆزە
جەژنی ئاشـتی و شادی یە
هاوخۆشی و ئازادی یە
هەر کوردی کە دڵـسۆز بێ
نـەورۆزی لا پیـروزبێ
جـلی کوردی لەبـەرکا
ئاگـری نەورۆزیش هەڵکا
لە دێهات و لە شـاران
گشت شوێنێکی کوردسـتان
تەوقـە و گەردن ئازادکەن
هەڵپەرکێ و ئاهەنگ سازکەن
کەرکوک : ١٩٧٨
نـێرگز
من نـێرگزم شای گـوڵانم
گوڵە هێـمای کوردسـتانم
ناسک و جوانم ، بۆنم خۆشە
هەموو کورد بـۆم بە پەرۆشە
رەنگەکانم تێر و گەشن
بۆ دیدە و دڵ ، خۆشی بەخشن
مژدەی بەهارتان بۆ دێنم
دەشت و کێوتـان دەڕازێنم
من دیاریی جـەژنی نەورۆزم
لە کوردسـتان دا پیـرۆزم
من و بەهار و نـەورۆز
هەڵناکەین بێ کوردی دڵسـۆز
کەرکوک : ١٩٩٢