ئێران دونیایی لە هەڵگریسانی شەری سێهەمی جیهانی ئاگادار کردۆتەوە

گۆڤاری die welt کەزۆر بەناوبانگە و لە وەڵاتی ئاڵمان بڵاو دەبێتەوە، لەو رۆژانە دا هەواڵێکی شەرنج راکێشی بڵاو کردەوە. لەو نوسراوە دا هاتووە. ئێران دونیایی لە هەڵگریسانی شەری سێهەمی جیهانی ئاگادار کردۆتەوە.

بە باوەری یەکێک لە فرماندە پایە بەرزەکانی ئارتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران،دامەزراندنی سەکۆی موشەکی پاترئۆت لە مەرزی سوریە و تورکیە، لە لایەن ناتۆوەمەترسی هەڵگریسانی شەری سێهەمی جیهانی لێدەکرێ.

وا بریارە کەدەستەیەک لە سەربازانیئاڵمان کە بە موشەکی پاترئۆت موسەللەحەنلەو رۆژانە دا لە مەرزی سوریەو تورکیە دامەزرێن.

موشەکەی پاترئۆت موشەکێکی دیفاعی هەواییە و زۆر بە هێزە، سەبارەت بە وەزعی سوریە، سازمانی ملل داوا لە هەموو دەولەتەکان دەکات کە لە باری ئینسانی هاوکاری شەر لێدراوانی سوریە بکەن، بەلام ئەو هاوکاریە تنها خواردەمەنی و دەرمان دەگرێتەوە، و رازی نابی بە ناردنی چەک و چۆڵی شەر.

بەڵام هەر چەندی ‌هێندێک وەلاتی وەکوو ئێران موخالیفی دامەزرانی سەکۆی موشەکین لە مەرزی سوریە و مە‌حکوومی دەکەن. بەلام ئامادەکاران و نێردەرانی موشکەی پاترئۆت و دامەزراندنی نیرویی نیزامی لە مەرزی سوریەو تورکیە، دەڵێن ئەوە تنها بۆ پاراستنی تورکیە و راگرتەنی نەزمی ئاشتی و ئازادییە لە ناوچەکە دا.

رەئیسی ستادی ئارتەشی ئێران حەسەن فیروزئابادی دەڵی دامەزراندنی سەکۆی موشەکی پاترئۆت لە مەرزی سوریەو تورکیە، بە توندی مەحکووم دەکەین.

بەباوەری ناوبراو ئەو کارەی ناتۆ، هەیچ کۆمەگ بە راگرتەنی نەزمی ئاشتی وسوڵح لە ناوچەکە داناکات وبە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی هەڵگریسانی شەری سێهەمی جیهانی.

فیروز ئابادی لە رۆژی شەممە دا لە هەواڵێک دا کە لە هەواڵدەری ئیسناوە بڵاو کرایەوە، گووتوویەتی ئەو کارە زۆر خەتەرناکە بۆ داهاتووی ئوروپاو هەرەشە لەژیانی هەموو ئینسانەکان دەکات.

لە دوای ئەوەیکە وەڵاتی تورکیە چەند جارێک کەوتە بەر رەهێڵەی موشەکە وێڵەکانی ئارتەشی سوریە، وەزعی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی رۆیشت و تورکیەش داوای چەتری پارێزگاری لەوەڵاتانی بە هێز کرد.

بەو هۆیەوە وەڵاتانی ئەمریکا، ئاڵمان، و ئینگلیس رێککەوتن لە سەر ئەوەی کە سەکۆی موشەکی پاترئۆت لە مەرزی سوریەو تورکیە دامەزرێنن.

ناتۆش داوای ئەوەی کە تورکیە، چەند جارێک کەوتە بەر هێرشی مووشەک و راکێتی سوریە، موافەقەتی دامەزراندنی ئەو سیستەمەی لە مانگی دسامبر دا کرد.

پارلمانی ئاڵمانی بریاری داوە، کە لە رۆژی جومعە را دەست بە ناردنی چوارسەد سەربازی خۆی بکات بۆ وەڵاتی تورکیە ولە مەرزی سوریەو تورکیە دامەزرێ، وا بریارە ئەو سەربازانە تا 31 مانگی یانواری ساڵی 2014 دەمێنەوە.

ئەو وەڵاتانە دەگەڵ تورکیە رێککەوتوون، کە سەکۆی موشەکەکانی پاترئۆت، لە 120 کیلۆمیتری مەرزی سوریە، لە ناو خاکی تورکیە دامەزرێنن.

وەرگێران لە ئاڵمانیەوە، بۆ کوردی رەحمان ئیبراهیم زادە

سویس